توانا حەمە :((شوێنیکم نە دی تێیدا بژیم لە بەینی دوو سێ کێودا چایخانەیەکی پرتوکاو و عەجایب و ناخۆشم ھەیە,ئەگەر بێن تەماشا بکەن تەعجوب دەمێنن کە من چۆن لێرەدا دەژیم ..نە , پێم خۆشە , کاسپی لێ دەکەم چون ھونەر لە نیو کوردا قەدری نەما, ھونەر بۆمن بەھرەیەکی نەدا,ھونەر بۆ من کارێکی نەکرد تا بەشوینیدا
بچم, چون کوردم بە زمانی کوردی قسە دەکەم. ئەوە بەم زەمانی پیریەم و وەختی پیریەمەوە دوو سێ گۆرانی دەڵێم بۆ عالەم بۆ ئاخیری مەرگم کە نزیکەو زەمانێکە و خوا حافیزی یەکجاری بکەم بچمە ژێرگڵەوە کە بەشەری کورد نەبینم)) حەسەن زیرەک .
ئەم ووتەیە لەو تۆمارە دەنگی یەوە وەرم گرتووە (لای خۆم پارێزراوە) ’کە لە کۆتایی تەمەنی (باوکی موزیکی کوردی)دا لە ئاھەنگێکدا پێش گۆرانی ووتن ئەمەی ووتووە .ووشەکانی زۆر ڕوونە و پیویستی بە ھیچ لێکدانەوەیە نی یە , سۆزی دەنگی پڕ پەژارەی پێمان دەڵیت چۆن ژیاوە تا کۆتای تەمەن .بەڵام ئەوەی ھەمیشە جێ ی تێڕامانە ئەوەیە کە دوای خۆی چی بە جێھشت ؟!! چ کاریگەریەکی لە سەر موزیک و فەرھەنگی نەتەوەیەک ھەیە!؟!!.
بە داخەوە تا ئێستا ھیچ ئامارێکی دروست نی یە بۆ ژمارەی گۆرانی و بەرھەمەکانی ,بەھۆی ئەوەی تا ئەم ساتە وەختە وەک خۆی ووتەنی (ھونەر ھیچ قەدرێکی نی یە) , تا کەسانێک بە دوای ئەو گەنجینەیەدا بگەڕێ کە (باوکی موزیکی کوردی) بۆ میللەتەکەی بەجێ ی ھیشتووە . لەگەڵ نەموو ئەکانەشدا دەبینین بە پێ ی ھەندێ بەڵگەی (ساواک) کە لە کتێبی (ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟د.مەولود ئیبراھیم حەسەندا ئەو بەڵگانەی خستە ڕوو بۆچی ژەھرخوارد کرا ,کە ھۆکارەکەشی تەنھا ئەو ھونەرە بوو کەپێشکەشی بەنەتەوەکەی کرد و لە دواجاردا ڕۆحیشی لەسەر ھونەری گۆرانی و موزیکی کوردی دانا. ئەو ژیانە زەحمەت کیشی و ھەژاریە ی کە ھەیبوو , لە گەڵ ئەو (گەنجینە) ی ھونەرەکەی ناتەبایی یەکی زۆر (ئاوەز) وەستێنە, بۆیە نامەوێـت غەزەل خوانی بۆ (زیرەک) بکەم چون ئیمە بەردەوام دوای مەرگ ی خاوەن ئەفراندنەکانمان دەبینە غەزەل خوانیان و بە داخەوە تا لە ژیانداین دان بە تواناکانیان نانێن ,تەنھا ھێندە( دەڵێم بە بڕوای من ئەو باوکی موزیکی کوردە . لێرەدا ئەوەی زیاتر نیگەرانم دەکا دوای مەرگیش ( حەسەن زیرەک) ھەر بەھەژاری مایەوە لە ڕووی ئەوەی کە نەکرایە سمبول بۆ موزیکی نەتەوەیەک , کە بە بڕوای من تاکە کەسە شایەنێتی , ھەروەک چۆن (زۆرێک لە گۆرانی بێژان و موزسیانانی دنیا کە نازناوێکیان پیدەبەخشن کە نەتەوەیەکانیان سەری نەوازشیان بۆ دا دەنەوێنن ’ ھەزاران پەیمانگا و ئەکادیمیای زانستی بەناویانەوە ئەکرێت بۆ نموونە (١کۆمیتاس گەورە موزسانی ئەرمەنی (بە باوکی موزیکی ئەرمەن ناودەبرێت گەورەترین ئەکادیمیای و پەیمانگای ئەرمەنستان بە ناویەوە دەنرێت,(٢ئوستاد غولام موحسن بەنان گەورە گۆرانی بێژی ئیرانی (باوکی گۆرانی ئیران) ناودەبرێت و (٣کولنیل علی نقی وزیری بە باوکی موزیکی نوێ ی ئیران ناو ببرێت ,٤ڤێردی بە (دانەری ئۆپیرا و زیندوو کردنەوەی موزیکی میللی ئیتاڵی لە ڕۆحی ئۆپیرادا کە تا ئیساش گرانترین بلیت ھی ئۆپراکانی ڤیردی و نمایشەکانێتی , وە ئەکادیمیای چایکۆفسکی لە ئۆکرانیا یەکیکە لە ناوەندە ھەرە باشە زانستی یە کانی موزیک, بتھۆڤن و شۆپان و مۆزارت ……..ھتد .
