م. عه‌ونی خۆشناو:ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی ڕۆژێکی گه‌شه له ئاسمانی بێ گه‌ردی کوردایه‌تی، ڕۆژێکی مێژوویی و پڕشنگدار و مه‌زن، وه‌رچه‌رخانێکی نوێ و داهێنه‌رانه له شێوازی خه‌بات، له کاروانی پڕ شکۆی یه‌کێتیدا له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه تاکو ئه‌مڕۆ چه‌ندان جار کۆسپ و ته‌گه‌ره‌و ئاسته‌نگ و قه‌یران هاتۆته ڕێڕه‌وی خه‌بات توشی هه‌ڵکشان و دابه‌زان هاتووه، به‌ڵام به هه‌وڵ و کۆششی دڵسۆزانی گه‌ل و نیشتیمان، به بڕوای پۆڵاینی ڕێکخستنه‌کان،به ووره‌ی به‌رزی خۆڕاگری زیندانه سیاسی یه‌کان، به ماندوونه‌ناسی و شه‌ونخونی و ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌کان، به ڕێنمایی و ڕابه‌رایه‌تیکردنی حه‌کیمانه‌ی سه‌رۆک مام جه‌لال، یه‌کێتی نسکۆی گۆڕی به جۆشدانه‌وه‌ی خه‌بات، جیابوونه‌وه به هه‌ڵسانه‌وه‌و به‌هێزبوون، قه‌یران به سه‌رکه‌وتن، له جاران به‌هێزترو بهگورترو به باوه‌ڕتر له مه‌یدانی تێکۆشان، بۆ به‌دیهێنانی ئامانج و ئاواتی گه‌له‌که‌مان له پێناوی ئاشتی و ئازادی ودیموکراسی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ و مافی چاره‌نوس و ئاسوده‌یی و خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانی کوردستان، له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی خه‌بات و به‌رخودان دابووه، بۆیه هه‌میشه یه‌کێتی له دیرۆکی هاوچه‌رخی گه‌له‌که‌ماندا لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به پارسه‌نگی دیموکراسی و چرای گه‌شی کوردایه‌تی دێته ئه‌ژمارکردن..
یه‌کێتی و داهێنان…
یه‌کێتی هه‌میشه پێشه‌نگ و داهێنه‌رو ڕچه‌شکێن بووه، به زۆر قۆناغ گوزه‌ری کردووه، چۆن له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕه‌شی نوێ به بیری نوێ و ڕێبازێکی هاوچه‌رخانه‌ی نوێ کۆڕی خه‌باتی جۆشدایه‌وه و کاریگه‌ر بوو، له‌سه‌ر گۆڕانکاری له میتۆد و شێوازی خه‌بات و به‌رنگاری و به‌رخودان و ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌ل و نیشتیمان، ئه‌مڕۆش له‌م یاده پڕ شکۆیه‌دا داهێنانێکی نوێ به میتۆدێکی نوێگه‌ری، به گوێره‌ی پێوه‌رو بنه‌ماکانی حزبه سۆسیال دیموکراته‌کان گونجاوو هاوته‌ریب وهاو ده‌نگ بێت له‌گه‌ل که‌شی سیاسی کوردستان، چونکه ئێستا کاروانی خه‌بات له وێستگه‌یه‌کی گرنگ و پڕهه‌ستیار گوزه‌ر ده‌کات، پێویستیمان به یه‌کده‌نگی و یه‌کڕه‌نگی و یه‌کهه‌ڵوێستی و یه‌کیتی کوردان هه‌یه، تا له‌و ڕوانگه‌یه‌وه پارێزگاری له ده‌ستکه‌وته‌کان و ئه‌زموونه‌که‌مان بکه‌ین و زیاتر‌و زیاتر له خزمه‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان دابین و گرنگی به ئازادی و ئازادی ڕاده‌ربڕین و مێرگی دیموکراسی سه‌وزتربکه‌ین و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له نێو هه‌موو چین و توێژه‌کان هاوسه‌نگ بکه‌ین و ئاسوده‌یی و خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانی گه‌شه‌ی پێبده‌ین، به‌م میتۆده ده‌توانین خزمه‌تێکی گه‌وره‌و به گه‌ل و نیشتیمان و داهێنانێکی نوێگه‌رانه له شێوازی خه‌بات ئه‌نجام بده‌ین..
