ھەرێم سەڵاح لە ماوەی رابردوو توانی خزمەتێکی باش بە موزیکی کوردی بکات و شێوازێکی نوێ بینێتە نوێ ھونەری کوردی لە رووی ئامێرە فودارەکان، ئەوەتا لە ئێستا دا دووەم بەرھەمی خۆی بڵاو دەکاتەوە لە رووی گۆرانی گوتنەوە
ھەرێم سەڵاح سەبارەت بە بەرھەم ھێنانی نوێترین گۆرانی خۆی دەڵێ: دڵخۆشم بەوەی کە لە ماوەی رابردوو پێشوازیەکی گەرم بە بەرھەمی چۆن دڵت ھات کرا ، پشت بە خوای گەورە ئێستا کۆتایم ھێنا بە نوێترین گۆرانی خۆم بە ناوی( چی بکەم ) کە لە داھاتوویەکی نزیک بڵاو دەبێتەوە
چی بکەم لە تێکستی شاعیر گەورە (جەبار حەبیب)ە ولە ئاواز و موزیکی ( یوسف تۆماکینە)، لە رووی کلیپیەوەش دەرھێنەری بە توانای کورد( شۆرشڤان سەدیق) کاری کلیپی بۆ کردووە و ھەروەھا کۆمپاینای (میدیا پرۆدەکشن) کاری بەرھەم ھێنانی کلیپی ئەم گۆرانیەی ئەنجام داوە .
لە کۆتایی دا ھەرێم ئاماژە بەوش کرد کە سوپاسی ئەو کەسانە دەکات کە ھاوکار بوون لە بەرھەم ھێنانی ئەم گۆرانیە و ھیوای ئەوەش دەخوازێت کە ئەم بەرھەمەشی ببێتە خزمەتێکی باش بۆ ھونەری کوردی