زانا دڵشاد دزەیی: بەپێی ھەواڵێک کە لەدوا ژمارەی گۆڤاری (سڤیل) بڵاوبۆتەوە، ھونەرمەندی موزیکژەن ھەڵبەست سەڵاح لەگەڵ کچێکی گەردی ئاھەنگی ئەڵقەگۆڕینەوەیان لەھەولێر ئەنجامداوە.
لەوبارەیەوە ھونەرمەند ھەڵبەست سەڵاح بە(سڤیل)ـی راگەیاندووە “ماوەیەک پەیوەندی خۆشەویستیمان ھەبوو، کچەکە لەوڵاتی ھۆڵەندا نیشتەجێیە، گەڕایەوە کوردستان و ئاھەنگی ئەڵقە گۆڕینەوەمان ئەنجامدا، ئێستا قوتابی کۆلیژی یاسایە”.
ھەڵبەست ئاماژەی بەوەشدا لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە ھاوسەرەکەی بە یەکجاری بگەڕێتەوە کوردستان و لەھەولێر ژیان بەسەرببەن.