کاتێ له‌گه‌ڵ براده‌ران ده‌که‌وینه گفتوگۆی به‌ره‌وڕوو یا ناڕاسته‌وخۆی ته‌له‌فۆن یان په‌یوه‌ندی ئینته‌رنێتی فێیسبووک و سکایپ له‌سه‌ر باسی بارودۆخی یه‌کێتی قسه‌ده‌که‌ین لێ نابینه‌وه وه‌ک خواردنی گوڵهبهڕۆژهوایه لهگهنهکت خواردیه به‌خۆشت نازانی ده‌سدرێژ ده‌که‌ی دنکه‌کی دی ده‌خۆی سه‌رله‌نوێ ده‌س پێده‌که‌یه‌وه !
مافمان به‌سه‌ر یه‌کێتیه‌وه ؟
له‌وانه‌یه بپرسن: ئێمه‌مانان چ مافێکمان به‌سه‌ر یه‌کێتیه‌وه‌یه ؟ هه‌نده باسی ده‌که‌ین ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرین ، له‌سه‌ری ده‌نوسین ، پێشنیاری لۆ ده‌که‌ین هه‌ریه‌که و له‌که‌ناڵێکی خۆیه‌وه ویست و پێداویستیه‌کان ده‌گه‌یه‌نین . ئه‌وان ڕقیان لێمان ده‌بته‌وه چونکه هه‌میشه سه‌رکه‌شین ڕێز له‌خۆمان و له‌وانیش ده‌گرین . ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێ قاومان ده‌ده‌ن به‌بیانووی نامولتهزیمی یا سه‌ربه‌گۆڕان و نازانم چی ئه‌وه خۆیان ده‌یزانن به‌ڵام ئێمه‌ش بێعارین وازیان لێناهینین ! زۆرجار ئه‌و پرسیاره‌مان له‌خۆمان کردیه : بۆ وازناهینین ؟ نه‌سه‌ری سیر و نهقونچکی پیازین ! له‌هیچ پلینیۆم و کۆنگره‌یه‌ک ئه‌ندام نین ! ته‌نانه‌ت خۆشمان داواکاری پله و پۆزسیۆنی ڕێکخراوه‌یی نین ؟ ئه‌ی چمان ده‌وێ ؟ لۆ وا ده‌که‌ین ؟ دێینه‌وه سه‌ری خه‌تێ ڕه‌هه‌نده نیشتمانیه‌که‌ی یه‌کێتی یه وا گرفتارین یا تائێستا ڕێکخراوی جێگره‌وه‌ی دروست نه‌بووه یه‌کجاری یه‌خه‌مان له‌یه‌خه‌یان بیته‌وه ؟ یه‌کێتی ئه‌وماڵه‌یه زۆروکه‌م قوڕکاری و قوڕکێشیمان تێدا کردیه زۆرینه‌ی هاوڕێکانی ژیانیشمان له‌وێدایه نامانه‌وی نه‌ک ئاڵاکه‌ی بکه‌وێ به‌ڵکو ههرلاریش نه‌بێته‌وه .
ڕه‌هه‌ندی یه‌کێتی نیشتمانی ..
یه‌کێتی جگه له‌ڕه‌هه‌نده سیاسیه‌که‌ی له‌گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان وه‌ک هێزێکی گه‌وره‌ی کاریگه‌ر ، ڕه‌هه‌ندێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌یه ، پانۆرامای مێژووێکی تۆماری له‌خه‌باتی ڕزگاری کوردستان هه‌یه . خوێنی شه‌هیدان و عاره‌قه‌ی تێکۆشه‌رانی شۆڕشگێڕ ئه‌و سه‌نگه‌ی داوه‌تێ .
ڕای ئازاد ..
