مەنسوور جیهانی ـ یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “بەڕلین” بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی کورد و وڵاتانی بیانی لە بەشە جۆراوجۆرەکانی چیرۆکی، بەڵگەفیلم و هەورەها بەشی پێشبڕکێی “کورتە فیلم” لە شاری بەڕلین لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “بەڕلین” Berlin لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی “میتۆس فیلم” mîtosfilm ئەڵمانی بە بەرپرسیاریی سینەماکاری کورد “مەمەد ئەکتاش” Mehmet Aktas، بە دەرهێنانی هونەریی “کانی مەعرووف” Kani Marouf فیلمسازی کورد و بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی کورد و وڵاتانی بیانی لە بەشە جۆراوجۆرەکانی چیرۆکی، بەڵگەفیلم و هەروەها بەشی پێشبڕکێی “کورتە فیلم” بە شێوەی ئامادەبوون و ڕچاوگرتنی هەموو ڕێکارە تەندروستییەکان و هەروەها بە شێوەی ئۆنلاین بۆ هۆگرانی هونەریی سینەما لە سەرتاسەری دنیا لە ڕۆژانی 14 تا 20ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سینەماکانی “بابیلۆن” BABYLON، “مۆڤیمێنتۆ” Moviemento و “ئێف.ئێس.کێی” FSK لە شاری بەڕلین لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
ئەم ڕووداوە سینەماییە لە ساڵی 2002 دامەزراوە و گەورەترین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە سەرتاسەری ئەورووپا دێتە ئەژمار.
ڕێوڕەسمی کردنەوەی یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “بەڕلین” لە کاتژمێر 7ی ئێواڕێی ڕۆژی پێنجشەمە 14ی ئۆکتۆبەری 2021 بەڕێوەچوو و پاشان ئەم ڕووداوە سینەماییە لە کاتژمێر 7:30 شەو بە نمایشی فیلمی سینەمایی “ئەزموون” The Exam لە دەرهێنانی “شەوکەت ئەمین کورکی” لە سینەما “بابیلۆن”ی شاری بەڕلین بە شێوەی فەرمی دەستی پێکرد و پاشان کۆڕیی وڵام و پرسیاریی ئەم فیلمە بە ئامادەبوونی دەرهێنەر و هەروەها “ئاڤان جەماڵ” و “حوسێن حەسەن” ئەکتەرانی ئەم بەرهەمە کوردییە بەڕێوەچوو.
لە ڕۆژی هەینی 15ی ئۆکتۆبەری 2021 و لە کاتژمێر 2:45ی دوانیوەڕۆ بەڵگەفیلمی بڵندی “ئابۆر” Abur لە دەرهێنانی هاوبەشی “گوڵ ئێرتۆنان کارا ئەسڵان” Gül Ertunan Karaaslan و “سێدات کیران” Sedat Kıran لە وڵاتی بەریتانیا، لە کاتژمێر 5ی ئێوارێی نمایشی بەرهەمەکانی بەشی پێشبڕکێی “کورتە فیلم 1” لە سینەما “مۆڤیمێنتۆ” و هەروەها لە کاتژمێر 7:30ی شەو فیلمی سینەمایی “لایەنێکی دیکە لە ڕووبار” The other side of the river لە دەرهێنانی “ئانتۆنیۆ کیلیان” Antonia Kilian لە سینەما “بابیلۆن” لە شاری بەڕلین نمایش دەکرێن.
لە ڕۆژی شەمە 16ی ئۆکتۆبەری 2021 و لە کاتژمێر 2:45ی دوانیوەڕۆ فیلمی سینەمایی “کیسەڵەکانیش دەتوانن بفڕن” Turtles Can Fly لە دەرهێنانی سینەماکاری ناوداری کورد “بەهمەن قوبادی” لە سینەما “مۆڤیمێنتۆ”، لە کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆ بەڵگەفیلمی بڵندی “ئامازۆن شارێکی گەورە” Amazonen einer Großstadt لە دەرهێنانی “دایس ئۆدۆرمات” Thais Odermatt لە سینەما “بابیلۆن”، لە کاتژمێر 5ی ئێوارێی نمایشی بەرهەمەکانی بەشی پێشبڕکێی “کورتە فیلم 2″، لە کاتژمێر 7ی شەو فیلمی سینەمایی “دوای ڕووخان” Après la chute لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد “هینەر سەلیم” و هەروەها لە کاتژمێر 9ی شەو فیلمی سینەمایی “پارێزەریی برا” Brother‘s Keeper لە دەرهێنانی “فەرید کاراهان” Ferit Karahan لە سینەما “مۆڤیمێنتۆ” دەچنە سەر پەردە.
