ھۆشیار سەید وەلی : لەسەرتادا بۆیە ئەم بابەتەم نوسی. لە فیس بوک نوسراوێکم بینی لە پەیجی کابرایەکی عەرەب بەناوی رجب شعلان نوسیبوی ((متی یرجع سنە ١٩٩٦ اکراد یقاتلون بیناتھم )) بەمانی کەی ساڵی ١٩٩٦ دەگەڕێتەوە کورد یەکتری بکوژن لە نێو خۆیاندا بۆیە تەقی کرد لە دڵم و ئەم بابەتەو نوسی,
شەڕی ناوخۆ و برینێکی زۆر بەسۆیە و بۆساڕێژکردنی برینەکانی ئەم شەڕە ماوەیەکی درێژ خایەنی دەوێت, بێگومان لەدوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەھاری ساڵی ١٩٩١ ەوە کوردستان وڵاتێکی کاولکراو و بێ پاسەوانی سنور بوو .و ھیچ توانایەکی ئەوەی نەبو سنورەکانی خۆی بپارێزێت,و ھەرچی دەزگا سیخورییەکان و موخابەراتی عێراقی و میتی تورکی و اتلاعاتی ئیرانی تەراتێنیان ئەکرد لە کوردستان بە ئێستاشەوە ,تورکیا بەھۆی ئەوەی کە گوایە گریلاکانی پەکەکە بونیان ھەیە لە کوردستان و ئێرانیش بەھۆی ئەوەی کەگوایە پێشمەرگەکانی دیموکرات بونیان ھەیە لەکوردستان بۆیە بەردەوام سنوری کوردستانیان دەبەزاند, رژێمی بەعسیش بەردەوام دەزگا سیخوڕیەکانی لە ھەوڵی ئاژاوەنانەوە بوو لە کوردستان و لە ھەلێک دەگەڕا بۆ ئەوەی دوبەرەکی بخاتە نێو خەڵکی کوردستانەوە, لەو سەردەمە خەڵکی کوردستان سۆزی خاک و نیشتیمان لە ناخیاندا چەکەرەی کردبوو ,و ھەردو حزب بەردەوام لە ھەوڵی ئەوەدابوون رێژەی ئەندامەکانیان لەوی تر زیاتر بێت, شەڕی ناوخۆ نە بە خواستی مام جەلال بو نە بە خواستی کاک مەسعود بو و نەبە خواستی ھیچ کوردێکی دلسۆزی ئەم کوردستانە بو,بەڵکو چەند کەسانێکی شڕەخۆر و تاڵانچی وسەرشێتی ناو ھەردو حزبی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بوو ئەم شەڕەخوێناوییەو ماڵوبَرانیەیان ھەڵگیرساند و چەند لایەنێک و چەند وڵاتێک ئاگر خۆشکەری ئەم شەڕەبون, شەڕی براکوژی ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد لەنێوان (ی ن ک ) و(پ د ک ) ئەم شەڕە بوە برینێک لەناخی ھەر تاکێکی خەڵکی ئەم کوردستانە بەتایبەتی لەو سەردەمە کە ماوەیەکی کورت بوو نیوچە ئازادیەکمان بەدەست ھێنابوو بەشێکی کەمی خاکی کوردستان لەدەستی رژێمی ِداگیرگەری بەعس ڕزگار ببو ھەر بەھۆی ئەو شەڕەوە چەندین کەس ئاوارە بون و چەندین کەس بونە قوربانی و تا ئێستاش چەندین کەس بێ سەروشوێنە ,تا گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەھاوکاری پاسدارانی ئێران توانیان ھەولێر بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان, بویە ڕژێمی بەعس لە ٣١ ئابدا بەھۆی بونی پاسداری ئێران لە کوردستان لەلایەن ی ن ک ھێرشی کردە سەر کوردستان,لەدوای شەڕی براکوژی سەرکردایەتی کورد بەفەرمی داوای لێبوردنیان لە خەڵکی کوردستان کرد ,چەندین جار سەرۆکی ھەرێم وتویەتی جارێکی دیکە نابێ شەڕی برا کوژی لە کوردستان ڕوبدات ,لێرەدا چەند پرسیارێک دروست دەبێت ,بۆ بەردەوام تەنھا پارتی بە ٣١ئاب تاوانبار دەکرێت؟ بۆ بەردەوام ئەم برینە ئەکولێننەوە ؟ لەقازانجی کی؟ کێن ئەوانەی بەردەوام باس لە شەڕی ناوخۆ دەکەن ؟خۆ ئەوانەی بەزۆری باس لە شەڕی براکوژی دەکەن خۆیان ئەندازیاری ئەو شەڕە بوون ,و زۆربەی ھەرە زۆری خەڵکی کوردستان بەشداری ئەو شەڕەی کرد ئەوەی پێشمەرگەی ئەو دوو حزبەیش نەبوبێت لایەنگری یەکێک لەو دوو حزبە بوە ئێستا خۆیان جیا کردوەتەوە,ھەمومان بەشداربوی ٣١ی ئاب و شەڕی ناوخۆین,ئەوشەڕەیش قەدەرێک بو بەسەر میلەتی کوردا ھات ,ئێستاش کۆمەڵە خەڵکێک ھەن لە کوردستان بە ئاواتن ئەو شەڕە دوبارە ببێتەوە بۆ ئەوەی ئارامی نەمێنی لە کوردستاندا دیسان بگەڕێینەوە بۆ خاڵی سفر,چونکە خۆیان بە دەستی دەرەکی دروست بونە ,بۆیە پێویستە لەسەر ھەموو ڕوناکبیران و ڕۆشنبیران ڕۆژنامەنوسان بە ئەرکی نیشتیمانی خۆیان ھەڵسن ئەو شتەی لە قازانجی نەتەوەی کورد و خاکە پیرۆزەکەیەتی بینوسن نەک ئەوەی لە دژی میلەتی کورد بێت ,با چیتر دڵی دوژمنان بە خۆمان خۆش نەکەین ,