دوو کتێبی دیکەی خوێنەر( سەدیق سەعید ڕواندزی ) بە ناوەکانی (گەشت بە نێو کتێب ) و (چیڕۆکی خۆشەویستی) لە ئاییندەیەکی نزیکدا، چاپ و بڵاو دەکرێنەوە. کتێبی یەکەمیان خوێندنەوە و ڕانانی بیست و دوو کتێبە، کە تیایدا خوێنەر بە دیدگایەکی ڕەخنەییەوە، خوێندنەوەی بۆ کتێبەکان کردووە، کە کتێبی مێژوویی، ئەدەبی، سیاسی، زمانەوانی، ھزری و ڕۆشنبیری گشتیان تێدایە و کتێبەکە زنجیرەی سێیەمە، لە دوای ھەردوو زنجیرەی یەکەم و دووەم بە ناوکانی (پەیڤەکان دەدوێن ) و (لە سێبەری کتێبدا).
کتێبی دووەمیشیان ڕامانێکە لە بارەی خۆشەویستی و سەرەتاکانی خۆشەویستی نێوان ھەردوو ڕەگەز و ھاوکات قسەکردنە لە سەر خۆشەویستی و دەرخستنی ڕەھەندی ئەو پەیوەندییە لە ژیانی مرۆڤدا، بەوەی کە ئایا ھەموو پەیوەندییەک دەشێ ناو بنرێ خۆشەویستی؟ ئایا ھاوسەرگیری گۆڕستانی خۆشەویستییە؟ ئایا خۆشەویستی لە دوای ھاوسەرگیریی دروست دەوبێت؟ ئەمانە و چەند بابەتێکی دیکە. شایەنی ئاماژەکردنە، بەرگی ھەردوو کتێبەکە، لەلایەن دیزاینەر (سامی فەتاح) کراون و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا خوا یار بێت ھەردوو کتێبەکە بڵاو دەبنەوە.










































































Discussion about this post