یه‌کێتی و ئاینده
لای هه‌موومان ئاشکراو ڕونه یه‌کێتی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه هێزێکی پێشه‌نگ بووه له جۆری خه‌بات و کۆڵنه‌دان، کۆله‌که‌یه‌کی سه‌ره‌کییه له بڕیاره ههستیارو نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌نوسسازه‌کان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا گرنگه دانانی به‌رنامه‌و پلانه بۆ ئاینده‌یه‌کی گه‌ش، بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخه‌کانه، کارکردنه له‌سه‌ربنه‌ماکانی ده‌وڵه‌ت بوون، گرنگیدانه به یه‌کڕیزی و ته‌بایی و هاوکاری نێوانمان بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کان، له پێناوی دابینکردنی ئاینده‌یه‌کی گه‌ش ئه‌رکمانه هه‌رسێ یه‌کێتی یه‌که یه‌کێتی ناو یه‌کێتی، یه‌کێتی ڕیزه‌کانی گه‌ل، یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان وه‌ک سۆمای چاومان بپارێزین، بۆ دابینکردنی ئاینده‌یه‌کی گه‌ش بۆ نه‌وه‌کان و داهاتووی گه‌له‌که‌مان، ئه‌رکمانه به به‌رنامه گرنگی به بواری په‌روه‌رده و فێرکردن بده‌ن، گرنگی به پێگه‌یاندنی خولی کادیران بده‌ن به‌شێوازێکی زانستیانه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، پێویسته هه‌زاران لاوی کورد ئه‌کادیمیانه و به شێوازێکی زانستیانه له بواری سیاسی و ئابووری و دیبلۆماسی و سه‌رکردایه‌تی په‌روه‌رده و گۆشبکرێن و سوود له ووزه توانای خوێندکاران و لاوانی کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات وه‌ربگیرێت، وه‌هه‌روه‌ها کوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات گرنیگیان پێبدرێت و هانبدرێن بۆ ئه‌وه‌ی له ناو پارته سیاسی یه‌کانی ووڵاتی خانه‌خۆ کاری ڕێکخراوه‌یی بکه‌ن و سوود له شاره‌زایی و توانایی ئه‌وان وه‌ربگیرێت و له هه‌مانکاتیشدا ببنه ده‌نگێکی گوێ لێ‌گیراو له‌و وولاتانه‌دا، وه ئه‌وه‌ی زۆر پێویست گرنگه له‌م سه‌رده‌مه پاراستنی شوناس و ئایدیای یه‌کێتی یه بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازتر له‌وانی تر کاری ڕێکخراوه‌یی ئه‌نجام بده‌ین، له پێناوی ئاینده‌یه‌کی گه‌ش بۆ کورد و یه‌کێتی به گوێره‌ی قۆناغ و پێداویسته‌کانی سه‌رده‌م له تازه‌گه‌ری و نوێبوونه‌وه پێشه‌نگی خه‌بات بین.
یه‌کێتی و قوربانیدان
یه‌کیتی له مێژووی دامه‌زراندنیه‌وه قوربانیه‌کی زۆری داوه، له قۆناغی به‌رنگاری و به‌دیهێنانی ده‌ستکه‌وته‌کان، شه‌هیدانی یه‌کێتی ئه‌ستێره‌ی گه‌شی ئاسمانی کوردایه‌تین، که له شه‌وه زه‌نگی نائومێدیدا ڕێگای رزگاری و ئازادی و سه‌رفیرازی کوردستان و چرای گه‌شی کوردایه‌تیان ڕۆشنکرده‌وه، بۆیه ئه‌رکمانه هه‌یشه له یادو بۆنه‌کاندا سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ به‌رده‌م گڵکۆی ئه‌و نه‌مرانه دانه‌وێنین و به‌ڵێن و وه‌فا دووپاتکه‌ینه‌وه درێژه‌پێده‌ری ڕێبازه پیرۆزه‌کانیان بین، سڵاو‌و دروود بۆ گیانی پاکیان بنێرین و گرنگ به خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بده‌ین، چونکه ئه‌وان ئه‌و نه‌مرانه‌ن که گیانی خۆیان کرده قوربانی له پێناوی کوردستانێکی ئازاد و ئاوه‌دان، بۆیه یه‌کێتی ئه‌رکییه‌تی وه‌ک باوکێکی میهره‌بان ده‌ستی میهره‌بانی به‌سه‌ری خانه‌واده‌ی شه‌هیدان بێنێت و خۆشگوزه‌رانیان بکات و پێداویسته‌کانی ژیانیان بۆ دابین بکات، هه‌روه‌ها ئاوڕدانه‌وه له پێشمه‌رگه ماندونه‌ناسه گیان له‌سه‌رده‌سته‌کان و زیندانی یه سیاسی یه خۆڕاگره‌کان و ڕێکخستنه دێرینه‌کانی ڕێ نیشانده‌ری خه‌بات و جوتیارانی لادێ ئه‌وانه‌ی نانی ده‌می منداڵه‌کانیان ده‌کرده خۆراکی پێشمه‌رگه، ئه‌وانه خه‌باتکارو ئه‌کته‌ری شانۆی رۆژه سه‌خته‌کانی خه‌باتن، ئاوردانه‌وه‌یه له‌وانه ئاوردانه‌وه‌یه له خانووه قوڕه‌کان، ئه‌و به‌ڵێنه له گوفتاره‌وه ببێت به کردار..
له کۆتاییدا به پێویستی ده‌زانین پیرۆزبایی خۆمان بکه‌ینه چه‌پکه گوڵێکی قه‌شه‌نگ له باخچه رازاوه‌کانی کوردستان گوڵبژێر بکه‌ین و پێشکه‌ش به خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و خه‌باتگێری بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و سه‌رجه‌م کادیرو ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرو ته‌واوی کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان بکه‌ین، ئاواته خوازین یادی 37 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ببێته هه‌وێنی برایه‌تی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیان، بیکه‌ینه وه‌رچه‌رخانێکی نوینبوونهوه له‌سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌کان..
م. عه‌ونی خۆشناو
هؤلهندا / لاهای