توانا تەھا :
ھاوینەھەواری تاڤگەی گەلی عەلی بەگ:
ئەم ھاوینە ھەوارە دەکێوێتە، سەر رێگای گشتی سۆران-خەلیفان، ٩٥ کم لەناوەندی شاری ھەولێرەوە دورە، لەنێوانی دوو چیادا ھەڵکەوتووە. لەخۆر ھەڵاتیدا چیای کوڕەک کەبەرزییەکەی (٢١٢٥م). لەباکوری خۆر ئاواشیدا چیای برادۆستە کە(٢٠٧٦م) لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.
ئەم شوێنە بەھۆی لێک ترازانێکی سروشتی دروست بووە، درێژییەکەی نزیکەی (١٢کم) دەبێت. ڕێڕەوی سێ ڕوو باری تێدا دەڕوات، لە ناوەراستیدا خاڵی بەیەک گەیشتنی ھەر سێ ڕووبارەکەیە (ڕواندز-سیدەکان-خەلیفان). لەوەرزی ھاویندا پلەی گەرما لەوێدا لە(٣٢) پلەی سەدی تێپەڕ ناکات.
ساڵانە رێژەیەکی زۆری گەشتیار لە گشت ناوچەکانی کوردستان و دەوروبەری ڕووی تێدەکەن یەکێکە لەھاوینە ھەوارەسەرنج ڕاکێشەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر.
ھاوینە ھەواری کانی ماران:
ھاوینە ھەواری کانی ماران، ئەم ھاوینە ھەوارە دەکەوێتە سەر رێگەی گشتی سۆران-خەلیفان، ئەمەش خۆی لەکانیاوێک دەبینێتەوە، کە لەدامێنی شاخەکانی چیای برادۆست دێتە دەرەوە و دەکەوێتە ڕۆژ ئاوای سۆران، ئاوێکی سازگاری لێدێتە دەرەوە، چەند چێشتخانەیەکی لەبەردەم دروستکراوە، شوێنێکی باشی حەسانەوەی گەشتیاران و ئەو کەسانەیە کە بەم شوێنەدا ھامۆشۆ دەکەن، ھاوینەھەوارەکەش بۆتە خێرو داھات بۆ خەڵکی دەورەوبەری ئەم ھاوینەھەوارە.
ھاوینەھەواری بێخاڵ
ئەو دەمانەی بێ بارانی و وشکەساڵی بێ ئاوی رادەگەیەندرا، ئەم ئاوە بەبەردەوام خوڕە و ھاشەی دەھات بەسەر دارو بەردی ئەم ھاوینە ھەوارە، ھاوینە ھەواری بێخاڵ تابڵێت سەر سوڕھێنەرە، ئەم ھەوارگەیە بەد و وری ٩٥ کم لەپارێزگای ھەولێر دوورە، پلەی گەرمای لەھاوینان ٣٠-٣٣- دەبێت، دوو رێگە دەیباتەوە بۆ بێخاڵ یەکێکیان رێگەی بێخاڵی پێدەگوترێت، کە ڕێگەیەکی چەپاویە و لەبەرزایی ١٠٠ مەتر زیاتر دەروانیتە دیمەن و سروشتی جوانی دڵرفێنی ئەم گەلیە، کە دەروانێتە سەر گەلی عەلی بەگ، ڕێگەی دیکەشی ڕێگەی ھاملتۆنە کەبەناو گەلی درێژ دەبێتەوە تادەگاتە سۆران، دواتریش درێژ دەکێشێتەوە بۆقەزای ڕواندز، ھاوینەھەواری بێخاڵ بەیەکێک لە جوانترین ھاوینەھەوارەکانی کوردستان ناسراوە. شوێنی جوگرافی ھاوینە ھەواری بێخاڵ کەوتۆتە خۆرئاوای قەزای ڕواندز، سەرچاوەکەی پێک ھاتووە لەکانیاوێک کەئاوێکی زۆری لێدێتە دەروە، کانیاوێکی دەگمەنی ھەموو کوردستانە، چونکە بەپێی شارەزایانی پسپۆری ھایدرۆلۆجی سەرچاوەی ئاوەکە ھەرگیز ئاوی لێکەم نابێتەوە و نابڕێت، ئەگەر بۆ چەندین ساڵیش وشکەساڵی ئەم ناوەبگرێتەوە، تا ئێستەش زانایایان ھاوڕانین لەسەر چاوەکەی ھەندێکیان پێیان وایە ئاوەکەی لەباکوری ئێران دێت و ھەندێکیشیان پێیان وایە ئاوەکەی لەچیاکانی زاگرۆزەوە دێت، بەھەر حاڵ ئەوەی گرنکە ئاوەکەی نابڕێت و کەم ناکات سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی زۆربەی ماڵەکانی دەڤەری سۆران لە ئاوی بێخاڵەوە سەرچاوەی گرتووە، ئێستەی پرۆژەی ئاوی سۆران لەوکانیاوە دامەزراوە ئاوی سۆران و دەورەوبەری دابین دەکات، لەگەڵ دروستکردنی بەنداوێکی بچووکی ھایدرۆ ئاوی بۆ مەبەستی کارەبا ئەمە سەرەرای بوونی داھاتێکی گەورە بۆ خەڵکی ناوچەکە لەڕووی گەشت و گوزار.
