زانا دزەیی: دەشنێ بۆ یەکەمجار ئاشکرایکرد ئەو دوژمنی ھەیە و ناحەقی زۆری لەبەرامبەردا کراوە تا ئەو ئەندازەیەی کە چەقۆی داوە لە دڵی.
دەشنێ لە تۆری ئیستگرامی تایبەتی خۆیدا باسی دوژمنەکانی خۆی کردووە و بەمشێوەیە دەستی پێکردووە و نووسیویەتی “لە عەزابدا بەھێزترین روح دروست بووە، ئەم کەسایەتییە تایبەتانە ھەمیشە پڕ برینن، جێگەی برینەکانیان دیارە، خوای گەورە ئەوەی ناحەقیان لێکردووم لەسەر بەرژەوەندی و بێویژدانی حەقی منیان لێ بسەنە، ئامین”.
ھەروەھا لە بەشێکی دیکەدا ئەوەشی نوسیووە “خوای گەورە ئەوانەی ناحەقیان لێکردووم دەیاندەمە دەست تۆ، چۆن مرۆڤ دەتوانێت وا خراپ بێت، چەقۆ بکەن بەدڵتدا؟ ئەی باشە خوا ناناسن؟”.
ئەم قسانەی دەشنێ دوای ئەوە دێت کە ھەفتەی رابردوو کچە گۆرانیبێژ ھێلی لوڤ وێنەکانی بەلۆگی کۆمپانیای bmb گروپ بڵاوکرایەوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە گرێبەستی کارکردنی لەگەڵ bmb گروپ ئیمزا کردووە، ئەمەش تاکە کۆمپانیا بوو کە لەماوەی رابردوودا پشتگیری لە دەشنێ دەکرد و ئێستا دەشنێ وێنەکانی بەبێ لۆگۆی bmb بڵاودەکاتەوە، پێدەچێت ھێلی شوێنی دەشنێی گرتێتەوە.