زانا دڵشاد دزەیی : ھەفتەی رابردوو ھونەرمەند ھەڵکەوت زاھیر دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی راوێژکاری ھونەری سەرۆکی حکومەت پێشکەش بە سەرۆکایەتی حکومەت کرد.
ھونەرمەند ھەڵکەوت زاھیر راگەیاند، رۆژی دووشەممەی رابردوو دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە راوێژکاری ھونەری حکومەتی کوردستان پێشکەش کردووە، سەبارەت بە ھۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەی گوتی “لەو کابینەیدا ھیچ گرنگیەک بە بواری ھونەری نادرێت و تێگەیشتنێک نییە بۆ بوارەکە، ئەو خزمەت و پڕۆژانەی کە لەکابینەی پێشوو بۆ ھونەر ھەبوو، لەو کابینەیدا بەدی ناکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێم وانییە راوێژکارەکان لەم کابینەیەدا رۆڵێکی کاریگەریان ھەبێ، لەبوارەکەی خۆیاندا راوێژیان پێ ناکرێ، بەمشێوەیە ناتوانم درێژە بە ئیشوکارەکانم بدەم”.
ھونەرمەند ھەڵکەوت زاھیر لە ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی پێشوو وەک راوێژکاری ھونەری دەستنیشانکرا و چەندین پڕۆژەی ھونەری بۆ ھونەرمەندانی کوردستان ئەنجامدا.