ھە ردی نوری :دۆڕاندن بۆ شیعر نا بـەڵکو بۆ ئەو بەناو شاعیرە نە کە ڕەنگە کەسانێکی گەندەل ھاوکاریان بکات… لە گەڵ چراتیڤی کردوەو لە ساڵی ٢٠٠٦ بومەتە بەرپرسی چراتیڤی لە ولاتی سوید گرنگترین کار لەو کاتەدا کە کردومە لە کاتی بەرپرسی چراتیڤی ئەوا زۆرن
ھەردی نوری لە دایکبوی شاری سلێمانی گەڕەکی (ئیبراھیم پاشا) قۆناغی سەرەتای و ناوەندیم لەو شارە تەواو کردوە پاشان ڕوم کردۆتە ھەندەران و لە وڵاتی سوید نیشتەجێبوم لە ساڵی ٢٠٠٥ کارم لە گەڵ چراتیڤی کردوەو لە ساڵی ٢٠٠٦ بومەتە بەرپرسی چراتیڤی لە ولاتی سوید گرنگترین کار لەو کاتەدا کە کردومە لە کاتی بەرپرسی چراتیڤی ئەوا زۆرن نمونەیان ھەوڵدان بۆ بڵاو کردنەوەی بەرھەمی ھونەرمەندان تا دور بێت لە کۆپی و لە ئەوروپاش بفرۆشرێت تایبەت سوید کە لە ڕێگەی ئەو مارکێتە کوردیانەی کە لە دەرەوەی وڵاتە وە ھەروەھا کۆکردنەوەی ئیمزای چەندین ھونەرمەند بۆ ڕێگەگرتن لە کۆپی و بایکۆت کردنی ئەو ماڵپەرانەی ئەو بەرھەمە ھونەریانە دادەنێن وە چەندین کاری تری بەرچاو وە لە ساڵی ٢٠٠٩ بە یەکجاری لە سەرداوی خۆم وازم لە بەرپرسی چرا تیڤی ھێناوە کە چراتیڤی زۆر شتی بە من بەخشی ھەردەم بە وەفام بۆیان . وە لە ساڵی ٢٠٠٢ من شیعر ئەنوسم بەڵام لە بەر ئەوەی ویستومە کاری جوانتر بکەم بڵاوم نە کردۆتەوە سەرەتای دەرکەوتنی من ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٦ باشتر دەرکەوتوم وە بە گشتی لە ساڵی ٢٠٠٩ زۆر زیاتر دەرکەوتم و لە گەڵ بڵاو بونەوەی ئەلبومی ھونەرمەند ئەژدەر وەھبی بە ناوی (لێمببورە) کە ١٠ ھۆنراوەم بۆ نوسی کەسەرجەم تێکستەکان کاری من بوو ماوەی ١ ساڵ کارم لەو ١٠ تێکستە کرد کە میلۆدی ئامادەکرابو من لە سەر میلۆدییەکان نوسیم کە کارێکی زۆر گرانە بەلام زۆر سەرکەوتبوو ٤ جار کۆپی کرایەوەو زۆرترین فرۆشی ھەبوو ە تا ئێستا وەک خاوەن کۆمپانیاو تۆمارگاکان دەڵێن ئێستا چەندین کاری تازەم کردوە کە نوسینی چەندین تێکستە بۆ چەند ھونەرمەندێکی ناسراو بە ھیوام زو بڵاو بێتەوە جارێکی تر من و عاشقان بەیەک شاد کاتەوە
رێکەوت سەلام
Rekawt_press@hotmail.com
* بە بڕوای تۆ ئەو کەسەی کە دەیەوێت ببێت بە شاعیر لە چیەوە دەسست پێ بکات باشە؟