لە ڕۆژی یەکشەمە 17ی ئۆکتۆبەری 2021 و لە کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆ نمایشی بەرهەمەکانی بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی “کورتە فیلم”، لە کاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆ و لە بەشی “سینەمای منداڵان” کورتە فیلمەکانی “بیرەوەرییە زستانییەکان” لە دەرهێنانی “زەهرا کەبابیان”، “بالەکۆلارە” لە دەرهێنانی سەید “پەیام حسێنی” و “زەیزان” Ziazan لە دەرهێنانی “دەریا دۆڕماز” Derya Durmaz و لە کاتژمێر 5ی ئێوارێی بەڵگەفیلمی “برای بێدەنگی” Brother‘s of Silence لە دەرهێنانی “تایلان مێنتاش” Taylan Mintaş، لە کاتژمێر 7ی ئێوارێی فیلمی سینەمایی “کیلۆمەتر زێڕۆ” KilomÈtre ZÉro لە دەرهێنانی “هینەر سەلیم” و هەروەها لە کاتژمێر 9:15ی شەو بەڵگەفیلمی بڵندی “ئەوینی کورد” Kurdish lover لە دەرهێنانی “کلاریس هان” Clarisse Hahn لە سینەما “مۆڤیمێنتۆ” نمایش دەکرێن.
لە ڕۆژی دووشەمە 18ی ئۆکتۆبەری 2021 و لە کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆ بەڵگەفیلمی بڵندی “نامەیەک بۆ باوکم” A letter to my dad لە دەرهێنانی “ئیبڕاهیم سەلمان”، لە کاتژمێر 4:45 فیلمی سینەمایی “ڕەشەبا” The Dark Wind لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد “حوسێن حەسەن”، لە کاتژمێر 7ی ئێوارێی بەڵگەفیلمی “هەڵەبجە: منداڵانی ونبوور” Halabja: the lost children لە دەرهێنانی “ئەکڕەم هیدوو” Akram Hidou لە سینەما “مۆڤیمێنتۆ”، لە کاتژمێر 7ی ئێوارێی نمایشی بەرهەمەکانی بەشی ئەزموونی لە سینەما FSK و لە کاتژمێر 9ی شەویش فیلمی سینەمایی “سرتە لەگەڵ با” Whisper With the Wind لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد “شەهرام عەلیدی” نمایش دەکرێن و لە کاتژمێر 5ی ئێوارێش کۆڕیی ئەدەبی “جەمیل شاهین” لەگەڵ “داستان جەسیم” نووسەری کتێبی “لەگەڵ هەموو سەگەکان بمرە” ALLE HUNDE STERBEN بەڕێوەدەچێت.
لە ڕۆژی سێشەمە 19ی ئۆکتۆبەری 2021 و لە کاتژمێر 2:30ی دوانیوەڕۆ بەڵگەفیلمی بڵندی “خاڵکۆ” Xalko لە دەرهێنانی هاوبەشی “سامی مێرمێر” Sami Mermer و “هیند بێنچێکڕۆم” Hind Benchekroun، لە کاتژمێر 4:45 بەڵگەفیلمی بڵندی “بەهەشت!” “بەهەشت!” Paradies! Paradies! لە دەرهێنانی “کوردوین ئەیووب” Kurdwin Ayub، لە کاتژمێر 6:45 نمایشی بەرهەمەکانی بەشی پێشبڕکێی “کورتە فیلم 1” لە سینەما “مۆڤیمێنتۆ” و هەروەها لە کاتژمێر 7ی ئێوارێی نمایشی بەرهەمەکانی بەشی پێشبڕکێی “کورتە فیلم 2” لە سینەما FSK دەچنە سەر پەردە.
لە ڕۆژی سێشەمە 19ی ئۆکتۆبەری 2021 و لە کاتژمێر 9ی شەو بەڵگەفیلمی بڵندی “نانی پیرۆز” Holy Bread لە دەرهێنانی ڕەوانشاد “ڕەحیم زەبیحی”، لە بەرهەمێهنانی سینەماکاری کورد “توورەج ئەسڵانی” و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی “مادمووڤی” MAAD Movie لە سینەما “مۆڤیمێنتۆ” لە شاری بەڕلین نمایش دەکرێت.
لە ڕۆژی چوارشەمە 20ی ئۆکتۆبەری 2021 و لە دوایین ڕۆژی یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “بەڕلین” و لە کاتژمێر 3:30 فیلمی سینەمایی “بیرەوەرییەکانی سەر بەرد” Memories On Ston لە دەرهێنانی “شەوکەت ئەمین کورکی”، لە کاتژمێر 6ی ئێوارێی “عەمەلیاتی ڕووماڵکردن” Heskîf + cleaning operation لە دەرهێنانی هاوبەشی “ئیلیف یگیت” Elif Yiğit و “باریس ستیوان” Baris Seyitvan و هەروەها ئەم ڕووداوە سینەماییە لە کاتژمێر 8ی شەو بە نمایشی فیلمی سینەمایی “ئەزموون” The Exam لە دەرهێنانی “شەوکەت ئەمین کورکی” لە سینەما “مۆڤیمێنتۆ” لە شاری بەڕلین لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆتایی پێدێت.
بۆ زانیاری زیاتر: