پێشکەشکاری کەناڵی ئاسمانی کوردسات و بەرنامەی کێ بڕ کێ رایگەیاند کە زۆر نیگەرانە بەوەی ئەکاونتێک بە ناوی (ھەودا کوردسات) لە فەیسبووک کراوەتەوە، ھەواد رایگەیاند کە ئەو بێبەریە لەو ئەکاونتەو بە ھیچ شێوەیەک ھیچ بەژداری فەیسبووک نی یە، ھەوەھا ئەوەی زیاتر ھەودای نیگەران کردووە، ئەو ئەکاونتە لێدوان و وەڵامی خەڵک دەداتەوە و چەندین وێنەی ھەودای داناوە،
ھەواد داواکارە کە ھەموو لایەک بلۆکی بکەن و ئەو کەسە واز بێنێ لەو کارە، شایەنی باسە فەیسبووک فراوانترین تۆری کۆمەڵایەتی یە و لە ھەموو جیھان بەژداربوی ھەیە و کوردستانیش بەشێکی زۆر بەژداربووی ھەیە، تا ئێستا نەتوانراوە چارەسەر بۆ ئەم کێشە دابنرێ، ئەم کێشەیە زیاتر کەسانی بەناوبانگ دەگرێتەوە و بۆتە جێگای نیگەرانی بەتایبەتی کەسە ناودارەکان.
ھاوکار نامۆ
گۆڤاری مۆزیک