– بە ڕای من بوون بە شاعیر بە دەستی یان بە حەزی مرۆڤەکان نیە وشەی شیعرو شاعیر زۆر لەوە گەورەترە کە خەڵکانێک تێی ئەڕوانن و وا ھەست ئەکەن شیعر کەی بتەوێت ئاسانە نوسینی و داڕشتنی . نوسینی شیعر کاتێک کەسێک ئەینوسێ بەشێکە لە ڕەنگ دانەوەی ژیانی ئەو کەسە و چۆنیەتی گوزەرانی بە ناو ئەم دنیایەدا و ئاستی ڕۆشنبیری و تێگەشتن لە ھەموو ڕویەکی ژیانەوە بە ھەموو بەشەکانیەوە ، ناتوانی کاتێک حەزت لە شیعر بوو بڵێت دەست ئەکەم بە نوسینی شیعر یاخود لێرەوە دەست پێبکەم یان کاتێک دیاری کەیتوو دەست بەیتە قەڵەم بۆ ھەڵگیرساندنی جەنگ لە گەڵ ئەو کارە
* ئەو تێکستانەی تایبەت بۆ گۆرانی ئەینوسی ئایا بە گوێرەی دەنگی ئەو ھونەرمەندە دەینوسی؟ ئایا ھەموو کەس ئەتوانێت تێکستی گۆرانی بنوسێت؟
– ئەمەوێت پێش ھەموو شت ئەوە بڵم پێویستە شیعرو تێکست لەیەک جیابکەینەوە شیعر تایبەت مەندی خۆی ھەیەو تێکستی گۆرانی تایبەت مەندی خۆی ھەیە، بەڵام جۆرە کەسانێک ھەیە خۆیان بە شاعیرو تێکست نوسێکی زۆر باش دەزانن بەڵام تا ئێستا شیعرو تێکست لەیەک جیاناکەنەوەو بەڵکو نازانن خاڵی سەرەکی و تایبەت مەندیەکانی ئەم کارە چین؟ بەڵام بە ھۆی نەبونی سانسۆرو لێپرسینەوەو گەورەکردنی کەسانێک لە لایەن میدیاکانەوە ئەوا ھەرکەسەو دێت لە ئاوازێک دەخوێنێت ، کاتێک کەسێک تێکستی گۆرانی دەنوسێت ئەوا پێویستە ئەو کەسە مۆسیقی بێت و لە میلۆدی گۆرانیەکە تێبگات و پاشان شارەزای تەواوی لە ئەکسێنت و دەنگی ئەو کەسە ھەبێت و تێبگات لە بەرزی و نزمی گۆرانیەکە ، پاشان بزانێت چی ئەنوسێت و کۆپلەی گۆرانیەکە چیەو سەربەندەکەی چی ئەنوسی. نەک قسە بێنێت و بیکاتە تێکست بەڵام ئەوەی لێرە گرنگە ئەوەیە ھەندێک بەناو ھونەرمەند بەس لە بەر ئەوەی خێرا کلیپ بکەن و دەرکەون گوێنادەنێ و ھەر تێکستێک یان بۆ بنوسرێت ئەیڵن بە داخەوە چونکە لە مانای شیعرو تێکست ناگەن لێرەدا ئەوە دەڵم ھونەرمەند ھەیە کە تا ئێستا کتێبێکی نە خوێندۆتەوە ئایا چی لە تێکست ئەگات؟ بەڵام ئەمجارەش بەداخەوە بۆ کەناڵەکان کە ھەموو کلیپێک دائەگرن
* بردنەوەو دۆڕاندن ھەیە لە شیعر؟
* ڕەنگە کەسانێکی بەناو شاعیر ھەبن ئەمڕۆ کە زوو زوو نامیلکەیەک یاخود کتێبێک بلاو بکەنەوە بۆ ئەوەی خۆیان بناسێنن و دەرکەون منافەسەی کەسانی بەتوانا ئەکەن بەڵام ناوەڕۆکی بڵاو کراوەکەی ھیچ نیەو تەنھا قسەیە کراوەتە شیعر ئەمە بەشێکە لە دۆڕاندن بەڵام دۆڕاندن بۆ شیعر نا بـەڵکو بۆ ئەو بەناو شاعیرە کە ڕەنگە کەسانێکی گەندەل ھاوکاریان بکات یاخود ھەندێک کەس چەپڵەیان بۆ لێبدات کە تا ئێستا خۆیان ڕۆشنبیر نین
