ھاوکار عبداللە شێخ وەسانی
ھەڵبژاردن ئەگەر بە دیوێک بۆ گۆڕانکاری لە وڵاتدا بکرێت ئەوەندەش بۆ جوانکردن و نیشاندانی ڕووی جوانی وڵاتەکە دەکرێت بە جیھانی دەرەوە، وە بۆ ئاڵۆگۆڕکردنی دەسەڵات بە شێوازێکی ئاشتیانە و مەدەنیانە بآ ھیچ توندوتیژیەک.
لای ھەمووان ئاشکرایە کاتێک ھەڵبژاردن لە ھەر وڵاتێک دەکرێت بە مەبەستی گۆڕانکاری لە حکومەت و دەسەڵاتی ناوچەکە دەکرێت، وە بۆ ئەوەی ھەموو ھێز و قەوارە سیاسیەکان قەبارەی بنکە جەوامەریەکانی خۆیان بزانن.
ئەوەی لێرەدا مەبەستمەو حەزدەکەم باسی بکەم لەم کورتە نووسینە چەند جیاوازیەکە لەسەر ھەڵبژاردن لە ئەمریکا و کوردستان.
بێگومان زۆر ڕوون دیارە کە ئەگەر بەراورد بکەین لە نێوان ئەمریکاو کوردستان ئەبێت وەک جیاوازی ئاسمان و ڕێسمان سەیر بکەین، بەڵام ئەوەی پاڵی بەمن نا بۆئەوەی ئەم بابەتە بنووسم ھەڵبژاردنە جوانەکەی ئەمریکا بوو، کە چەند بە شێوازێکی مەدەنیانە بەڕێوەچوو، بآ ھیچ گیروگرفتێک لە کاتێک دا ئەمریکا ڕووبەڕووی گەورەترین کارەساتی سروشتی (ساندی) دەبێتەوە، بەڵام ھەرگیز کاری نەکردە سەر پڕۆسەی ھەڵبژاردن، دیارە ھەر کاتێک لە کوردستان ھەڵبژاردن کرابێت دەسەڵاتدارانی وڵات زۆر بە تەحداوە دەڵێن ھەڵبژاردنی کوردستان زۆر شەفافە وەک وڵاتانی جیھان.
با دوور نەڕۆین، لەم ڕۆژانە ھەڵبژاردنی ئەمریکا بۆ سەرۆکایەتی بەڕێوەچوو، بۆیە حەزم کرد لە چەند خاڵێکی کورت چەند جیاوازیەکی ھەڵبژاردن لە ئەمریکا و کوردستان بخەمە ڕوو، بۆ ئەوەی بزانین ئێمە لە کوردستان لە کوێی ئەم ھەڵبژاردنە خۆمان دەبینینەوە:
١- لە ئەمریکا بانگەشە کردن زۆر بەشێوازێکی ئارام و لەسەر خۆیی بە ڕێوەچوو، بآ ئەوەی کەس ھەستی بەرامبەری بە وشەیەک بریندار بکات، ھەمیشە پێشبڕکێ لەسەر پڕۆژە و بەرنامەی جوان بوو، بەڵام لە کوردستان ھیچ بانگەشەی ھەڵبژاردن بآ ناو زڕاندن و جنێو و شەڕ و ئاژاوە نەبووە، ھەمیشە بەڵێنی گەورە دەدرێت بآ ئەوەی بیر بکەنەوە کە لە داھاتوو دا ناتوانن جآ بەجێیان بکەن.
٢- ڕاھێنانی تاک لە ئەمریکا لەسەر ئەوەی کە سەروەری وڵات لە ھەموو شتێک گرینگرترە، وە دەنگ دان بە کاندیدەکان لەسەر بنەمای خزمەتکردن و بەرەو پێش بردنی وڵات دەبێت، بەڵام لە کوردستان تاک لەسەر سیستەمی بە حیزبی بوون پەرەوەردە دەکرێت، واتە وا ڕادەھێنرێت کە دەنگ بە حیزبەکەی بدات ئەگەرچی ئەم حیزبە وڵات بەرەو ھەڵدێر بەرێت و ھەرچی خێر و سامان و سەروەری وڵاتە بەرەو ئاقارێکی گوم بەرێت، بەداخەوە لە کوردستان بەھۆی بە حیزبی کردنی ھەموو کایەکانی ژیان نەتوانراوە تاکی کورد وشیار بکرێتەوە و لە مانای ھەڵبژاردن تآ بگات، بۆ ئەوەی بە ئازادانە کاندیدی خۆی ھەڵبژێرێت.
