کۆمەڵگای کوردەواری لە موعارەزەش {ئۆپوزیسیونیش} هەر بێبەختە و دووچاری هیزی دەستپانکەرە و چاونووساندن و دۆلار پەرستن بووە . لە بەختی هەردوو حزبی دەسەڵاتداری دزوگەندەڵسز ، موعارەزەش بەو پاشکۆ پیسەی کە هەیەتی ئەوەیە ئیدیعای گۆڕانکاری دەکات کە زۆرلەمێژە گووتوومەو دەیڵیمەوە فشەیە پیی ناکرێت ، ئەو ئەرکە بەوانە جێبەجی ناکرێت ، بەڵام گەنجی کورد کە هوشیارتر هاتەمەیدان و هیچ هێزێک بۆی نەکرا لەقاوی بدات و بۆ مەرامی خۆی بەکاری بهێنیت ، ئا ئەوکاتە ئەو شوباتە وەکو بەهاری عارەبی دەسەڵات و پاشکۆی دەسەڵات و دەستپانکەرەوی دەسەڵات تووڕ دەدات و دەیان خاتە ناو زبڵدانی مێژوو . سیستەم دەبێت بە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەڕلەمان و سەرۆکی وەزیران و داددوەرەکان بەگشتی و لەبنەڕەتدا بگوردرێت و حکومەت دابمەزرێت.
حکومەتی خەڵکی کوردستان کە دەتوانیت بەڕژەوەندی کەسایەتی مرۆڤ بخاتەسەرووی بەڕژەوەندی حزب . حکومەت کە خەڵکی بەئی خۆی بزانیت و خۆشی بوێت و پارچە کاغەزێک فڕێ نەداتە سەرشەقامەکانی . حکومەتێک بە پەرۆشەوە خەڵک لەباوەشی بگرێت و وەزیرودەسەڵاتدارەکانی بە ئازادی لە نێوانیان بسوڕێنەوە . حکومەتێک کە ئۆپۆزیسیون و حزبی بڕاوە و کۆمەڵی مەدەنی و ڕۆژنامەوگۆڤار بەخێوو بکات و یارمەتی مالی[دارایی] بەگوێرەی جەماوەرەکەی و کارەکانی و چاڵاکیەکانی بدات. نەک پارتی و یەکێتی 17%ی بۆجەی کوردستان و داهاتی نەوتی کوردستان و ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران و گومرگەکانی لای سلێمانی بخاتە گیرفانی و حکومەت بەخێوبکات. ئەوە حکومەت نیە ئەوە حوکمرانی پارتی و یەکێتی یە جا نیوەبەنیوە یان هەندێک لە هەندێک زیاتر. بەڕۆژی ڕوناک دەدزن و گاڵتەش بەجەماوەردەکەن و پڕۆژەی خزمەتگوزاری پێدەفرۆشن .ئەوە حکومەتی پارتی ویەکێتی یە بۆیە وەزارەتەکان هێشتان یەکیان نەگرتیتەوە ودەسەڵاتی سلێمانی وگەرمیان یەکێتی بەڕێوەی دەبات ودەسەڵاتی هەولێر وبادینان پارتی . ئەو گەنجانەی ساڵی پار خوێنی خۆیان کردە قوربانی دژایەتی کردنی گەندەڵ و دزی و ریسواکردنی دەسەڵاتی داپلوسین ، لەدڵمان دا دەژین و سەری رێزونەوازشیان بۆ دادەنوێنم ، وێنەیان لەسینگم هەڵ دەگرم . زۆر گوناحە ئەمڕۆکە بەو شیوەیە یادبکرێنەوە کە ناگاتە ئەژنۆی پیرۆزی ئەو شەهیدانە . ئەو حزبانەی بۆ مەرامی خۆیان ساڵی پار بەردەرگای سەرای سلێمانی یان کردە مینبەری خۆیان هەر ئەوانە هەندەکیان بەر لە دوو ڕۆژ گووتیان یادکردنەوەی ئەو ڕۆژە بە خۆپیشاندان ناکەین . ئەوانە دەبوایە ئەمساڵ هەست وسۆزی لایەنگرانی پارتی و یەکێتی و ئەندامانی ئەو دوو حزبە دەسەڵاتدارەشیان بۆ لای خۆیان ڕابکشێبایەو بە شێوەیەکی هێمنانە بهاتبانەسەر شەقام هەتا دادگای سلێمانی و هەولێر و دهۆک ، تاوانباری دەستنیشان نەکردبایە و هەتا بکوژان دەستگیرنەکرابان وازنەهێنن و ئەو دەزگایانەیان لەوکەسانە پاک بکردبایەوە کە کلکی حزبن ومەرامی حزب بەڕێوەدەبەن نەک حکومەت . دەبوایە وەزارەتی ناوخۆ و پیشمەرگە بەو دڵسۆزیە بەدەنگی خۆپیشاندان بهاتبانە سەرشەقام و بکوژیان بدابایە دەست دادگا یان هەردوو وەزیر لەو ڕۆژەدا دەستیان لەکاربکێشابایەوە. سەرۆک وەزیر بیدەسەڵاتی خۆی ڕابگەیاند بایە و داوای چاکسازی بکردبایە . خەڵک دەبوایە سەرۆکی هەرێمی بخاتە ژێرپرسیار و کوا بەڵینەکانی ساڵی پار ودەستی لە کاربکێشابایەوە یان بێلایەنی خۆی وەکو سەرۆکی هەریم نەک سەرۆکی حزب ڕابگەیاندبایە . هەتا پارە لە گیرفانی پارتی و یەکێتی بدرێتە حزبەکان و کەسەکان ئا بەوجۆرە دەمێننەوە کە قوون بۆ دەسەڵات بابدەن و لەخۆشی راتب و دۆلارەکان وەکو نەعامە بژین و هەر جارەی پرۆژەیەک بخەنە سەرشەقامی کوردستان و سایت وڕۆژنامەکان بەقسەی بریقەدار بڕازێننەوە . هیچ پڕۆژەیەکی نەتەوەیی پێکەوەیی نیە کە بتوانیت دواڕۆژی کوردستان دیاری بکات و ناوچەدابڕاەکان ئازادبکات و بەرەوهەنگاوی سەربەخۆیی خۆ ئامادەیی بۆ بکرێت و جەماوەری بۆ ئامادەبکات. ڕەنگە تەنها بەوە ئازابن گۆڕینەوە لە دەموچاوەکان بکەن وهەندێکی تر بە راتبی چەوری تەقاعودی شاگەشکە بکەن .
کابینەی تازەو گۆرینی سەرۆک پەرلەمان و سەرۆک وەزیران گۆرانکاری تازە نیە لە سیستەمی حوکمرانی دەوڵەوت ، بەڵکو تەواوکەری ئەو دەسەڵاتەیە کەبەسەر پارتی و یەکێتی دابەش کراوە . گەنجی خۆشەویستی کوردستانەکەم ، هەردەم داوای مافەڕەواکانی خۆت بکە کە وەکو مرۆڤ دەبێت بژیت و ئازادیت هەبێت و سەیرت بکرێت .
فەهد گردەوانی 17/2/2012 ستۆکهۆڵم