ئاکۆ عارف: بەدرێژایی ساڵانی رابردوو و لەھەموو قۆناغ و سەردەم و ساتێکیدا دروستبوونی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کوردستان یەکێک بووە لە خەون ئامانجەکانی کۆی تەواوی تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردی ، لە ھەندێک قۆناغی مێژوویدا تی پی تۆپی پێ ی ھەڵبژاردەی کوردستان گەر بۆتاکە یارییەکیش بوبێت دامەزراووە
بەڵام لە ھەموو کاتەکاندا تیپەکە تەمەنێکی کورتی ھەبووە ، لەم چەند ساڵە نزیکەی پێشوودا ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ی کوردستان پێکھێندرایەوەو بەشداری پاڵەوانێتی جامی جیھانی ڤیڤا ی کرد و لەدوای ئەو بەشداریکردنە و بەھۆیەوە ئێستاش ئەوەتا بریارە لە کوردستان پاڵەوانێتی ڤیڤا ڕێکبخرێت و ھەروەک دەزانیین ھەڵبژاردەی کوردستان یش بەشداربوویەکی سەرەکی و پلە یەکی پاڵەوانێتییەکەیە .
ئێستا کە جارێکیتر ھەڵبژاردەی کوردستان دەبێتەوە ئامانج ، بەقەد گەورەیی ئامانج و بەقەد پیرۆزی خەونی دروستبوونی ھەڵبژاردەی کوردستان ، لەسەر پێ راگرتن و ئیدارەدانی تیپەکە ش پێویستە و لەسەر پێراگرتن و ئیدارەدانی ئەو تیپە دەبێتە ئەرکێکی مێژووی و نیشتمانی،تەریب بەوەش بەرێوە چونی یارییەکانی جامی ڤیڤا بەسەرکەوتووی لەم قۆناغەدا ئەرکێکی گەورەی ترە ، بۆیە دەبێت ھەڵبژاردەی کوردستان سیمای ناوچەگەری و شارچێتی پێوە دیارنەبێت و پاڵەونێتی ڤیڤا ش وێستگەی وەرچەرخانبێت ھەم بۆ ھەڵبژاردەکەمان و بۆ وەرزشی کوردستان یش .
لە دامەزراندن یاخود لە پێک ھێنان و دروستکردنەوەی تیپی تۆپی پێی ھەڵبژاردەی کوردستان دا ، دیاریکردن و دەستنیشانکردنی راھێنەر و یاریزانانی تیپەکە دەبێتە پرس و خەمێکی گەورە ، بۆئەو پرسەش دەبێت مەودای ئەرک و کارەکان بە پشت بەستن بەپێوەرە وەرزشیەکان بێت ، ھەروەک دەبێت ئەوەش بزانیین کە راھێنەر و یاریزانانی تیپەکە دەبنە موڵکی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ، بۆیە ئەوەی گرنگە لای ھەموومان و بێگومان دەبێت خەمی پلەیەک بێت ئەوەیەکە بناغەی تیپەکە لە ئێستاوە لەسەر پایەکانی عەقڵ وزانست و لێوەشاوەیی بینابکرێت .
لە کوردستاندا و لە زاخۆ وە تاخانەقین تیپ گەلێکی چاک و یاریزان گەلێکی بەتوانا و راھێنەری باش و کەسانێکی شارەزا لە وەرزشمان ھەیە کە ھەموو ئەمانە سەرلەنوێ دەبێت بە فلتەرەکانی پاڵاوتن و ھەڵسەنگاندندا برۆنەوە تا بە پشست بەستن بەوان ھەڵبژاردەیەکی تۆکمە دابمەزرێنین ، دەبێت سیفی یاریزانان و ھەڵسەنگاندنی راھێنەرانی یانەکان ی کوردستان فیزەی گەیشتن بە ھەڵبژاردەکە بێت .
دەخوازین تیپی ھەڵبژاردەی کوردستان لەسەر ئەرزی واقع لە ھەمووقۆناغەکاندا بوونی ھەبێت و ھەڵبژاردەی راستەقینەی کوردستانیان بێت ، ئەم تیپە نابێت بکرێتە قوربانی ھیچ بەرنامە و فکر و شار و یانەیەک و لەھەموو ساتێکدا ئەوەمان لەیادبێت کە بەرپرسیارێتیەکانی لە ئەستۆ گرتنی ئەم تیپە قورس و گەورەیەو لە بەربەست و شکست پێھێنانیدا ھیچ تاکێک و ھیچ وەرزشکار و وەرزش دۆستێک و تەواووی کۆمەڵانی خەڵکیش چاو داناخەن و دواجاریش مێژوو رووداوەکان وەک خۆی تۆماردەکات .
Ako_arif٢٩@yahoo.com