کارۆخ مەلا ئەسعەد. گۆرانی بێژی لاو (ھونەر بابان) دوو سەعات بەر لە ئێستا لە ڕێگای دەربەندی ڕانییە ئۆتۆمبێلی لێ وەر دەگەڕێت و زۆر بەسەختیش بەریندار دەبێت، وەک ئەوەی کە تا ئێستا ھەواڵمان لێ ھەیە قاچێکی بووە بە
دوو پارچەو دەموو چاویشی زۆر ڕووشاوە و دەستاکانیشی لە کار کەوتوونە. داوەکارین لە خودای پەروەردگار ڕەحمی خۆی بەسەردا ببارێنێت و ھونەربابان ڕزگار بکات.
شایانی باسە لەو کاتانەدا ھونەر بابان لەگەڵ گۆرانیبێژ (سدیق فەقیانی) سەرقاڵی گۆرانی و کلیپێکی دووێت بوون.