٣- لە ئەمریکا ڕۆشنبیری تاک بە شێوەیەک بەرزە کە نەک بۆ تەزوێڕ و خلوقات ھەوڵنادات، بەڵکو ھەر بیریشی لێ ناکەتەوە، وە بوونی سیستەمی ئەلیکتڕۆنی لە ھەندێک ویلایەت کە ناھێڵێت کەمترین تەزێڕ و خلوقات ڕوو بدات، بەڵام لە کوردستانی خۆمان خەڵک دەورە و ڕاھێنانی بۆ دەکرێتەوە لە لایەن ھەندێک لە حیزبەکان، بەشێوەیەک لایان ئاسایی یە کە ڕکابەرەکەیان بەھۆی تەزوێڕ و خلوقاتی گەورە شکست پآ بھێنن. دیارە ئەمەش زۆر دوورە لە ھەموو سیستەمێکی ھەڵبژاردنی دیموکراسی.
٤- لە ئەمریکا تەواوی خەرجی بانگەشەکانی ھەڵبژاردن لەسەر گیرفانی خودی پاڵێوراوەکانە، بەڵام لە کوردستان ھەموو خەرجی ھەڵبژاردنەکان لەسەر گیرفانی حکومەتە و پارەی ھەژار و ڕەش و ڕووتی وڵات بۆ بانگەشە و بەخشینەوە لەپێناوی بەدەست ھێنانی دەنگی زیاتر خەرج دەکرێت.
٥- لە ئەمریکا کاتێک ھەڵبژاردن دەکرێت ھەموو جومگەکانی حکومەت گۆڕانکاری لە شێوازی کارکردنیان دەکرێت، بە ستراتیجەیەکی نوآ و شێوازێکی تازە خزمەت بە ھاوڵاتیانی خۆیان دەکەن، ھەر وەک لە ھەموو دونیا ھەڵبژاردن بۆ گۆڕانکای ڕیشەیی دەکرێت لە سیستەمی وڵات، بەڵام دیسانەوە لە وڵاتی خۆمان ھەڵبژاردن بە پێچەوانەی وڵاتانە، بەداخەوە لە کوردستان ھەڵبژاردن تەنیا گۆڕینی دەم و چاوەکانەو بەس، لەشکرێک بۆ دەسەڵات دەچێت بەڵام تۆزقاڵێک سیستەمی وڵات گۆڕانکاری بەدی نایەت، واسیتە و بەفێڕۆدانی سامانی وڵات و گەندەڵی گشتی تا دێت ڕوو لە زیادی دەکات.
٦- لە ئەمریکا ئەو کاندیدەی شکستی ھێناوە دان بە شکستی ئەنێت و بە ڕووحێکی زۆر لە خۆ بردووانە پیرۆزبایی سەرکەوتن لە ڕکابەرەکەی دەکات، وە ھاوکاری دەبێت لە بەڕێوەبردنی وڵات، وە ئەو کاندیدەی براوەیە بەشێوازێکی زۆر جوان ڕێز لە ڕکابەرەکەی دەگرێت و ھەرگێز پەرواێزی ناخات لە بەڕێوەچوونی وڵات، بەڵام لە کوردستان کاتێک کاندیدێک سەرکەوتن بەدەست دێنێـت و ئەوی تریان شکشت دەخوات کاندیدە شکست خواردووەکە دەست دەکات بە تۆمەت بەخشینەوە و زەم کردنی و کاردەکات بۆ ئەوەی شکست بە سەرکەوتنی بھێنێت لە بەڕێوەچوونی دەسەڵات، وە کاندیدە سەرکەوتووەکە تەواو لایەنی شکست خواردوو پەراوێز دەخات لە ھەموو حەق و مافێکی بەشێوەیەک کە لە ھەرچی داھات و سەرمایەی وڵات ھەیە بآ بەشی دەکات.
دیارە خاڵی بەراودی تر زۆرن بەڵام ئەم چەند خاڵەم بە گرینگرترین جیاوازی دانان، بۆیە بەمە ئیکتیفا دەکەم و ھیوام وایە لە کوردستانیش ڕۆژێک بێت ھەڵبژاردنێکی شەفاف بکرێت.
Hawker_ash@yahoo.com