یه‌کێتی ڕێکخراوێکه چه‌رخێنه‌ری ڕه‌وتی خه‌باتی هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانه . دامه‌زرانی له‌سه‌رده‌مێکی نه‌هاتی چه‌قبه‌ستووی وه‌ستان ، سڕی بار و بیری خه‌ڵکی کوردستاندابوو .
کوره‌یه‌کی گه‌رمی بورکانی نه‌سره‌وتی شێوه به‌ره‌یه‌کی کۆکه‌ره‌وه‌ی توانا و هێزی بیروبۆچوونه جیاوازه‌کان ، گرێدانی خه‌باتی شار و شاخ ، فێرگه‌یه‌کی پێگه‌یه‌نه‌ری سه‌دان کادیری سه‌رکرده و جێبه‌جێکاری شاره‌زای خاوه‌ن ئه‌زموونی بواره‌کانه . بۆ ئه‌و قۆناغ مایه‌ی مان و به‌رده‌وامی جۆش و خرۆش هێنی خه‌باتی به‌ره‌نگاری دژ به‌داگیرکه‌ران پێناسه‌یه‌تی ، ڕهوێنهوهی ته‌می نائومێدی ئه‌وێ ڕۆژێ ی نه‌مانی شۆڕش و خه‌بات بۆ مافی چاره‌نوسه . هه‌ڵده‌ره‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌کی مێژووی نوێ ی به‌خوێن نوسه پڕ له‌سه‌روه‌ری شایسته‌ی ڕێزه . له‌هه‌موو که‌وتن و سهرکهوتنێکیدا جێ ی بایه‌خی کۆمه‌ڵان و هه‌رده‌م جه‌ماوه‌رداری خاوه‌ن پێگه‌ی تایبه‌ته . سه‌نگه‌رێکه هاوکێشه‌ی له‌نگه‌ری دادوه‌ری و دیموکراسی یه به‌هه‌موو ململانێکانی ناوه و ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌نگده‌ره‌وه و نوێنه‌ره‌وه‌ی گۆڕین هه‌روه‌ها نوێبوونه‌وه و پێشکه‌وتنه . له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی به‌ڕێوه‌بردندا ههوڵداری نه‌سره‌وت و جێبه‌جێکاری خواست و مافه‌کانی خه‌ڵکه . بێ که‌موکوڕی فریشته ئاسا نی یه ! خۆڕاگر و پهسندکاری هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌کی زانستی یه ، ده‌کرێ ده‌یان و سه‌دان ڕه‌خنه‌ی بڕیار و کار ، به‌رنامه و وتاری لێ بگیرێ به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێی ده‌ناسرێته‌وه هه‌رده‌م به‌خۆدا چوونه‌وه‌یه هه‌ڵه ڕاست ده‌کاته‌وه بهههمووباشی و خراپیه‌کانی تائێستاش هه‌ربه‌رده‌وامین و ده‌سبه‌رداری نابین ئه‌سپی خه‌بات له‌ناویدا به‌ره‌و لوتکه تاو ده‌ده‌ین ده‌کرێ به‌دوو وشه بڵێین یه‌کێتی : پێویستیه‌کی مێژوویه .
دڵشاد تاقانه