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئەم کەسایەتیانە چیان کردووە بۆ میللەتەکانیان تا بەم شێوە یە ناوەکانیان بەرز ڕادەگرن؟ وەڵام :تەنھا موزیک و گۆرانی . پرسیارێک دی ئەی (زیرەک)؟ ئەویش تەنھا گۆرانی و موزیک .ئەی ئێمە چیمان بۆ زیرەک کرد بۆ ساڵیادەکەی ؟ وەڵام : سێ کۆنسێرت بە دنیایەک ئەدریسی وەزارەت و بەریوبەرایەتی کە ( وەزارەتی وەرزش و لاوان ,بەریوەبەریتی گشتی رۆشنبیر ی و ھونەر و لاوان و وەرزش ی سلیمانی و بەریوەبەریتی ھونەرەکانی موزیک و بەسێ گروپ ……ھتد ئەوەندەی ناوی دەزگا کان نووسرا بوو ناوی (زیرەک) نەدەبینرا ). لە کوێ یادمان کردەوە ؟ لە چایخانەی شەعب و پارکی ئازادی و تەلاری ھونەر) .وێڕای دەسخۆشیم بۆ ئەم کار و ھەوڵە , بەڵام ئەمەوێ بڵێم : ئەمە زۆر بچووکە لە ئاستی گەورەی (زیرەکدا) , ئەوەی کرا تەنھا ھەوڵیکی دڵسۆزانە بووە نەک ھەوڵیکی جدی و پلان داڕێژراو ی ساڵانە. ھەر بۆیە دەبینین بە ھۆی بێ پلانی و بێ ستراتیژیەوە بۆ ھونەر , ھەموو یادەکان و کۆنسێرت و …ھتد بە کاڵ و کرچی دەبرێن بەڕێوە , بەم کارانەش بەردەوام نرخی ھونەر و ھونەرمەند دا دەبەزێت .دواجار ئەگەر من وەکوو تاکێک ,ناوم وەزارەت بوایە , ڕووم نەدەھات لە ئاست گەورەی و ئەو کەڵە ھونەرمەندە و ئەم یادە بچوکەدا ناوی خۆم بە پۆستەرەوە ھەڵبواسم .
بە بڕوای من ئەوەی دەبوو بکرایە گیڕانی گەورەترین ڤیستڤاڵی نیو نەتەوەی موزیکی کوردی و ڕۆژھەڵاتی بوو بۆ (باوکی موزیکی کوردی حەسەن زیرەک) بۆ (( باشترین دانەر دابەشکاری موزیک , لیکۆلەرەوەی موزیک , باشترین ژەنیاری موزیکی کوردی , باشترین کاری زیرەک وەک داڕشتنەوەی بە شیوازی ئۆرکسترای )) ھەڵبژێردرایەوە و مەدالیای (زیرەک) بکرایە بە بەرۆکی ھونەرمەندی جدی یەوە ((دور لە موجامەلەی ناوچە گەری کە بەزۆرینەوە ی ڤستیڤالەکانەوە دەبینرێت)) .پێویست بوو گەورەترین سەنتەری ئەکادیمی و لیکۆڵینەوە بۆ موزیکی کوردی بە ناوی (زیرەک)ە وە , (بە ئامادەبوونی کەس و کار و ھەوادارانی لەم شارەدا بکرایەتەوە) . ئیدی ھونەری زیرەک لە ئاستی لۆکاڵەوە بگۆڕین بۆ ھونەرمەندێک لە ئاستی جیھانی ھەروەک ئەو ناوانەی ئاماژەم پێدا بناسرێت و خوێندنەوەی زانستی یانە بۆ گەنجینە کەی بکرێت .
