مەسعودی مەلا ھەمزە: لەدرێژەی چالاکییەکانی خۆیدا، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان- بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن مەراسیمێکی رێزلێنان و یادەوەوری بۆ راگەیاندکار و سیاسەتمەدار و سەیدا ساڵح یوسفی سازدەکات.
ئەم مەراسیمە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی رۆژی دووشەممە ٢/٧/٢٠١٢ لە ھۆڵی پێشەوای شاری ھەولێر سازدەکرێ و تێیدا چەندین چالاکی ئەنجام دەدرێ.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن ھاتووە کە لەو مەراسیمی رێزلێنان و یادەوەرییەدا چەندین تەوەری گرنگ لەبارەی کار و چالاکی و کەسایەتی ساڵح یوسفی ئەنجام دەدرێ.