ھاوینە ھەواری جوندیان
ھاوینە ھەواری جوندیان، ئەمەش ھاوینەھەوارێکی جوان و سەرسورھێنەرە، دەکەوێتە دامێنی چیای ھندرێن لە ڕۆژھەڵاتی قەزای ڕواندزی سەر بەپارێزگای ھەولێر ئاوێکی سازگار لەقوڵایی ٦٠ مەتر ھەڵدەقولێت سەرچاوەکەشی نادیارە لەوشکەساڵیدا ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر ئەم ھاوینە ھەوارە لەقوڵایەکەی پانتاییەکەی ئاو ھەیە وەک دەریایەک بەڵام کەس نازانێت سەرچاوەکەی لەکوێیە؟ لەپێڕێکدا ئاوەکە دێتە دەروە ناوی ھاوینە ھەوارەکەش ھەر لەمەوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام تا ئێستا زانایانی جیۆلۆجی و ھایدرۆلۆجی راستی ئەو دیاردە سەیرو سەمەرەیان نەدۆزی وەتەوە، کە تائێستا لای خەڵک شاراوەیە.
سروشت و ھەڵکەوتەی ئەم ھاوینەھەوارە لەگەڵ بینینی گەشتیاران سەرەنجیان رادەکێشێت شوێنەکەی داری گەورەی تێدایە کە تەمەنی ھەندێکیان بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ساڵ دەگەرێتەوە، کە ئەمەش ئەوە دووپات ئەکاتەوە کە شوێنە گەشتیارەکان شوێنە واریشن، باکوری ھاوینە ھەواری جوندیان چیای زۆرزک و چیای حەسەن بەگە، پلەی گەرمی لەھاویندا٣٠ تا ٣٥ دەبێت، کەوتۆتە دەروازەی رێگە کە بۆ حاجی ئۆمەران دەچێت.
ھاوینە ھەواری گەشتیاری “پانک” لە ڕواندز:
ئەم ھاوینە ھەوارە دەکەوێتە باکوری شاری ھەولێر بە دووریی (١٠٧کم) و لەباکوری خۆرئاوای شارۆچکەی ڕواندز بەدووریی (١کم ) ھەڵکەوتووە، بەرزترین پلەی گەرما لەھاوینی ئەم ھەوارگەیە دەگاتە (٣٥) پلەی سەدی.
ھەروەھا نزمترین پلەی گەرما لەوەرزی زستاندا دەگاتە (٥) پلەی ژێر سفری سەدی. پانک لەسەر بەرزایەک بنیات نراوە، کە (١١٠٠م) لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، پێکھاتەی ئەم شوێنە بریتین:
لە ھۆڵی کۆنفرانس و کۆبوونەوە. پارکی وەستانی ئۆتۆمبێل رێستورانتێکی پلە نایاب.
کافتریایەک، شاری یاری و مەلەوانگە.
ھەروەھا (٧٥) ڤێلا(موتێل) بە تەواوی پێداویستیەکانیەوە لەگەڵ (٦)ڤێلای سەرۆکایەتی (vip) لەو قۆناغەدا دروستکراون.
حاجی ئۆمەران:
بەدوری ١٨٥ کم دەکەوێتە باکوری شاری ھەولێر، حاجی ئۆمەران لەساڵانی ھەشتاکان ھەواری ئازادی گەشتیاری ئازادی لێ بووە، چەند موتێل و شوێنی پشودانی لەخۆ گرت بوو، ئێستا کانی شێخی بالەک و مەزارگەی شێخی بالەک شوێنی گەشتیارییە.
ئاوەکەی دەرمانە و بۆ نەخۆشی گورچیلە سوودی زۆری ھەیە، پلەی گەرما لەوەرزی ھاویندا لەم شەوێنە لەگشت شوێنانی عێراق نزمترە.
دیمەنێکی جوانی سروشتی ھەیە و بەکۆمەڵێک چیا دەور دراوە.
