ھونەرمەندی لاو (ھەژار دھۆکی) کە دانیشتووی وڵاتی سویدە و لە ئێستادا گەڕاوەتەوە ھەرێمی کوردستان لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ “ھەولێر” ئامانجی گەڕانەوەی بۆ باوەشی خاکەکەی ئاشکرا کرد.
* ھاتنەوەت بۆ کوردستان ئەم جارەیان ئایا پلانیێکی ھونەری لە پشت دەبێت؟
ـ لە پێناو دوو ئامانج گەڕاومەتەوە کوردستان، ھەروەھا چەند پڕۆژەیەکی ھونەریم لەبەردەستدایە.”
* ئاراستەکردنی ئەو پڕۆژە ھونەریت چۆن دەبێت؟
ـ کارەکەم بریتییە لە دوو گۆرانی کە لە شاری دھۆکی دەلال و لە ستۆدیۆی دەنگ و ڕەنگ” تۆماری دەکەم.
* بیرت لە دروستکردنی کلیپ کردوەتەوە بۆ ھیچ کام لەم گۆرانیانەت؟
ـ تا ئێستا بڕیارم وایە کلیپ بۆ ھەردووک گۆرانیەکانم بکەم
* چۆنە وا بیرت لە دروستکرنی دوو کلیپ کردووەتەوە بەسەر یەک؟
ـ ھەست دەکەم لە کۆی ئەو سێ کلیپەی کە لە ڕابردوو تۆمارم کردووە، سەرکەتنێکی باشم دەستخستووە و تاڕادەیەکی باش لە کارەکانم ڕازیم بۆیە.
* ئەو کارانەی کە دەی کەی ئایا ھەمووی لە ئەستۆی خۆتە؟
ـ بەڵێ بەڵام ھیوام وایە کە حکومەت پاڵپشت بێت بۆ ئەنجامدانی کارەکانم، تا بتوانێم کاری باشتر ئەنجام بدام.
* بۆ دەبێت ھونەرمەندی کورد ھەر پارە بدات، لەبری کارەکانیشی ھیچ وەرناگرێت؟
ـپێموایە لایەنی پەیوەستدار بە کاری ھونەری لە کوردستان، جیاوازی لە نێوان ھونەرمەندان دەکات.
* لە ئەورووپا تەنھا لە کاتی پڕۆڤەکردنیش لە ستۆدییۆ لە بریتی ڕاھێنان کردن لەسەر دەنگیشی ھونەرمەند پارە وەردەگرێت؟
ـ ڕاستە بەڵام ئەوەی تۆ باسی دەکەی ئەوە کۆمپانیا کانیانن وا بەبایەخ دەڕواننە فەننان و پێداویستیان بۆ دەکەن، بەس ئەوەی من ھەستی پێدەکەم و دەی بینم کۆمپانیا کانی خۆمان ئەوەی لایان گرینگ نەبێت فەننانە، جگە لەوەیش حکومەتیش ھاوکاتە لە بیرکردنەوەی کۆمپانیاکانمان.
* باست لە جیاوازی نێوان ھونەرمەندان کرد لەلایەنی پەیوەستدار؟
ـ زۆر جار خۆم بەڵگەم ھەببووە کە ھەنەرمەند ھەبووە لە ئەوروپاوە گەڕاوەتەوە کوردستان و ھاو کارییەکی باشی بۆکراوە لە ڕووی ماددی و مەعنەوییەوە، سەرەڕای ئەوەیش لە بری ئەو پارەی وەری گرتووە نەگەڕاوەتەوە کوردستان و کارەکەیشی ئەنجام نەداوە، لە بری ئەو پارەی کە بۆی فەرھەمکراوە و وەری گرتووە، لە ئەورووپا ڕیستۆرانت و کافتریای پێکردووەتەوە.
کارۆخ مەلائەسعەد