یا ئیلاهی مەیلم وابوو
ئەمجارە زکرێ بکەم
هیچ حەزرەت و سۆفیەک نەیکربێ
وەک دەرویش پرچم
لەخانەقای دلم
بەهەر چوارلادا بادەم
یائیلاهی پێم وابوو لەگەل
فەقێدا باسی تەهلیلەیەک
لە سەر دەستەکانم
بۆ
مانگ وئەستیرە
لەشەویی تار قوتاربکەم
ماسی لە تۆری ڕاو
کەو لەداوی ڕاوچی
جوتیار لە سن وکولە
رزگاربکەم
لە مەرقەدی ئەو
لەرووی ئەو ئەوینە
نەهێلم
یائیلاهیی هەر ویستم
تەنها بە خەونیش
دەردی ئەو دلە نەبینم
١٠٠ پزیشک
لەو نیهادە سەرنەکەوێی
لە مەحشەری دلی خۆما
بۆ پێکەنینێ زەردەخەنەیەک
مەحشەری فرمێسک
لەدۆزەخ بدەم
یائیلاهی خۆ وتم
لە بەختیاریمدا ئەو لەبیر کەم
بۆ ئەم چیرۆکە
لەسەر دەستی ئەشق
خۆش رەنگیم بەر نەدەم
لەسەر سارای سەرابێ
مەناجاتی ئازیزم بکەم
لە سەر هەر دڵی دەریایەک
خەزڵوەر بانگ بکەم
لە بادەی لێوەکانم
سەودا سەریبم
هەتا سەحەر
عەرش بادەم
گڕ بگرێ بورکانی دڵ
زکر بکا هەتا ئەتوانێ
فەرهەنگۆک
یائیلاهی ، خوای مەزن
نیهاد ،کۆتای
سارا، سەحرا
خەزڵوەر ، گەلاریزان ،سەرەتای پایز
سارا رەشید ئەفەندی