م. عه‌ونی خۆشناو :ڕاپه‌رین وه‌رچه‌رخانێکی مێژوویی بوو له بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان، که ئاراسته‌ی شۆڕه‌ش و به‌رخودانی گۆڕی، له سۆنگه‌ی به‌رگریکردن بۆ خۆبه‌ڕێوه‌بردن، وێرای هه‌موو ئاسته‌نگه‌کان و کاره‌ساته ناخۆش و دڵته‌زێنه‌کان، به‌لام به هه‌وڵ و تێکۆشانی به‌رده‌وامی دڵسۆزانی گه‌ل و نیشتیمان توانرا ناخۆشییه‌کان به خۆشی و شه‌ڕو ئاژاوه‌کان و به ئاشتی و ته‌بایی و پێکه‌وژیان ئاڵ و گۆڕ که‌ین، درێژه به پاراستنی ئه‌زموونه‌که‌مان و پاراستنی ده‌ستکه‌وت و سه‌روه‌ریه‌کان بده‌ین، هه‌ر بۆیه له یادی 21 به‌هاره‌ی ئازادی شاره‌که‌مه، ئه‌و شاره‌ی که لێوه‌ی گۆشکرام و پهروهردهکرام، له‌وێ یه‌که‌م وانه‌ی شۆڕه‌ش و کوردایه‌تی و به‌رخودان فێربووم، هه‌ر له‌و شاره ڕه‌نگین و دڵڕفێنه‌دا له‌گه‌ل هاوڕێ و هاوبیره‌کانم فێری ئه‌وه‌بووین، که به‌و شێوازه درێژه خه‌بات و به‌رخودان بده‌ین که شه‌هیدی سه‌رکرده ئازاد هه‌ورامی ڕاڤه‌ی کردووه ده‌لێت؛
ڕێگای خه‌باتمان چه‌ند سه‌خت و دوور بێت
با چوارده‌وره‌مان کڵپه‌ی ئاگر بێت
هه‌رگیز له‌م ڕێگا پیرۆزه لاناده‌ین
ئێمه‌ین بۆ مردنیش ئاماده‌ین
ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له مێژووی شاره‌که‌م شه‌قڵاوه بده‌ینه‌وه و خوێندنه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه‌ی نووسینی یاده‌وه‌ریه‌کانی( مام قادر گۆزێ) به ناوی شه‌قڵاوه‌و کوردایه‌تی بده‌ین و یاداشته‌کانی (مامۆستا عارف ڕه‌ئوف) شڕۆڤه بکه‌ین، تێڕوانین و هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ ڕیپێوان و خۆپیشاندانه‌کانی ساڵاکانی 1982-1983 که له‌ماڵی ئێمه به‌رنامه‌و نه‌خشه پلانی بۆ داده‌ڕێژرا له‌گه‌ل خۆپیشاندانه‌که‌ی 1987 ئه‌وه ئه‌و ڕاستیه خۆی ده‌نوێنێت که شارۆچکه‌ی شه‌قڵاوه وێڕای ئه‌وه‌ی به شارێکی گه‌شت و گوزار ناسراوه، به ڵام هه‌ستی شۆڕه‌شگێری و خه‌بات و کۆڵنه‌دان دروشمی لاوه‌کانی ئه‌و شاره‌بووه، بۆیه له ئه‌رکه نه‌ته‌وایه‌تی یه‌کان هه‌میشه پێشه‌نگ بووه، له‌و پێناوه‌شدا سه‌دان شه‌هیدی به‌خشیوه، هه‌ر ئه‌و هه‌سته نه‌ته‌وایه‌تیه بوو وای له دانیشتوانی شارۆچکه ی شه‌قڵاوه کرد، له‌گه‌ل بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ڕاپه‌رین له شوێنه جیا جیاکانی کوردستان، خۆیان ساز‌و ئاماده‌که‌ن بۆ گێڕانی زه‌ماوه‌ندی ئازادی بۆ رزگارکردنی شاره‌که‌یان، چونکه ڕاپه‌رین وه‌رچه‌رخانی مێژووی کوردایه‌تی یه‌و به‌ری ڕه‌نج و خه‌باتی نه‌پساوه‌ی گه‌ل و هه‌موو پارت و لایه‌نه سیاسی یه‌کان و به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه، دوای دانانی به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه له‌لایه‌ن شانه چه‌کداره‌کانی بروسک و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که به هه‌ر هۆکارێک بێت دابڕابوون له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و به ئاگاداری ڕێنمایی شه‌هیدی فه‌رمانده( ته‌حسین کاوانی) که پێش چه‌ند مانگێگ به نهێنی هاتبوونه کاوانیان