زانا دڵشاد دزەیی :کچە پێشکەشکاری ڤین تیڤی ھودا خەلیل بەشداری لە درامای “خەج و سیامەند” نەکرد، کە بڕیاربوو رۆڵی خەج ببینێ، کە رۆڵی سەرەکی دراماکەیە.
ھودا خەلیل لەبارەی پەشیمانبوونەوە و بەشدارینەکردنی لەدرامای خەج و سیامەند راگەیاند “ھیچ کێشەیەکم لەگەڵ دەرھێنەر و ستافی دەرھێنەرەکە نەبووە، لەبەرئەوەی ئەو ماوەیەی کە بڕیاربوو دەست بەوێنەگرتنی دراماکە بکەم، ھەندێ پڕۆژەی ترم بۆ پێشھات و کاتی ئەوەم بۆ نەمایەوە بەشداری لەدرامای خەج و سیامەند بکەم، زۆریشم حەزدەکرد بەشداری بکەم، چونکە رۆڵی سەرەکیم ھەبوو، ئەو خەونم بەدیدەھات کە ببم بەئەکتەر”. ھودا ئاماژەی بەوەشدا رۆژێک لەرۆژان دەچێتە ناو بواری نواندن و دەبێتە ئەکتەر، بۆیە چاوەڕێی دەرفەتێکی دیکە دەکات ئەو خەونەی بێنێتەدی، ھودا گوتیشی “بۆ داھاتووش بەشداری لەھیچ فیلم و درامایەک ناکەم ئەگەر رۆڵی سەرەکیم نەبێ”.