* ھەندێ لە گەنجان چەند تێکستێکیان ھەیەو ئەمڕۆ بە خۆیان ئەڵن شاعیر؟
– بەراستی ئەمڕۆ زۆربونی شاعیر وەک زۆربونی ھونەرمەندی لێھاتوە ، شەرت نیە خۆیان بە شاعیر دەزانن بەڵام ئایا شاعیرن؟ کێ گوێیان لێ ئەگرێت؟ کێن ئەوانەی چەپڵەیان بۆ لێ ئەدەن؟ بەڵام ئەو جێگەی سەرسورمانە ئەویش ئەوەیە ھەندێک ماڵپەڕ یان ڕۆژنامە یان گۆڤار ھەن کە بۆ پڕ کردنەوەی کارەکانی خۆیان دیمانەی ئەو کەسە ئەکەن و ناویشیان ئەنێن (شاعیر) ئایا بە چ مافێک ئەو کارە ئەکەن ئەمە خزمەتە یان تێکدانی فەرھەنگی کوردی؟ بەڵام ھەموو ئەم کارانەو ئەوانەی پێشتر باسم کرد پێویستە وەزارەتی ڕۆشنبیری کاری لە گەڵ بکات و لێپرسینەوەی لەگەڵ بکات
* تا چەند بڕوات بەو کارە ھەیە بازرگانی پێوە دەکرێت؟
– بە ڕاستی بازرگانی کردن بە شیعر بازرگانی کردنە بە ئەدەبیاتی کوردی ، ئێستا ماوە ماوە دەبینین فلان کەسی بەناو شاعیرێک سیدی دەنگی شیعری بڵاو کردۆتەوە یان نامیلکەیەک یا کتێبێکی شیعری بڵاو کردۆتەوە و ئێستا لە بازاردایە سەیرە ئەمڕۆ شێواندنی ھونەرو ئەدەبیاتی کوردی وای لێھاتوە وەک کارەکانی تری ڕۆژانە مامەڵەی پێوە دەکرێت و بۆتە بژێوی ژیانی کەسانێک چ کارەساتێک و پاشا گەردانیەکە
* تا ئێستا کارکردن لە گەڵ کام ھونەرمەند خۆشبوەو لێی ڕازیت؟ ئایا تێکست بۆ ھەموو گۆرانیبێژێک دەنوسی؟
– بە ڕاستی زۆربەی ھونەرمەندەکان ھاوڕێمن زیاتر ئەوەنەی ئەوروپاو سوید کاتێک من کارێک ئەکەم یان داوای کارێکم لێ ئەکەن لە سەر بنەمای ھاوڕێیەتی نایکەم بەڵکوو لەسەر ناوەڕوکی کارەکەی ئەو ھونەرمەندە کار دەکەم ، کارم بۆ زۆرێک لە ھونەرمەندان کردوەو ئەو کارانەی دەیکەم لە ھەمویان ڕازیم چونکە دەزانم چۆن کارەکە دەکەم و بەڵام ھەندێک ھونەرمەند چونکە ھونەرمەندەو شارەزایە کار ئاسانتر و باشتر ئەڕوا لە گەڵی ، وە تایبەت لە دوای بلاو بونەوەی سیدی ھونەرمەندی ناودار (ئەژدەر وەھبی) کە ١٠ ھۆنراوەم بۆ نوسیو ھەموو ھۆنراوەکانم لە سەر موزیک بۆ نوسی واتە میلۆدی دانرابوو ئینجا تێکستم نوسی کە ئەمە کارێکی زۆر گرانە بەڵام سەرکەوتوە بەو شێوازی نوسینە دەڵن (تارانەسەرای) لە دوای بڵاو بونەوەی ئەو بەرھەمە کە سەرکەوتنی بە دەست ھێناو ٤ جار کۆپی کرایەوە ئەوا زیاتر ھونەرمەند پەیوەندم پێوە دەکات و داوای کار کردنم لێ دەکەن ، بەڵام ڕەنگە تێکست بۆ ھەموو کەسێک نەنوسم