ھاوینگەی فەقیان لەدۆڵی ئاکۆیان:
ھاوینگەی فەقیان کەوتۆتە نێوان سروشتێکی رازاوی پڕ لەدارو درەخت بەدرووی ١٢٠ کم دەکەوێتە باکوری رۆژ ھەڵاتی شاری ھەولێر، ھاوینگەی فەقیان دەکەوێتە نێو رەزو باخچەکانی گوندی فەقیان لەدۆڵی ئاکۆیان سەرەبە قەزای رواندز لەپارێزگای ھەولێر، شوێنەکە بەدار گوێزو دارچنارو چەندین جۆری میوە داپۆشراوە، کانیاوی بەخوڕ و سازگاری لێیە، ئەوە بۆماوەی سێ ساڵە گەشتیار ڕووی تێدا دەکات بەڵام پێویستی بەناساندو خزمەتگوزاری پێویست ھەیە.
ھاوینەھەواری بناری ھەڵگورد:
چیای ھەڵگورد لە قەزای چۆمان بەدووری ١٨٠ کم دەکەوێتە باکوری رۆژھەڵاتی شاری ھەولێر، لەچوار دەوری چیایەکە مێرگ و گۆماوی سازگاری لێیە، بەھاوین پلەی گەرما لە ٢٥ پلە تێناپەرێت. شوێنێکی لەبارە بۆ دروستکردنی ھەوارگە و شوێنی گەشتیاری. گەشتیار دەتوانێت بەھاوین لەبەر ھەتاو دابنیشێت بە بێ ئەوەی گەرمای ببێت چونکە بەردەوام ھەوایەکی فێنک و سازگار ھەڵدەکات.
ھاوینە ھەواری دۆڵی سەکران:
ھەڵکەوتەی ئەم ھاوینە ھەوارە بەدووری زیاتر لە ١٦٠ کم دەکەوێتە باکوری ھەولێر، کەوتۆتە ناوچەی بالەکایەتی، لەناو دۆڵێکی پڕ لەدارو درەختدایە و ڕووبارێکی سازگار بەناویدا رەت دەبێت. بەشێوەیەکی سادە ژمارەیەکی زۆر کەپری گەشتیاری لێ دروستکراوە، بەڵام بەھۆی دیمەنی جوان و سازگاریی کەش و ھەواکەی، ساڵانە ژمارەکی زۆر گەشتیار کاتەکانیان لەم شوێنەدا بەسەر دەبەن.
ئەشکەوتی شانەدەر:
ئەشکەوتی شانەدەر: بەدوری زیاتر لە ١٤٥کم دەکەوێتە، باکوری شاری ھەولێر، بەلانکی مرۆڤی نیاندرتاڵ دادەندرێ.
پشکنین لەلایەن زانایەکی ئەمەریکی لەشەستەکانی سەدەی رابردوو کراوە، چەندان کەل و پەلی شوێنەواری لێ دۆزراونەتەوە، مەزەندە دەکرێ بەر لە ٧٠ ھەزار ساڵ مرۆڤ لەم شوێنەدا ژیابێت، ئێستا وەک شوێنەوارێکی دانسقەی جیھانی سەیر دەکرێ.
ئەشکەوتی بەستوون:
لەسەرچیای بردادۆست و باکوری ھەولێر بە دووری (١٢٥کم) ئەو ئەشکەوتەیە. بە دورێگەی قیرتاو کراو گەشتیار دەتوانێت بگاتە ئەم ئەشکەوتە، یەکێکیان لەبەرزای چیای سپیلکەوە بەرەو دۆڵی خەلان و بنوێ. لەوێشەوە بەرەو بەرزایی چیای برادۆست. دووەمیشیان لە کۆتای گەلی عەلی بەگەوە بەرێگایەکی کە بەرەو خۆر ئاوادەڕوات، لەنێوان ھاودیان ھارداو وە رێگایەکی لاوەکی بەرەو بەرزایی چیای برادۆست سەردەکەوێ تادەگاتە ئەشکەوتی بێستوونە. ئەم ئەشکەوتە بۆ سەردەمی چاخی بەردین دەگەرێتەوە، واتە سەردەمی مرۆڤی نیاندرتاڵ. دەکەوێتە سەر رێگاکە و دەرگاکەی نزمە، لە ژوورەوە زۆر فراوانە و کۆتاییەکەی دیارنیە.
لەسەری ئەشکەوتەکەشدا کونێک بۆ ڕووناکی و گۆڕینی ھەوای نێو ئەشکەوتەکە کراوە. تاکوو ئێستا پشکنینی بۆ نەکراوە.