دوابه‌دواى ماوه‌یه‌ك كاركردن تیَیدا، برِیاره له‌و هه‌فته‌یه‌دا یه‌كه‌م ژماره‌ى ئه‌و گۆڤاره بكهویَته به‌ر دیده‌ى، خویَنهران، كه گۆڤاره‌كه قه‌باره‌ى “106” لاپهرِهیهو به تیراژی “2000” دانه له هه‌موو كوردستان بلاَودهكریَتهوه، كه ئه‌و گۆڤاره بهرِیَوهبهرایهتى سینه‌ماى سلیَمانى ده‌ریده‌كا و ئازاد سه‌وزه خاوه‌ن و ئیمتیاز و كهریمۆك سهرنووسهریهتى.
له‌مباره‌یه‌وه كهریمۆك سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى فیلم له لیَدوانیَكدا گوتى: به‌داخه‌وه میدیاى كوردى له‌ئاست ئه‌و چالاكییه گرنگه‌ى سینه‌ما كه‌مته‌رخه‌م بووه، ره‌نگه هۆكه‌شى ئهوهبیَت، تا ئیَستا له كوردستان جۆرنالیست ء راگه‌یاندنكارى تایبه‌ت به‌بوارى فیلمسازى نییه ء میدیاى كوردیش به‌گشتى بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى سینه‌مایى نه‌كردۆته خه‌مى خۆى، ده‌شآ ئه‌مه‌ش باش تیَنهگهیشتن بیَت له‌په‌یام ء بایه‌خى هونه‌رى فیلمسازى به‌گشتى. خۆ ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌یه‌ك یان به‌رنامه‌یه‌كى تیڤى لیَرهو له‌وآ گۆشه‌یه‌كى بچووكى ته‌رخان كردبیَت، دڵنیام به‌هۆى خه‌مى ئه‌و كه‌سه بووه كه كاره‌كه‌ى ئه‌نجام داوه..!!
ئیَمه به‌ده‌ركردنى گۆڤارى (فیلم) گه‌ره‌كمان خوڵقاندنى مینبهریَكه بۆ هه‌موو ئه‌و باس ء خواسانه‌ى له‌سه‌ر سینه‌ما و فیلمسازى دهكریَن، له هه‌مانكاتدا دهمانهویَت پشتیوانى ئه‌م رهوتهى فیلمسازى بین ء هاوشانى هه‌ر (ئه‌كشن)یَكى هونه‌رمه‌ندانى كورد بین، تا باشتر به‌ره‌و ئاسۆى خۆى ههنگاوبنآ، ئه‌مه‌ش بهئاماژدان بهكهموكورِییهكان ء به‌خشینى زانیارى ء بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆشنبیرى سینه‌مایى له‌بواره جیاجیاكانى فیلمسازى. ئیدى له‌م پیَناوهدا چه‌نده سه‌ركه‌وتوو ده‌بین ئه‌وه بۆ ئیَوه و ئاینده جیَیدههیَڵین.
جیَى خۆیه‌تى ئه‌وه باس بكه‌م به‌ده‌ركردنى ئه‌م گۆڤاره خه‌ونى پیَنج ساڵه‌ى من دیَتهدى، پیَنج سالڕ له‌مه‌وبه‌ر كهمۆڵهتى یاساییمان له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى وه‌رگرت، ده‌رگا نه‌ما لیَینهدهم، به‌ڵام سه‌ره‌نجام هیچ له‌و ده‌رگایانه، له‌خه‌مى ده‌ركردنى گۆڤاریَكى له‌م شیَوهیه نه‌بوون، پرۆژه‌یه‌كى ئاواش له‌تواناى تاكه كه‌س به‌ده‌ره، تادواجار بهرِیَوهبهرایهتى هونه‌رى سینه‌ماى سلیَمانى ئه‌و ده‌رگایه‌یان كرده‌وه‌و ده‌ركردنى گۆڤاریَكى تایبه‌ت به‌بوارى فیلمسازى له‌خه‌ونه‌وه بووه راستى..! ئیَستا دهڵیَم هونه‌رمه‌ندانى فیلمساز گۆڤارى (فیلم)تان باش و هه‌ر زوڵالڕ بیَت ده‌نگى ته‌خته‌ى كلاكیَت ء ئه‌كشنى سینه‌ماكارانى كورد!
له‌باره‌ى گرنگى ده‌رچوونى ئه‌م گۆڤاره‌شه‌وه (كهریمۆك)ى سه‌رنووسه‌ر گوتى: (ره‌وتى فیلمسازى له كوردستان هه‌نگاوى باشى برِیوهو بزووتنه‌وه‌یه‌كى سینه‌مایى ئه‌گه‌ر له ئاستى خوازراوییشدا نهبیَت ده‌ستى پیَكردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى مایه‌ى هه‌ڵوه‌سته‌كردن و تیَرِامانه تا ئیَستا هاوشانى ئه‌و ره‌وته بڵاوكراوه‌ى فیلمسازى له‌ئاستى نه‌بوون دایه..! لهژیَر رۆشنایى ئه‌و دیدگایهو بۆ پرِكردنهوهى ئه‌م بۆشایه به‌رچاوه، به‌هاوكارى خه‌مخۆرانى سینه‌ما هه‌وڵمانداوه گۆڤاریَكى تایبه‌ت به‌سینه‌ما و فیلمسازى ده‌ربكه‌ین، كه‌له‌م چه‌ند رۆژه‌دا دهكهویَته بزارهوه. هیوامان وایه خزمهتیَكى شایسته به‌بوارى فیلمسازى بكه‌ین).