نووسینی: بورھان شێخ رەئوف
لە چوارچێوەی ئەو ھەوڵانەی کە لە ئارادایە بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانیەتیەکی بە ھێز و فراوانتر لە ئەمەی ئێستا ھەیە کۆنگرەی برۆکسل بەسترا لە ٣ دیسەمبەری ئەمساڵ بۆ بە گژاچوونەوەی تیرۆرو ڕەفتارەکانی داعش بە بەشداری ٦٠ دەوڵەت و لە سەر ئاستێکی بڵند ,
لە چەند مانگی ڕابردوودا داعش لە عێراق و سوریا و ڕۆژئاواو باشووری کوردستان بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە بەربووەتە گیانی خەڵکی سڤیل و بێدیفاع ھەر لە کەمە نەتەوەکاوەکان و ئتنیکە جیاوازەکانی ئێزیدی و مەسیحی و شەبەک و شیعەو ھەموو بۆچوون ئاینزا جیاوازەکانی خۆیان کە بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی جێگەی شەرمەزاریە کەلەم سەرەتای سەدەی بیست و یەکەدا ھێزێک سەر ھەڵبدات وەکو قەوارەیەکی نامۆ بەم جیھانە پەلاماری ھەموو شتە جوانەکان بدات لە ھونەرو فەلسەفەو شوێنەوارو ئایین و ژن و ئازادی و جیاوازییەکان کە جوانیان بە ژیان بەخشیووە …..تد
سەرەڕای ھەمووئەوانە خەلیفەی دەوڵەتەکەیان ئەبوبەکر بەغدادی لە دوایین تۆماری دەنگی کە بڵاوی کردەوە لە چەندرۆژی پێشوودا تا داگیر کردنی ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا لە ئەوروپاو عەرەبستانی سعودی و یەمەن و میسرو مەغریبی عەرەبی ڕاناوەستن و موژدەی بە لایەنگرانی دەدا کە یاسای خەلافەتی دەوڵەتەکەیان بەسەر ھەموو ئەو ووڵاتانەدا بسەپێنن , بۆ یە ئیتر مەترسی لەمە گەورەترو ھەڕەشە لەمە ئاشکراتر بەدی ناکرێت بۆ سەر ئاشتی و ئاسایش و پێکەوە ژیان لە جیھاندا , بۆیە ئیتر ھیچ بوارێک نەماوەتەوە بۆ ناوەندەکانی بڕیارو زلھێزەکانی دونیا بۆ بەگژاچوونەوەی ئەم پەتا کوشندەیە جگە لە ھاوپەیمانیتیەکی بەھێزو مەزن وچالاک بۆ گژاچوونەوەی ئەم ڕێکخراوە ڕەشپەرست و تیرۆرستە کە ئەمڕۆ زیاتر لە ٩٠ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە زەوی لە عێراق وشام لە بندەستدایە ھەروەھا زیاتر لە ٣٠ ھەزار چەکداری ھەیە جگە لە توانای دارایی زۆرو زەبەن کە بەھۆی بوونی چەندین کێڵگەی نەوت و غاز لە عێراق و سوریا لە ژێر دەسەڵاتیدا کە بە ھۆیانەوە توانای درێژەدانی ماشێنی جەنگی بۆ فەراھەم کردوون. ھەرچەندە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھەر لەسەرەتای سەرھەڵدانی قەیرانەکەوە بە خۆ کەوتون ولەلەئاست و قەوارەیەکی بچوکەوە بۆ گەورەتر سەرتا کۆنگرەی جەدە لە عەرەبستانی سعودیە بەسترا بە بەشداری ووڵاتانی کەنداو ئەمریکا وتورکیا ھەرچەندە تورکیا واژۆی لەسەر بەیانی کۆتایی کۆنگرەکە نەکرد و دواتر کۆنگرەی پاریس بەسترا بە قەوارەیەکی فراوانتر بە بەشداری چل دەوڵەت و وائەمێستاش کۆنگرەی برۆکسل بە بەشداری ٦٠ دەوڵەت دەبەسترێت بە ئامانجی بەگژا چوونەوەی تیرۆری داعش و ووشک کردنی ھەموو سەرچاوەکانی کۆمەک و دارییان لە ھەموو جیھان و گەمارۆدانی ئەو پەتا وشێرپەنجە سامناکە کە ئیستا نزیکەی ٥ ملیۆن کەس ئاوارەی دەستی ئەوانە لە عێراق وشام نەبوونی کارەباو گرانبوونی ھەموو جۆرەکانی سووتەمەنی و قەیرانەکانی نیشتەجێبوون بێبەشکردنی مناڵان لە خوێندن و سەدان و دەیان گیرو گرفتی تریان بۆ خەڵکی ئەم ووڵاتانە دروستکردووە و لە ھەوڵی ئەوەدان ئەم دیارییە بۆ ووڵاتانی دیکەش بەرن .بۆیە نەک ھەر پەیمانی ناتۆو بەڵکو ناوەندێکی گرنگی وەکو زانکۆی ئەزھەر لە قاھیرەی پایتەختی میسر لە دوو رۆژی ٣ و٤ دیسمبەردا کۆنگرەیەکی گرێداوە بە بەشداری ئێران وسعودیە و ووڵاتانی ترلە پێناو بەگژاچونەوەی توندوتیژی و ڕەفتارەکانی داعش بۆیە لەبەر مەترسی ئەم دیاردە سامناکە کە ھەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایش و پێکەوە ژیانی گەلان و ئتنیکە جیاوازەکان دەکات ئەرکی کۆمەڵگای نێودوڵەتیە ھاوپەیمانیەتیەکی گەلێک گەورە تر لەمەی ئێستا پێک بھێنێت و بە بەشداریپێکردنی ھێزی سەربازی زەمینی و ھەوایی بۆ زاڵبوون بەسەریاندا و گەڕانەوەیان بۆ ناو کونەکانیان ,ئەرکی سەرشانی ھەمووتاکێکیشە لە ھەر کوێ بێت ببێتە چاودێرو ڕێ لە گەشەکردن و جووڵەی ئاوا ڕەوتێک بگرێت .