دواى 111 ساڵ له ده‌رچوونى یه‌كه‌م رۆژنامه‌ى كوردى، بۆ یه‌كه‌مجار له میَژووى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى هه‌ریه‌ك له عه‌دنان عوسمان عه‌لى سینه‌ماكار و دكتۆر موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر ژماره یه‌كى رۆژنامه‌ى سینه‌ما كوردیكایان بلاَوكردهوه، كه بلاَوكراوهیهكى مانگانه‌ى 8 لاپهرِهییهوه تایبه‌ته به سینه‌ما و به شیَوهیهكى ئه‌كادیمیانه بلاَودهكریَتهوه.
ده‌رباره‌ى ئامانج له ده‌ركردنى ئه‌و رۆژنامه‌یه عه‌دنان عوسمان عه‌لى گوتى: دواى كاركردنیَكى زۆر له بوارى سینه‌مادا، هه‌ستمانكرد ویَرِاى ئه‌وه‌ى به شیَوهیهكى پچرِ پچرِ راگه‌یاندنه‌كان بایه‌خ به سینه‌ما ده‌ده‌ن، بهلاَم تا ئیَستا رۆژنامه‌یه‌كى تایبه‌تى سینه‌مایی له كوردستان بوونى نییه، بۆیه به پیَویستمانزانى كار بۆ بلاَوكردنهوه و ده‌ركردنى رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌هلى و ئه‌كادیمى سینه‌مایی بكه‌ین، رۆژنامهكهشمان ناوى “سینه‌ما كوردیكا”یه‌و به قه‌باره‌ى 8 لاپهرِه دهردهچیَ و برِیاریشه هه‌موو مانگیَك ژماره‌یه‌كى نویَی ئه‌و بلاَوكراوهیه بخه‌ینه به‌ر دیده‌ى خویَنهران و لهریَگاى سینه‌ما كوردیكاشهوه هه‌وڵده‌ده‌ین رۆشنبیرییه‌كى سینه‌مایی پوخت و بهربلاَو بده‌ینه سینه‌ماكاران و ئاره‌زوومه‌ندانى سینه‌ما، ئه‌وه جگه له‌وه‌ى به شیَوهیهكى به‌رفراوان بایه‌خ به‌و هه‌وڵه سینه‌ماییه كوردییانه ده‌ده‌ین كه له كوردستان هه‌ن و هه‌رجاره‌و تهوهریَكى تایبه‌تیش له‌سه‌ر سینه‌ماى كوردى ده‌كه‌ینه‌وه و كه‌سانى شاره‌زاو پسپۆرِ قسه‌ى له‌باره‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له تواناشاماندا ههبیَ له داهاتوودا كار بۆ فراوانتر كردنى ئه‌و بلاَوكراوهیه ده‌كه‌ین و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین وه‌كو بلاَوكراوهكانى دیكه به تیراژی زیاتر و ئه‌كادیمى و له ماوه‌یه‌كى زوو زوودا بیخه‌ینه به‌ردیده‌ى خویَنهران.
خاڵیَكى جیاواز كه له‌و رۆژنامه‌یه دهردهكهوىَ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له چه‌په‌وه ده‌ست پیَدهكا، ده‌رباره‌ى هۆكارى ئه‌وه عه‌دنان عوسمان گوتى: له‌به‌رئه‌وه‌ى سینه‌ما هونهریَكى جیهانییه‌و له فه‌ره‌نسا سه‌رى هه‌ڵداوه، بۆیه ئیَمهش بۆ پاراستنى قودسیه‌تى سینه‌ما به باشمانزانى بلاَوكراوهكه له چه‌په‌وه ده‌ست پیَبكا، كه ئه‌وه‌ش كاریَكى نویَیه له هه‌موو عیَراق و رۆژههلاَتى ناوهرِاستیش، له هه‌موو دنیاشدا بلاَوكراوهى سینه‌مایی له چه‌په‌وه ده‌ست پیَدهكا.
جیَی ئاماژه‌یه ئه‌و بلاَوكراوهیه له لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ته‌وه دهردهچیَ و برِیاریشه هه‌ر جاره‌ى فایلیَكى تایبه‌ت له‌سه‌ر سینه‌ماى كوردى بكه‌نه‌وه و زیاتر بایه‌خ به سینه‌ماى كوردى بده‌ن.