خوێندنگه‌ی پێگه‌یاندنی ڕاوبۆچوونی سه‌ربه‌سته تا ئه‌وساته‌ش قه‌ڵای پارێزه‌ری هه‌موو چه‌په‌کانه . بوونی ئه‌رێنی یه نه‌مانی ڕوخانی قه‌ڵایه‌کی به‌رگریه . هه‌رهه‌موو بۆ و لۆ ، گه‌ره‌ک ، وێمده … تاد. زارگۆیهکانی تێدا جێ ده‌بته‌وه قۆڕغکراوی هه‌ر گڤه گڤی ئه‌ولاو یا وانێ وانێ ی ئه‌ملا نی یه . بنگه‌ی یه‌کێتی به‌کۆی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی سه‌نگی ڕێکخراوه‌که‌یه هه‌م ئۆپۆزسیۆنێکی چالاک و هه‌م ده‌سه‌ڵاتدارێکی ڕاستگۆیانه‌یه . تاکه ڕێکخراوه خواره‌وه‌ی بێ به‌رژه‌وه‌ندی مادی وه‌ک سه‌رمایه‌کی مه‌عنه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی دڵسۆزتره به‌په‌رۆشتره له‌کاتێکدا سود و قازانج له‌بڕیار و ده‌سکه‌وت ههربۆسهرهوه بووه ! سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی متمانه‌ی به‌خۆی نی یه پێیان وابوو ده‌بێ تاک تاکی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی په‌یوه‌ندی به‌ئه‌ندامانی خواره‌وه هه‌بێ ، په‌یوه‌ندیه‌کی ئاسایی حیزبی نا به‌ڵکو وابه‌سته‌ی که‌سی و سوکهرهیی له‌ژێر دروشمی : وه‌ره ماستاوی خۆت بکه بڕۆ ببه و بخۆ . به‌واتایه‌کی تر له‌کار خستنی دینامیکیه‌تی ئۆرگانه حیزبی و کاری کادیره ناوه‌ندیه‌کانه یان هه‌ڵپه‌ساردنی ڕۆڵ و کایگه‌ریان . هێنده بێ وێژدان ململانێ ی گچکه‌ترین ئه‌ندام ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر لهپۆتی خۆیان نه‌بی ده‌ری ده‌په‌ڕێنن ؟ زۆربارهی ئه‌و چهوتهکاریه ده‌نگ و ڕه‌نگی دایه‌وه وه‌ک کاردانه‌وه‌ی دژی له‌بانگی مزگه‌وت و زه‌نگی کڵێسا‌کان زیاتر لێدرایه‌وه . ئه‌وان ئه‌وه‌نده بێ منه‌تن پێیان وایه بهڕبهشاطڕی سیاسین خۆیان فڕۆکه و به‌له‌می ڕزگارکه‌رن . خۆی سیاسه‌ت وه‌ک زارومارانێ یه ئه‌وانیش مۆرهداوێن ئه‌گه‌ر چه‌ند جارێک به‌په‌یژه سه‌رکه‌ون خۆ جاریش هه‌یه عهزیاکه قوتیان ده‌دا به‌س ئه‌وه چه‌ند جاره‌که له‌کلکی ده‌گه‌ڕێنه‌وه !
سیاسی و بازرگانی ..
ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ک بازرگانی بکا زۆر ڕه‌وایه مافی خۆیه‌تی وه‌ک مرۆڤ کاری بۆ سوده‌کانی خۆی بکا به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه ڕاستی کار و به‌رهه‌م فرۆشتن بێ کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خۆماڵی هه‌بێ ، ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا لای خاوه‌ن کار و مافی موچهبن یا هه‌نارده و هاورده‌ش بکا ئاساییه ، نه‌ک فرۆشتنی سامانی نیشتمانی وه‌ک نه‌وت و ئاو و گازی سروشتی یا پێداویستیه‌کانی وه‌ک شۆفه‌ر و گرێده‌ری ده‌زگای به‌نداوه‌کان یان شاری یاری هه‌وارگه هاوینیه‌کان له‌گه‌ڵ پارچه شوێنه‌واره مێژووییه‌کان ، کابرای سهرزلیش پاره‌که‌ی له‌ته‌نگه‌ی باغه‌ری قایم بکا یانیش پاره‌ی باج و گومرگ حه‌په‌لوش بکا وه‌کو خیتیان کرد ! خۆ باجی کاڵاکان ئه‌گه‌ر به‌ده‌یان بنکه‌ی گومرگی و ده‌ستاوده‌ستی چه‌ندین بازرگان بکا زێده‌که‌ی ههردهکهوێته سه‌ر به‌کارهێنه‌ر ئه‌گه‌ر بزمارێکیش بێ !
کۆنگره ده‌که‌ین و ناکه‌ین ..
گۆڵمه‌زی بینه و نایده‌م ، بگره‌وبه‌رده ، خه‌ت خهتۆکهی سێ ڕیسکانێ ئه‌وه‌ت ڕیز ئه‌وت نه‌یکا هه‌میشه له‌ناو یه‌کێتی هه‌بووه و تا یه‌کێتیش هه‌بێ هه‌رده‌مینێ ، دووباڵ و سێ باڵ و بێ باڵی تێدایه . کاتێ ناوی کادیرێک بێ بهباڵهکان ده‌ڵێن گوێ ی مه‌ده‌نێ باڵی نی یه ههربهپێیان گرت و بێ پێش ئی خۆنه . ئه‌وه‌ی ئێستاش نوێ نی یه کێشمه‌کێشمه‌که هه‌ر له‌وێوه هاتیه ، جاران سه‌رده‌می خه‌بات و شه‌ڕبوو هه‌نده‌کیش باسی بیروبۆچوونی ڕێکخراوه‌یی وه‌ک به‌هارات واتا تامی دابووه مه‌نجه‌ڵه شیوه‌که به‌س ئه‌وه‌ی ئێستا سه‌رسوڕێنه‌ره ئه‌وی خۆم بۆخۆم ئه‌وه‌ی تۆش ده‌خۆم . کورد ده‌ڵێ: سه‌ری دوو به‌رانان له‌مه‌نجه‌ڵێک ناکوڵێ . ئینجا نازانم ئیستا ئه‌وان سه‌ری سێ به‌ران له‌و مه‌جه‌ڵه چۆن ده‌کوڵێنن ؟ کۆنگره بکه‌ن و نه‌که‌ن وایان داخستیه هه‌رگیز نایگۆڕن ، ئێمه‌ش هه‌روامان هینا و هه‌روای ده‌به‌ین خۆتهنیا کێشه کۆنگره کردن نی یه ! گۆتیانه حوشتری : ملت خواره ؟ گۆتی: ئینجا پێم نارێن کێنده‌رم ڕاسته ؟
سه‌رئێشه‌ی خۆمان ..
دوای ئه‌و سه‌رئێشه‌ی خۆمان و خۆیان کێشه‌که ئه‌وه‌یه له‌کۆتایی قسه‌مان ههرپێمایه و سه‌یره که‌س گێمان لێ ڕاناگری ! ئیدی ئه‌وه ڕه‌خنه ده‌نوسین و بڵاویشی ده‌که‌ینه‌وه با نۆش بێته سه‌رده‌ی ، چمان لێده‌که‌ن ؟ له‌مه‌یان دڵسۆزتر دهسناکهوی له‌گه‌ڵ ژانی نوقرچهلێدان خۆشمان هه‌ست بهژانهکهیان ده‌که‌ین و ئازار ده‌چێژین هیوادرین به‌هۆش بێنه‌وه . ئه‌وه‌ی ناخۆشه زه‌رده‌خه‌نه‌ی موخه‌نه‌تی زهردیشمان به‌رامبه‌ر ده‌کرێ له‌ولا و ئه‌ولا . تاقه‌تمان نه‌مایه وه‌ک ده‌یانه‌وێ پێشنیاره‌کان بده‌ینه شه‌گه و به‌گه‌کان تابچنه به‌رده‌می به‌رپرسان کلکه له‌قه‌ی خۆیانی پێبکه‌ن به‌ڵکو که‌رته ئێسقانه‌که وه‌رگرن له‌ولاشه‌وه پۆزمان به‌سه‌ردا لێده‌ن چونکه ئه‌وڕۆ باوی پۆزلێدانه له‌گه‌ڵ ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی هه‌رکه‌س بۆ خۆی .