* تا چەند شاعیران ھاوکاری یەکتر دەکەن؟
– بە ھۆی ئەوەی ھیچ کامێک لە شاعیران زۆر تێکەڵی نەبووم یان پەیوەندیەکی توند نیە یان نایان ناسم بە خزمەتیان نەگەشتوم ئەوا نازانم ئایا چۆن ھاوکاری یەک ئەکەن یا نایکەن ، بەڵام خۆ ئەمڕۆ شاعیرمان کەمەو ڕەنگە لە پەنجەکانی دەست تێپەڕ نەکەن بەڵام وەک پەیوەندی پەیوەندیم ھەمیشە لە گەڵ شاعیری پایەبەرزو ھاوڕێم (ئەحمەد مەحمەد)ھەیە .بەڵام پێویستە نەک شاعیر بەڵکو ھەموو ئەو کەسانەی کە لە بوارێکدا کار دەکەن ھاوکاری یەک بن . بەڵام لای ئێمە وای لێھاتوە کەسێک لە کەسێکی تر باشتر بێت ھەوڵی شکاندنی ئەدەن پێیان ناخۆشە کەسێک لە خۆیان باشتر بێت
* خۆشەویستی تا چەند کاری لە سەر تێکست نوس ھەیە؟
– ھەموو نوسینی شیعرێکم یان تێکستێکی گۆرانی کە ئەینوسم بە خۆشەویستیەوە ئەینوسم لێوان لێوە لە خۆشەویستی شەرت نیە تەنھا خۆشەویستی کچێک بێت ، بەڵکو خۆشەویستی نیشتیمان ، دایک ، باوک ، خوشک ، برا ، کەسانی ئازیز. بۆیە ھەمیشە ھەرکارێک ئەیکەم پرە لە خۆشەویستی و عەشق
* تا ئێستا ھیچ کتێبێکی شیعری یان ئەلبومێکی دەنگی شیعریت نیە؟
– ڕاستی تا ئێستا نا بەڵام ئێستا سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەر ھەمەکانمم و ھیچ پەلەم نیە لە بڵاو کردنەوەی نامەوێت شیعری کوردی ناشرین کەم ئەمەوێت خزمەتێکی بچوکی پێبکەم و سوپاسی چەند شوێن و لایەنێک ئەکەم کە ئامادەی چاپ کردنی بەرھەمەکەی منن و ٢ کۆمپانیاش داوایان کردوە کە بەرھەمێکی شیعری بکەم تا چاپی بکەن سوپاسیان ئەکەم ، ساڵی پار لە سەردانێکم بۆ کوردستان و دوای بڵاو بونەوەی بەرھەمی لێم ببورەی ھونەرمەند ئەژدەر ئەوا چەندین چاوپێکەوتنی ڕۆنامەو گۆڤارو وە تیڤی ش لە گەڵ من کرا دەست خۆشیەکی زۆرم لێکراو بۆ چەندین شوێن بانگێشت کرام من ئێستا ھەست ئەکەم ئەو کارانەی کردومە بە زیادە نەڕۆشتون من سوپاسی ھەموو ئەو گەنج و بەڕێزانە ئەکەم و کە داوای کتێبێکی شیعرم لێ ئەکەن بەڵێن ئەدەم کتێبێکی زۆر باش و پوخت بکەمە دیاری بۆیان و چەندین کاری نوێم کردوە بۆ ھونەرمەندان بە ھیوام زو ئەو ھونەرمەندانە تەواوی بکەن و بڵاو بێتەوە منیش لێرەوە ئەیکەمە دیاری بۆ ھەموو تاکێکی کورد