یارم ئه‌ڵێ تۆ به‌گ زاده‌ی
یه‌ك پارچه ره‌خشی وه‌ك په‌ری
پرچهدرێژهكهت ره‌شی قه‌ترانی
له په‌نجه‌كانی شه‌وی پر ئه‌ستێره ئه‌چێ
باڵات له باڵای لاو لاو ئه‌چێ
چاوی نه‌رمت جار جار نیگا ئه‌كا
سۆمای پر ئاوی به‌یه‌ك جار سه‌ما ئه‌كا
له‌درزی ده‌رگای دلته‌وه هه‌راسانم ئه‌كا
روومه‌تت چه‌شنی ئاڵ‌و باڵوه
لێوی ئالت هه‌روه‌ك شاتوه
باخچه‌ی سنگت پر لهمیوهیه
گه‌رمی له‌شت هه‌روه‌ك ئه‌و خۆره‌یه
رووخساری شیرینت وه‌ك مانگی چوارده‌یه
بهعیشوهی نیگات فێری زكر كردم
هاتو چۆت به‌له‌نجه‌و لاره كچێ وه‌ره مردم
كچێ له‌ناو ره‌زی ئه‌وینی خۆشه‌ویستیم
ته‌نها بامن له‌وێ ره‌زه‌وان بم
دروێنه‌و دێراوی ئه‌م رێبازهتبم
دێرێی كێڵگه‌ی ره‌زو میوه‌ت بم
به‌رچنه‌ی هه‌نجیرو ترێ و هه‌نارت بم
ئه‌ی یار پێكه‌نینه‌كه‌ت چه‌شنی بێباكیته
تێرم كه له كانیاوت كوێستانه جێ نسارم
یاخی سه‌ركه‌ش و دڵ په‌شۆكاوم
لهشو لاری شوشه‌یت پڕشنگی داوه له‌چاوم
٢٠٠٦/١٢ سارا ره‌شید ئه‌فه‌ند