که‌رکووك ئه‌گه‌ر پێش نه‌که‌وێت له که‌لتوورو هونه‌ردا .. ئه‌وا هه‌ر کؤمهڵێك که‌سایه‌تین کورسی یه‌کانیان چۆڵ ناکه‌ن..
ئاشتی گه‌رمیانی .. که‌رکووك
من له‌ساڵی 1991 وه هونه‌رمه‌ند ئاری بابانم بینی و باس له یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان لقی که‌رکووك کرا وه دامه‌زرا وه کۆنفراس گیروا ده‌ست کرا به چالاکی هونه‌ری له‌گه‌ڵ فه‌لاح عومه‌رو سه‌رکه‌وت مه‌جید .. دواتر که‌رکوك له ئاوه‌ره‌یی دابه‌ش کراو کرا به دوو به‌شی جیا جیا‌و و هونه‌رمه‌ندانیش بوو ن به دوو . به‌لام دوایی پرۆسه‌ی ئازادی عێراق که کوردستان به‌شێك بوولێ ی ره‌نگ دانه‌وه‌ی جیای لێ که‌وته‌وه به‌تایبه‌ت دوو دزگای هونه‌رمه‌ندانی لێ په‌یدا بوو یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان وه کۆمه‌له‌ی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان هه‌ردوو دژ به یه‌ك کاریان ده‌کرد وه هونه‌رمه‌نده‌کانیان ده‌کری ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان گلاوه له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئیستاش حاکمی شاره‌که‌ن وه ئه‌وان دوابریار ده‌ده‌ن ئه‌وان نماینده‌ی حکومه‌ت و حزبن، حزب و حکومه‌تیش هه‌ر باوه‌ر به‌وان ده‌کات که بۆ ئامانجی خۆیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ، هونه‌رمه‌ندان له‌که‌رکووك به سه‌رپه‌رشتی کاك ئاری بابان و مامۆستا عه‌لی زه‌نگه‌نه‌و کاك هوشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د له‌گه‌ل كاك سه‌لاح حه‌مه ئه‌مین و کۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندانی شاره‌که پێکه‌وه کاریان کردوه.. خێر‌و بێری شاره‌که وه‌کو یه‌ك کۆ کرایه‌وه‌و.. گرنگ جێگا بۆ که‌س چۆڵ ناکه‌ین .. ئه‌وانه‌ی پێیان قورس بو ده‌ستیان کێشایه‌وه..
ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم هه‌ندێك کاره که کراوه وه‌کو ناسنامه ده‌رکردن و یارمه‌تی رێز گرتن و موکافهئهو کورسی بووه له‌گه‌ڵ تاك تاك پێشانگا و ئاماده بوون له کۆبونه‌وه‌کاندا ، ئه‌گینا من به خاڵ کاره‌کانیان ده‌خه‌مه روو که ده‌بوایه ئه‌نجام بدرێت .
- ته‌واو نه‌کردنی هۆڵه هونه‌ری یه‌که که ته‌نها جێگای 3 تابلۆی گه‌وره‌یی تیادا ده‌بێته‌وه له‌ساڵی 2005 وه خه‌ریکن .. کاره‌بایی ماوه.
- نه‌بوونی ده‌لیل و کوراسهیك بۆ هونه‌رمه‌ندانی که‌رکووك .
- دروست کردنی زه‌مینه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندی له‌نێوان هونه‌رمه‌نده کورده‌کان و عه‌ره‌به‌کان و تورکمانه‌کان و ئاشووری یه‌کان و کلدانی یه‌کان که شاری پێکه‌وه ژیانه.
- سیمایه‌ك له هونه‌رو که‌لتوور له کورکووکدا به بوونی گه‌له‌ری و هۆڵ و بۆنه تێکه‌ڵه‌کان.
- دروست نه‌کردنی حه‌ساسیه‌ت له‌نێوان هونه‌رمه‌ندان خۆیاندا که زۆریان ناهونهرمهندن ، بێ بروانامه‌ن بێ تاقی کردنه‌وه‌ن. نمونه که‌سی کۆراڵ مافی هونه‌رمه‌ندانی پێ به‌خشێنراوه.
- به‌راستی رێز لێ گرتنێکی ساده‌و ساکار بۆ هونه‌رمه‌ندان که ناخ دهزوێنێت.
- به‌ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی هونه‌رمه‌ندان له‌م شاره‌دا که ده‌سته‌که کارا نین وه مردوون وهئهکتیڤیتایتیان که‌متره.
- سارد بوونه‌وه له هونه‌ر هۆی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ داگیر کردنی مهنسبهکان و ده‌سه‌لاتی حزب له‌پشته‌وه.
رێگا نه‌دان به که‌سانی تر .. خاڵێکی هه‌ره گرنگه که ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێ بکه‌م . واته من له‌گه‌ڵ جه‌نابی وه‌زیری رۆشنبیری له‌م مانگه‌دا تاوتوی ئه‌وه‌مان کرد که گه‌له‌ری یه‌ك دروست بکه‌ین بۆ هونه‌رمه‌ندانی شاره‌که‌م … ئه‌وان ووتیان ئیمه خۆمان زۆر کارمان کردوه .. له‌وانه.. بۆ نا .. مومکینه 5 ساڵی تر ده‌ست به‌کار بن .. که ساڵی 5 چالاکی هونه‌ری تیادا ئه‌نجام بده‌ن .. له‌کاتێکدا مرۆڤ ده‌توانێت ساڵی 12 چالاکی بکات.. مانگی چالاکی یه‌ك.
من هیچ کات که‌م ته‌رخه‌می ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌م به‌که‌م نه‌زانیوه به‌لام تێروانین و ته‌ماشاکان گۆراون ئه‌وان وایان پێ باشه تا مردن هه‌ر ئه‌وان کورسی گر بن له‌کاتێکدا ئه‌وان ده‌توانن خانه‌نیشن بن وه گه‌نجی تازه جێگایان بگرێته‌وه .. ئه‌گه‌ر 10 ساڵ کوراسهیهك ده‌ر نه‌که‌یت 3 ساڵی تر به‌رهه‌مه‌که‌ی وێران کاره.
په‌یوه‌ندی یه‌کانی یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندانی که‌رکووك له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی تر واته له‌گه‌ڵ لقه‌کانی تر .. مردوه وه مومکینه هه‌بێت به‌لام ئادائیی لاوازه. په‌یوه‌ندی یه‌کانه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه ؟
من خاڵێکی ترم هه‌یه ده‌ستی بۆ درێژ ده‌که‌م ئه‌ویش پرۆژه‌کانی هونه‌رمه‌ندانه ئه‌وانی وه‌کو مه‌تحه‌ت کاکه‌یی و جه‌عفه‌رو که‌سانی تر که ده‌ستیان کێشایه‌وه له هه‌وڵ دان بۆ به‌ره‌و پێش بردنیان. سارد کردنه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له شێوه‌کان.
خاڵێکی تر هه‌رخۆمم و که‌سی تر نا … ئه‌مه بیر‌و رایانه ئه‌وانه‌ی پرۆژه‌کانی که‌رکووك ده‌به‌نه رێگاوه.
ئیدی که‌رکووکی داماو چۆن به‌ره‌و پێش براوت وه لاوانی ئه‌م شاره به‌چی دڵ خۆش بکات ، له‌کاتێکدا رێگره‌کان تا ئیستا ماون.