(ھەموەند لھونی) لە لێدوانێکی بۆ”ھەولێر” ڕایگەیاند کە ئەلبوومێکی گۆرانی ئامادەیەو چاوەرێی کۆمپانیایەک دەکات کە سپۆنسەری بکات و بەشێوەیەکی رێک و پێک بۆی بڵاوبکاتەوە.
دەربارەی ئەلبوومەکەیش(لھۆنی) زیاتر دوا گوتی:بەر لە دوو ساڵ ئەلبوومێکی گۆرانیم لە تاران تۆمار کرد بە ناوی(ھەنسکی مانگ) کە خۆی لە (٨) تراک گرتووە و بە یارمەتی ھەریەک ھونەرمەندا( عماد ئەبدولایی و سیاوەک فرەسروشتەیی) ئەنجامدراوە،(ھەنسکی مانگ) کە ئەلبوومێکی توێژینەوەییە لە سەر ئامێری سێتار کراوە، ھەمووکارەکانی تەواوبوە و دەنگیشی خراوەتە سەر.
ھەروەھا (لھۆنی) ڕاشیگەیاند کە ھەر یەک لە مامۆستایان (مەزھەری خالقی و ئەردەوانی کامگار) گوێیان لە ئەلبووکە گرتووە و بە شێوەیەکی چاک ھەڵسەنگاندیان بۆ کردووە و پێیان وابوو کە ئەلبوومەکەم یەکێک دەبێت لە کارە ڕەسە جوانەکانی کوردی.
جگە لە ئەلبوومی(ھەنسکی مانگ) گۆرانیبێژ لھۆنی راشیگەیاند کە لە ماوەی ٣مانگی مانگی ڕابردوودا کاری لەسەر ئەلبوومێکی دیکەیش کردووە بە ناوی(سەمای نیشتمان) کە ئەلبوومێکی فۆلکلۆرەو بە ریفۆرمێکی نوێی کاری بۆ کراوە و بەچوار زاراوەی کوردی گوتراوە لە کاتی ئێستا کاری ماسترینگی ماوە، رەنگە لە لە مانگیکی دیکە ھەموو کارەکانی تەواو ببێت.
ئاریان دەرگەڵەیی