قاسم نوری : خانمە شانۆکاری شۆخ و شەنگ ھونەرمەند تەلار ھیرانی ماوەیەکە گەراوەتەوە کوردستان بۆ میوانداری لە ڤیستڤاڵی شانۆی لاوانی عەرەب لە بەغداد لە ئێستا لە شاری ڕانیە سەنتەری ئاسۆس لەخۆ ئامادەکردن دایە بۆ رێزلینان لە کاری و بەخشش و داھینانی ئەم خانمە کە
بەخشیویەتی بە ھونەری کوردی ئەم مەراسیمی رێزلێنانە لە ژێر ناونیشانی”تەلارە بەرزەکەی رانیە”بەرێوەدەچی.
لە لێدوانێک دا تەلار ھیرانی ووتی:زۆر خۆشحاڵ بووم پاش ساڵانێک لە خزمەت وەکو ئافرەتێک لە نێو شانۆ و درامای کوردی بێ دابڕان و بەردەوام بوونم لە ئێستا لە شارەکەم رێزم لێ دەگرن.
جێگای ئاماژەیە مەراسیمەکە لە کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی رۆژی یەکشەممە ١٨/١١/٢٠١٢ لە ھۆڵی ٥ی ئازار لە شاری رانیە سازدەکرێ.