هونەرمەندی موزیکژەن توانا حەمە یەکەم ئاوازی بە هاوکاری هونەرمەند تارا جاف بە ژەنینی ئامێری چەنگ بڵاو دەکاتەوە. وە ئەم پڕۆژەیە دەبێتە بەشێک لە وانەی دیجیتاڵ ئارت ی مامۆستاکەی.
سەبارەت بە کارە هونەرییەکەی توانا حەمە لەسەر واڵەکەی لە فەیسبووک بەم شێوەیە دووا :
” ئاوارەبوون بەشێکە لە ناسنامەی کورد بوون، دڵنیام میمۆری ھەر تاکێک بەشێک لە تراژیدیای ئاوارەبوونی تێدایە، کە ھەمیشە ووشەی ئاوارەبوون وەک مۆتەکەیە و لێمان نابێتەوە. ئەم کارە ئەو یادەوەرییە تاڵەیە کە تەمەنی منداڵیمی برد، من ھیچ یادەوەرییەکی منداڵیم نییە کە ھەست بکەم منداڵبووم، تەنھا ھێندە نەبێ بیرمە ھەموو ڕۆژەکانی منداڵیم ئاوارەبووم.
ئەم کارە کاریگەری ئەو ڕۆژانەیە لە نێو یادەوەری (میمۆی) مندا، کە زۆر لێڵن و ھەرگیز کاڵنابنەوە. کەسەرەنجام بەم موزیکە گوزارشتی لێدەکەم. سوپاس بۆ ھاوڕێی ئازیزم تارا جاف کارەکەمی زۆر بە ناسکی و ھەستەوە ژەندووە، سوپاس بۆ فۆتۆ کانی ئارام سەردارـ سەنگەر ڕۆک، سوپاس شەھرام جەسیم کە ماسترینی کارەکاکەی بۆ کردم، سوپاس بۆ مھرەبان لە ڕووی زمانەوانی ئینگلزییەوە ھاوکاری کردم، سوپاس بۆ سەرجەم ئەو کەسانەی کەھاوکارییان کردم لە سەر خستنی ئەم پرۆژەکە. سوپاسی تایبەتم بۆ مامۆستای ئازیز م. بڵند مەھدی کە ئەم پرۆژەیە وەک بەشێک لە وانەی دیجیتاڵ ئاڕت ی بەڕیزیاندا بەرھەم ھات.
ئەم بەرھەمە یەکەم بەرھەممە لە دانانی ئاوازدا، ھیوادارم توانیبیتم بە جوانی و زمانی جیاوازی موزیک گوزارشتم لە یادەوەریەکەم کردبێت”
بۆ بیستن و بینینی موزیکی (یادەوەریەکانم) ئەم بەستەرە بکەرەوە