بە داخەوە دوای ٤٠ ساڵ لە مەرگی نەمان توانی ھونەری (حەسەن زیرەک) ھێندەی خۆی گەورەکەین , دواجار بینیمان ھونەری ( حەسەن زیرەک) ھەر لە چایخانە یەکدا نمایش کراو لەو چایخانەیەی کە بەردەوام لە ڕووی سایکۆی خۆیەوە ھەستی بە کەمی کردووە تێیدا. لە دوا ساتەکانی ژیانیدا , دەبینین زۆر بەحەسرەتەوە باسی چایخانە پۆخڵەکەی دەکا کە ھەرچی ڕۆحی داھێنانە تێدا کوشتووە بێ ھیوای دەکات تەنانەت لە میللەت و ھونەرەکەشی ئەو لەوێدا ھەمیشە ھەستی بە بێ قەدری وڕەنج بە خەساری و بێ بەھرەی دەکات .
بەھیوام وەڵامێک ھەبێت لە لایەن (ئەو ڕاوێژکارانەی لە وەزارەتدا تەنھا کاریان (بەلێ و موچە وەرگرتنە) .بە بڕوای من ئیدی کاتی ئەوەیە ھێندە بێ ڕێزی بەھونەرمەندی گەورەوە نەکرێـت ,و خەڵکانێک بە ناوی خزمەتەوە بە دەیان دەفتەر دۆلار بۆ سڕینەوەی کلتووری موزیکمان بەکاردێنن , خۆ (زیرەک) خاوەنی قوتابخانە تایبەت و خاوەنی ھەزاران موزیک و گۆرانی ڕەسەنە و کاریگەری قوتابخانەکەی تا ئیستاش بە سەر ھونەری کوردی و ھونەری میللەتانی دراوسێمان ( وەک فارس و تورک و ئەرمەن و ئازەر ) بە زەقی دیارە (ھەرچەندە بەدبەختی زیرەک و ناھۆشیاری ڕۆشنبیری موزیکی وا ھەست دەکرێت ئەو تەنھا سوودی لەوان وەرگرتووە و پێچەوانەکەی ھەست پێناکرێت). (زیرەک ) شایەنی ڕێزێکە تەنھا ھێندەی گەورەی خۆی , (زیرەک ) وەک ئەوەی نەمانتوانی خزمەتی خۆی بکەین پویست بوو ھێندەی گەورەی ھونەرەکەی خزمەتی ھونەرەکەیی بکەین, نەوەک لە بێ پلانیدا ھەوڵی بچووک کردنەوەی دەین ( ھەرچەندە ھیچ ھیزیک توانا ی ئەوەی نی یە ئەوە بکا) ,بەڵام ئیدی کاتی ئەوە ھاتووە لۆژیک و پلان و ستراتیژیک بۆ ھونەر ھەبێت ئەگەر نا..زۆر ھەوڵ کە بە نیەتی خزمەت دەدرێ ,ئاکامەکەی ئەو پەڕی بێنرخ کردن و پێچەوانەی نیەتەکە دەبێ , ھەر وەک ھۆڵآ تەلاری ھونەر لە ساڵیادی (زیرەک) دا چۆڵەوانی و کورسی یەکانی بەتاڵ دەبێت…
لە ڕیگای ماڵپەری( گووگڵ) بڕوانە
١. زندگی نامە (کومیتاس)
ماڵپەری تایبەتی ( ئامۆژگای کۆمیتاس
http://www.gomidas.org
٢.بیوگرافی استاد بنان
٣.زندگی نامە کلنل علی نقی وزیری
biography Giuseppe Verdi. ٤
توانا حەمە
Kurd_violin@yahoo.com