بۆ سه‌رپه‌رشتیکردنی ڕاپه‌ڕین، دوای گه‌یشتنی هه‌ڤاڵی به‌ڕێز کاک کۆسره‌ت و هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناو شه‌قڵاوه جه‌ماوه‌ری کۆڵنه‌ده‌ری شه‌قڵاوه له 9 ی ئازار له دام و ده‌زگا به‌عسیه سه‌رکوتکه‌ره‌کان ڕاپه‌ڕین و له چاوتروکانێکدا ئه‌و شاره ڕهشپۆشهیان ڕه‌نگین و ئازادکردو به‌هاری دزراوی چه‌ند ساڵه‌یان له‌و ساڵه‌دا کرده به‌هاری ئازادی یه‌کجاره‌کی، هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته جومێرانهدا ته‌واوی سیخوڕه‌کان و پیاوه به‌کرێگیراوه‌کان و گڵاوه‌کانی به‌عسیان به‌سزای گه‌ل و شۆڕش گه‌یاند، تۆڵه‌ی 23 شه‌هیده‌کانی شه‌قڵاوه و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستانیان له‌و دڕندانه کرده‌وه، ئه‌و داستانه به خوێنی گه‌شی دوو مرۆڤی شۆڕهشگێرو نیشتیمانپه‌روه‌ر شه‌هیدان (شه‌هید زرار مه‌حمود و شه‌هید مام هه‌ژار دیلمانی) تۆمار کرا، رزگارکردنی شارۆچکه‌ی شهقڵاوهدهکرێت به کلیلی رزگارکردنی هه‌ولێرو شار‌و شارۆچکه‌کانی تری کوردستان پێناسه بکرێت، چونکه له‌وێوه گورزێکی کوشنده له هێزه‌کانی عێراق وه‌شێنراو و سوپای عێراق پهرتهوازهکرا، له هه‌مان کاتدا دانیشتوانی خۆڕاگری شه‌قڵاوه مرۆڤ دۆستانه هه‌لس و که‌وتیان له‌گه‌ل سوپا به‌زیوه‌که‌ی عێراق کرد‌و بهڕێزوه به‌ره‌و شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان به‌ڕێخران، بۆیه جێ خۆیه‌تی له‌و ڕۆژه پیرۆزه‌دا سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ به‌رده‌م گڵکۆی ئه‌و نهمرانهو هه‌موو شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان ده‌نه‌وێنین و پیرۆزبایی خۆمان ده‌که‌ینه چه‌پکه گوڵێکی جوان و ڕازاوه و بۆندار پێشکه‌ش به خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و یه‌که یه‌که‌ی دانیشتوانی شه‌قڵاوه‌ی تێکۆشه‌رو سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین، ده‌کرێت ساڵیادی ڕاپه‌رین بکه‌ینه وه‌رچه‌رخانێکی گرنگ بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌زموونه‌که‌مان، با شنه بای چاکسازی و ڕیفۆڕم له دام و ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ینه به‌رنامه‌ی کار، بۆ بنبڕکردن و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ڕۆتین،چونکه ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت و ده‌بیسترێت و بۆته جێگای نیگه‌رانی هه‌مووان ڕاستیه‌کان وه‌ک خۆی باس ناکرێت و کۆمه‌ڵێک که‌سی مشه‌خۆرو گه‌نده‌ڵ له پێناوی پڕ کردنی گیرفانه‌کانیان شایی و لۆغانیانه دار‌و به‌ردی کوردستان به‌سه‌ر خۆیان و داروده‌سته‌که‌یان دابه‌ش ده‌که‌ن، ئه‌وه چه‌ندان ساڵه ڕاستیه‌کان ئاوه‌ژوو ده‌که‌ن و ڕۆلی کاره‌کته‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی شۆڕه‌ش و ڕاپه‌رین نادیده ده‌گرن و له مافه‌کانیان بێ به‌ش ده‌که‌ن، خۆیان کردۆته پاڵه‌وانی گۆڕه‌پانی ڕاپه‌رینی کوردستان!! کاتی ئه‌وه هاتووه ڕاستیه‌کان و ڕووداوه‌کان وه‌ک خۆی بۆ کۆمه‌لانی خه‌ڵکی کوردستان باسبکرێن..
