شەوقی سەباح: ھزری نەتەوەی لای ھەموو گەلێک بریتیە لە ھەست کردن بەئازارەکانی نیشتمان، ئەگەر سەیری ھەستی نەتەواییەتی بکەین لە ھەندێ وڵات کە زمانی تایبەتی خۆشیان نییە، کەچی ھەستی نەتەواییەتیان لەو پەڕی بەھێزی داییە باشترین نموونەش
(سویسرا” بەلجیکا” کەنەدا) کەبە زمانی ئیسپانی قسەدەکەن لە وڵاتی سویسڕا سەرەڕای ئەوەی کە “سێ” زمانی سەرەکی ھەیە، بەڵام ھەستی نەتەواییەتیش ھەیە لای ھەموو تاکێکی ئەو وڵاتە.
ھەندێک ئەڵێن مێژوو بۆ نەتەوە ھەست کردنە بە بیرە وەرییەکان، بەڵام ئەم نموونەی باسم کرد ڕەتکردنەی ئەم جۆرە بۆ چوونەیە. ھەندێکی دیکە وای دەبینن کە لە سەرەتاوە لەگەڵ کاروانی مرۆڤاییەتیدا ھەستی نەتەواییەتی دروست ئەبێت، بەڵام “ھانس کۆھین” توێژەرەوەی شارەزا تایبەت بە ھزری نەتەواییەتی ئەم بۆچوونەڕەت دەکاتەوە، میللەتی کوردیش زمانی تایبەتی بەخۆی ھەیەو مێژوویەکی پڕ لەسەر وەری ھەیە، ئەگەر لەڕابردووە سەیری تاکی کورد بکەین لە ئاستی ھەستی نەتەواییەتی کەلەژێر زەبرو زەنگی توندی داگیر کەران کەچی تا دەھات ھەستی نەتەواییەتی فراوانترو پێشکەوتنی زیاتری بە خۆییەوە دەبینی نموونەی “بەدرخانیەکان” یەکێکە لەو نموونە بەرچاوانەی کە خەباتێکی بێو چانیان کرد بۆ ھۆشیار کردنەوەی لاوان لەژێر زەبرو زەنگی دووژمن.
ئێمەش لێرەوە ئەپرسین ئایا لەم سەردەمە ھەستی نەتەواییەتی لای تاکی کورد لە چ ئاستێک داییە؟ بێگومان زۆر لاوازە! ھۆکارەکەشی بەھۆی روو لە زیاد بوونی پارتەکانە کە کە ھەریەکەیان کە کەوتنەتە ململانێی یەکتری وای لە تاک کردووە کە ئەوەندەی بەرگری بکات لە ھزری پارتەکەی ئەوەندە بیرنەکاتەوە لە ھزری نەتەواییەتی، ئەگەر سەیری ڕابردووبکەین لە دوای شەڕی “چاڵدێران” کەچەندین میرنشینی کوردی دروست بوون کەھەر یەکەیان کەوتنە دژاییەتی یەکتر کە زەبرێکی زۆر کوشندەی لە ھزری نەتەواییەتیدا، کە ناکۆکی ئەم میرنشنانە رێکەوتنێکی لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوییەوە بە خۆییەوە بینی ئەویش رێکەوتن و دابەشکردنی کوردستان بوو لە (١٦٣٩) ئەم ڕووداوەش ئاسەوارێکی سایکۆلۆژی بەدوای خۆیدا بە جێھشت کە تائێستا ئەم ئاسەوارە کاریگەری خۆی ماوە ئەمەش جگە لە ئاسەوارە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری کە بووە ھۆی لەیەک پچڕانی کوردستان، لەم سەردەمەشدا تاکەکانی نێو کوردستان زیاتر بایەخ ئەدەن بە ھزری پارتاییەتی، بەڵام بێ خەبەرن لە ھزری نەتەواییتەی، ئەگەر سەیرێک بدەن لە گفتوگۆکانی نێوان تاکەکانی نێو کۆمەڵگە زیاتر گفتوگۆیە لەبارەی پارتەکان واتە گفتوگۆیەکان لە چوار چێوەی ناوە خۆ تێپەڕ ناکات ھەموویان ھەوڵی یەکەمی پارتەکەیان ئەدەن زیاتریش یەکتر لە کەدار کردنە، جێگەی داخە لەسەدەی بیست و یەکەم بژین کەچی شەری تاک شەری پارت و بزووتنەوەکانیان بن لەبڕی شەر لەسەر ھزری نەتەواییەتی بەرامبەر بە داگیر کەران.
بەھیوای ئەوەم ئێمە وەکو کورد پەند لە رابردوومان وەربگرین و ھەوڵی دروستکردنی داھاتوویەکی روونترو گەشتر بدەین بۆ نەوەی تازەو داھاتوو.