کارۆخ مەلا ئەسعەد: ماوەیەکی زۆرە دوورە لە چاوی میدیاو ڕۆژنامەو گۆرڤارەکا ن و ھیچ ھەواڵێکی دروستیشی لەبارە نەزاندراوە. بە گوتەی خۆیشی بەڵکوو لە چەند شوێنێک بەبێ ئاگایی ئەو قسەو باسی لەسەر کراوە. ئەو قسەو باسانەیش لەکاتێکدا دەستیپێکرد کە ناوبراو ژیانی ھاوسەر گیری پێکھێناو دواتریش بەشێوەیەکی ھێمنانەو بەبێ ھیچ ئاگاداریەک پەیوەندیە ھونەریانەکەی بچڕاند.
بەڵام لە ڕێگەی ڕۆژنامەی “ھەولێر”ـەوە و لە لێدوانێکی تایبەتدا ھەردی سەڵاح سەرجەم ئەم شتانەی کە لەبارەیەوە گوتراوە بەنا ڕاستی دەزانێت و دەڵێت:” دوورکەوتنەوەم لە بواری ھونەریدا ھیچ پەیوەندیەکی بەو بابەتانەوە نەبووە کە لە ڕۆژنامەو گۆڤارو ماڵپەرە ئەلکترۆنیەکان باسیان لێوە کردووە، بەڵکوو چەند ھۆکارێکی دیکەی لە پشتەوە بووە. یەکێک لەم ھۆکارانەیش سەرقاڵی بوونمە بە کەساباتیەوە و کارو پڕۆژەی بینا سازی لە شارە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستاندا بەرھەم دەھێنم، بۆیە لە ئێستادا دەتوانم بڵێم تەنانەت دەرفەتی ئەوەم نیە کە لە دوورەوەیش سەیری ھیچ بابەتێکی ھونەریانە بکەم. وەلێ ئەم قسەیەیشم بەو مانایە نایەت کە بێڕێزی بەرامبەر ھونەر بکەم بەڵکوو کاتم بۆی نیە.
لێیشمان پرسی ئایا ھەردی بەیەکجاری دوور کەوتووتەوە لە ھونەر یاخود ھۆکارەکەی ھەر ئەوەیە کە لە ئێستادا کاتی بۆی نیە؟ لە وەڵامی ئەو پرسەمان دا بێدەنگی ھەڵبژاردوو گوتی:” بەباشی نازانم لەو وەختەدا ھیچ ڕوونکردنەوەیەک لەمبارەیەوە بدەم بەڵام لە داھاتوویەکی دوور یا نزیک بڕیارێکی گونجاوو یەکلایی کەرەوە دەدەم.