بۆیه به پێویستی ده‌زانین له ساڵیادی ئه‌و ڕۆژه پیرۆزه‌دا داوا له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین، گرنگی ته‌واو به خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بده‌ن، چونکه خوێنی ڕۆڵه‌کانی ئه‌وان بوو به‌هاری کوردستانیان ڕهنگینترکردو داری ئازادیان ئاودا، گرنگی به پێشمه‌رگه ماندونهناسهکان بده‌ن، که به‌ری ڕه‌نج و خه‌بات و کۆڵهنهدانی ئه‌وان بوو ئه‌و ڕۆژه‌یان به‌رهه‌م هێنا، گرنگی به زیندانه سیاسی یه‌کان و ڕێکخستنه دێرینه‌کان و خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان بده‌ن، که خۆڕاگری و به‌رخودانی ئه‌وان بوو چۆکیان به داگیرکه‌رانی کوردستان دانا، گرنگی دان به‌وانه گرنگی دانا به ویژدان، به‌بێ ڕه‌چاوکردنی ئینتیمای سیاسی و بیری ته‌سکی حزبایه‌تی، چونکه چۆن له کاتی ڕاپه‌رین وه‌ک هێشووی ترێ هه‌موویان یه‌کده‌ست و یه‌ک بازو ڕاپه‌رین به له به ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان ئه‌و هێشووه ڕهچاوبکریت و به یه‌ک چاو سه‌یر بکرێن!!
له‌و یاده پڕشکۆیه‌دا سڵاو‌و دروود بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی ڕاپه‌رینی شه‌قڵاوه و سه‌رجه‌م شه‌هیدان.. سڵاو‌و دروود له ئارامگاو گڵکۆی شه‌هیدان شه‌هید ته‌حسین کاوانی و شه‌هید کارزان شه‌قڵاوه‌یی و شه‌هید مه‌لا نه‌جم که بوونه دینه‌مۆی ئازادکردنی ئه‌و شاره ڕه‌نگینه.. سڵاو‌و دروود له 23 شه‌هیدانی شه‌قڵاوه که بوونه‌ته سیمبول و تێکۆشانی ئه‌و شاره خۆڕاگره.. سڵاو له پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌رده‌سته‌کان، که پێشیان له مه‌رگ گرتوو ڕووبه‌رووی هه‌موو ئازار‌و تاوان و زولمێک وه‌ستان گیانیان کرده قه‌ڵغان بۆ ڕزگارکردنی کورد‌و کوردستان.. سڵاو له ڕێکخه‌رو شانه چه‌کداره‌کان، که بوونه هه‌وێنی رزگارکردنی هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌کان.. سڵاو له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، که بوونه هانده‌ر بۆ رزگارکردنی کوردستان..
دووباره به‌رزو پیرۆز بێت یادی ڕاپه‌رین و یادی ئازادکردنی شاره‌که‌م پیرۆزبایی له یه‌که‌یه‌که‌ی دانشتوانی شاره‌که‌م و سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌م..
پیرۆزبێت له هه‌مووان یادی به‌هاری ئازادی و تێکۆشان.
م. عه‌ونی خۆشناو
هۆڵه‌ندا-لاهای