ھەڵبژێردراوانی بەشی پێشبڕکێی دووەمین خولی فیستیڤاڵی سینەمای “لاوی زێڕین” بۆ کورتە فیلم لە ھەولێر دیاریکران.
ڕێوڕەسمی کۆتایی دووەمین خولی فیستیڤاڵی سینەمای “لاوی زێڕین” بۆ کورتە فیلم لە شاری ھەولێر بە ئامادەبوونی ھونەرمەندانی بەشداربوو لە فیستیڤاڵ، نوێنەری دەزگاکانی راگەیاندن
و ھۆگرانی ھونەری سینەما کاتژمێر ٣٠/٤ رۆژی دووشەمە ١٧ی کانوونی یەکەم / دیسەمبەر لە ھۆڵی پێشەوای ھەولێر بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی دووەمین خولی فیستیڤاڵی سینەمای “لاوی زێڕین” بۆ کورتە فیلم کە بریتی بوون لە: دکتۆر فازڵ جاف، محەمەد جانۆ و ڕەزا عەلیپوور، دەنگەکانی خۆیان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی ئەم فیستیڤاڵە بەم شێوەیە راگەیاند:
ـ خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ئامادەکاری فیستیڤاڵ:
خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ بە کارزان قادر بۆ دەرھێنانی کورتە فیلمی “بێکەس” بەخشرا.
ـ باشترین فیلمی دیکۆمێنتاری:
خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ بە کورتە فیلمی “دەست و ئاخ” لە دەرھێنانی فەتحی ئیڤاری بەخشرا.
ـ باشترین دەرھێنەر:
خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ بە حوسێن حەسەن بۆ دەرھێنانی کورتە فیلمی “پاوەر” بەخشرا.
ـ باشترین سیناریۆ:
خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ بە کامەران بێتاسی بۆ نووسینی سیناریۆی کورتە فیلمی “سلوید” بەخشرا.
ـ باشترین وێنەگر:
خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ بە کارۆخ تەھا وێنەگری کورتە فیلمی “نەورەس” بەخشرا.
ـ باشترین مونتاژ:
خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ بە رەجەب ئەحمەد بۆ مونتاژی کورتە فیلمی “پاوەر” بەخشرا.
ـ باشترین ئەکتەری پیاو:
خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ بە سەلاح شێخ محەمەدی ئەکتەری کورتە فیلمی “رۆژی چوارەم” بەخشرا.
ـ باشترین ئەکتەری کچ:
خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ بە ھاوبەشی بە شەھێن جەمال بۆ رۆڵ بینین لە کورتە فیلمی “نەورەس” و دڵنیا تەھا بۆ رۆڵ بینین لە کورتە فیلمی “چریسک” بەخشرا.
ـ باشترین ئەکتەری منداڵ:
خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ بە دڵجا بەھجەت بۆ رۆڵ بینین لە کورتە فیلمی “پاسکیل” بەخشرا.
ـ باشترین فیلم:
خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ بە کورتە فیلمی “پاوەر” لە دەرھێنانی حوسێن حەسەن بەخشرا.
دووەمین فیستیڤاڵی سینەمای “لاوی زێڕین” بۆ کورتە فیلم بە نمایشی ٢٢ کورتە فیلمی چیرۆکی و دیکۆمێنتاری، لەوانە: ٢٠ کورتە فیلم لە بەشی پێشبڕکێی و ھەروەھا دوو کورتە فیلمیش لە بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی لە رۆژانی ١٥ تا ١٧ی کانوونی یەکەم / دیسەمبەر لە ھۆڵی پێشەوای شاری ھەولێر بەڕێوەچوو.