مەسعودی مەلا ھەمزە: ھونەرمەندی گۆرانیبێژ ھێمن حوسێن لە نوێترین کاری خۆیداو لەمیانی گەشتێکی فراوانی ھونەری بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەکەوێتەرێ و وێڕای بەشداریکردن لە چەند ئاھەنگێک کلیپ بۆ یەکێک لە گۆرانییەکان دەکات.
لە لێدوانێکی تایبەتدا ھێمن حوسێن گوتی”١٣ی ئەم مانگە بەڕێ دەکەوم بەرەو ئەوروپا بە مەبەستی بەشداریکردن لە چەند ئاھەنگێکی کوردی بەبۆنەی سەری ساڵی کوردی و نەورۆز لە وڵاتانی ئەڵمانیاو سویدو ھۆڵەنداو دانیمارک”.
ھێمن گوتیشی”ھەر لەمیانی ئەو گەشتەدا کلیپ بۆ یەکێک لە گۆرانییەکانی ئەلبوومی دواشەو دەکەم و ھیوادارم بتوانم خزمەتێکی کوردانی ئەوروپا بکەم”.