له یادی یه‌ک ساڵه‌ی کۆجی دوایی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان کاکه حه‌مه جه‌زای هونه‌رمه‌ندێکی ده‌نگخۆش و ده‌نگ زوڵال و به‌ناوبانگ و یه‌کێ له ڕێبواره ماندونه‌ناس و سوارچاک و شۆڕه‌سوارانی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی، سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش و وه‌فاداری له‌به‌رده‌م گلکۆی ئه‌و نه‌مره داده‌نه‌وێنم و سڵاوی خه‌بات و تێکۆشان بۆ خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌که‌ی ده‌نێرم،
ئه‌و نه‌مره که‌سایه‌تیێکی میهره‌بان دڵسۆز‌و خۆشه‌ویشتی نێو کۆمـهڵانی خه‌ڵکی کوردستان بوو، چونکه بیروباوه‌ڕێکی پێشکه‌وتنخوازانه‌و هونه‌رێکی ڕه‌سه‌ن و هه‌ڵوێستێکی له ڕاده‌به‌ده‌ر شۆڕهشگێرانه و ده‌نگێکی زوڵالی هه‌بووه، هه‌ڵوێستێکی نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌و په‌یامه هونه‌ریه‌که‌ی له خزمه‌تی کێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له ستهمدیدهکهماندابوو، هونه‌رمه‌ند حه‌مه جه‌زا ساڵانێکی دوور‌و درێژ له خزمه‌تی گه‌ل و نیشتیمان و نهتهوهکهیدابوو، به‌وپه‌ڕی له‌خۆبووردوویی و بیروباوڕێکی کوردستانیانه بڕوای قولی به مافی کورد‌و کوردستان هه‌بوو، له‌و پێناوه‌دا سه‌ربه‌رزانه خه‌بات و به‌رخودانی سیاسی و هونه‌ری خۆی له مه‌ته‌رێزی شه‌ره‌فدا درێژه پێداو تا کۆتایی ژیانی له خزمه‌تی خاک و نه‌ته‌وه‌که‌ی بوو، بۆیه ئه‌رکی هه‌موو لایه‌کمانه یادی ئه‌و که‌ڵه هونه‌رمه‌نده به‌رزو پیرۆز ڕابگرین و رێبوارانی هه‌ردوولایه‌نی خه‌باتی هونه‌ری و سیاسی به‌رده‌وام درێژه به ڕێبازه پیرۆزه‌که‌ی بده‌ن، چونکه به زمانی هونه‌ری گوزارشتی له خه‌ون و ئاوات و ویستی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌کرد، ئه‌و نه‌مره پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژانی سه‌ختی خه‌باتی ڕزگاریخوازی و ده‌نگی دلێری پێشمه‌رگه‌و ئومێدی به‌رزی ئازادیخوازان بوو، پێشمه‌رگه‌یه‌کی ماندونه‌ناس و خه‌باتگێڕێکی ڕێگای خه‌بات و تێکۆشان بوو، به‌شداری له هه‌ردوو شۆڕه‌شی ئه‌یلول و نوێی گهلهکهمانکردووه، هه‌روه‌ها هونه‌ره‌که‌ی ئاویته‌ی خه‌باتی سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی کردبوو، سرودو گۆرانی و مه‌قامه‌کانی هه‌میشه یاده‌وه‌ری ڕۆژانی سه‌خت و تێکۆشان به‌بیری ئێمه‌مان دێنێته‌وه، بۆ نه‌وه‌ی نوێی به ئاگا له هونه‌رو موزیکی کوردی هونه‌رێکی به‌رزو ڕه‌وان و ڕه‌سه‌نن، چونکه به ده‌نگه خۆش و زوڵاله‌که‌ی شۆڕه‌شێکی بێ وێنه‌ی به‌رپاکردبوو، گۆڕانی بۆ خۆشه‌ویستی کوردستان و سرودی بۆ ئازادی و ئاوه‌دانی و سه‌رفیرازی گه‌لی کوردستان ده‌خوێند، بۆیه به له‌ده‌ستدانی کاکه حه‌مه جه‌زای نه‌مر زیانێکی گه‌وره به‌ر کاروانی هونه‌رو مۆزیکی ڕه‌سه‌نی کورده‌واری که‌وت و بزاڤی هونه‌ری کوردستان یه‌کێکێ له ڕێبواره ماندونه‌ناسه‌کانی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی له‌ده‌ستدا، که هه‌رگیز جێگای ئه‌و که‌ڵه هونه‌رمه‌نده پڕ نابێته‌وه..
هونه‌رمه‌ند حه‌مه جه‌زا ئه‌و مرۆڤه ڕوح سوک به‌هره‌مه‌نده بوو، خه‌باتێکی بێ وچان و ڕه‌نج و ماندوبونێکی له ڕاده‌به‌ده‌ری چێشت، تاکو خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتیمان بکات..
له‌لایه‌ک به بیر‌و باوه‌ڕێکی پۆڵاین و به هزرێکی شۆڕهشگێرانهو خاوه‌ن ئیڕاده به‌رگری له خاک و نیشتیمان ده‌کرد، له بواری هونه‌ریش به ده‌نگه به‌سۆزو زوڵاله‌که‌ی شۆڕه‌شێکی هونه‌ری به‌رپاده‌کرد، به‌درێژایی ته‌مه‌نی له پێناوی گه‌یاندنی په‌یامێکی ڕاستگۆیانه تێکۆشاوه، به کۆچکردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئازیز‌و خۆشه‌ویسته ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌ش له ئاسمانی هونه‌ری کوردستان خامۆش بوو، به‌ڵام سرودو مه‌قامه‌کانی کاکه حه‌مه جه‌زا له ناو دڵ و ده‌روونی ئێمه‌دا مۆمێکی درهوشاوهیهو له دڵ و هه‌ستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان هه‌تاهه‌تایی به زیندوویی ده‌مینێته‌وه ..
یادت به‌خێر بێت و هونه‌ر و رێبازه‌که‌ت پر ڕێبوار بێت..
کادیر وپێشمه‌رگه‌ی دێرین
م. عه‌ونی خۆشناو
30.09.2011 هۆڵه‌ندا/ لاهای