دیمانە: دیدار حەیدەر : لە گەورەترین گۆڕەپانە وەرزشیەكانی كوردستان, سەرهەنگ ئەو یاریزانە چاونەترسەی نێو تۆڕی قەڵای زەردە كە زۆر بە كەمی پێویستی بە ناساندن و پێداهەڵگوتن و پێناسەكردن هەیە, ئەوەی ئەو یاریزانە جیادەكاتەوە لە وەرزشكارانی دیكە ,بوونی پاشخانەیەكی ئەدەبی و فیكری و كۆمەڵێك بەهرەی زۆرجوانی جودایە لە وەرزشەكەی كە توانیویەتی بە لێهاتوویی خۆی ئاوێتەی وەرزشیان بكات و تام و بۆیەكی ئیستاتیكی وگەنجانەیانی پێ ببەخشێ. لە دەرفەتێكدا بێ ڕتوش دڵی خۆی بۆمان كردەوە ,.
*پێتان وایه یانه‌ی هه‌ولێر ئێستا له چ ئاستێك دایه و ئه‌و قۆناغه‌ی ئێستای چۆن ههڵدهسهگێنن؟
سه‌رهه‌نگ: ئاستی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌روه‌ك سێ ساڵی ڕابردوو له لوتكه‌دایه، جار هه‌یه ئه‌نجامه‌كانمان له دوو سێ یاری باش نابن، ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه. ئاستی ئهسماڵیشمان زۆر باشه، ده‌توانم ناوی بنێم وه‌رزی ژماره پێوانه‌ییه‌كان، گرنگترینیان پاراستی گۆڵه‌كه‌مان بوو به خاوێنی بۆ ماوه‌ی چوارده یاری.
*هۆكاری گۆڕینی ڕاهێًنهر چی بوو؟ گرفتێك هه‌یه كه شاراوه‌بێت؟
سه‌رهه‌نگ: هۆكاره‌كه بۆ ئه‌م چوار یارییه‌ی كۆتایی قوناغی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێنمه‌وه، ڕاهێنه‌ر بۆیه ده‌ستی له كار كێشایه‌وه چونكه قبوڵی ئه‌وه‌ی نه‌كرد كه به بوونی ئه‌م هه‌موو یاریزانانه‌ی له ڕێزی یانهكهمانن و هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شی ئاسمانی تۆپی پێی عێڕاقین، كه‌چی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌م باش نه‌بن. جگه له‌مه هیچ نهێنییه‌ك له‌پشتی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ر نیه.
*تاچه‌ند ده‌توانن سوود له عومهرمهجید وه‌رگرن وه‌كو ڕاهێنه‌ر؟
سه‌رهه‌نگ: زۆربه‌ی جاره‌كان كه ڕاهێنه‌ران یانه‌كه‌یان جێهێشتووه ئه‌و ئه‌ركی ڕاهێنانی گرتۆته ئه‌ستۆ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی، له ههمووجارهكانیشدا سه‌ركه‌وتوو بووه، پمێوایه كاتی ئه‌وه هاتووه كه فرسه‌تی بدرێتێ. .
*له ڕوخساری سه‌رهه‌نگ به‌رده‌وام جۆره ڕه‌خنه و گله‌ییه‌ك هه‌یه,ده‌كرێ بێ ڕتووش ده‌ردی دڵی خۆت بۆ هه‌وادار و جه‌ماوه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر و سه‌رهه‌نگ موحسین بكه‌یته‌وه و پێمان بڵێی ئه‌و گله‌یی و ڕه‌خنانه لهكێن و ئاراسته‌ی كێیان ده‌كه‌ی ؟
سه‌رهه‌نگ: من هه‌ر ڕه‌خنه‌و گله‌ییه‌كم هه‌بێ ده‌ریده‌بڕم، جا چ به نووسین بێت، چ له ڕێگه‌ی ڕۆژنامه یان گۆڤار و تیڤییه‌وه بێت، په‌كم له ده‌ربڕین نه‌كه‌وتووه،
*پێت وایه یانه‌ی هه‌ولێر پێویستی به گۆڵچی بێگانه هه‌بێت, هۆكار چیه بۆ نه‌بوونی متمانه‌ی كارگێڕی یانه‌كه به لێهاتوویی و چاونه‌ترسی گۆڵچیه‌كانی خۆمان؟
سه‌رهه‌نگ: پێویستیمان پێ نیه، وه‌لێ ڕێزیش له بڕیاری ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌مان ده‌گرین، سه‌ره‌تاش كه به هه‌ر مه‌به‌ستێك گۆلچییان هێنا، به‌و مه‌رجه بۆندیان له‌گه‌ڵ كرد كه به یه‌ده‌گ ڕازی بێت. سه‌باره‌ت به نه‌بوونی متمانه: یانه‌كه‌مان متمانه‌ی ته‌واوی پێمانه، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌بووبا سه‌باره‌ت به نه‌بوونی ده‌شیا ئه‌و قسه‌یه‌ی حه‌مه‌سه‌عید بڵێمه‌وه “كه‌سانی بلیمه‌ت له زێدی خۆیان ددان به توانایان نانرێ” ئه‌گه‌رنا ئیمه له هیچمان كه‌م نیه (توانای جه‌سته‌یی، ئه‌زموون)، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌م و ڕاگهیاندنكارهكان و هانده‌ران متمانه‌ی ته‌واویان به ئێمه‌و یاریزانانی له‌دایك بووی شاره‌كه هه‌یه.
*په‌یوه‌ندی نێوان یاریزانه كورده‌كانی خۆمان له‌نێو پێكهاته‌ی یانه‌ی هه‌ولێر چۆن ده‌بینی, چین ئه‌و خاڵه ناكۆكانه‌ی تێیدا پێك ناگه‌ن؟
سه‌رهه‌نگ: یاریزانه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری هه‌یه، جێگه‌ی دڵخۆشییه هیچ ناكۆكییه‌ك بوونی نیه، ئه‌مما ڕای جیاواز له ته‌وه‌ره‌و گفتوگۆی شه‌وانی هۆتیڵ و دانیشتنه‌كانی به‌ر له مه‌شق كردن هه‌یه، ئه‌مه‌ش شتێكی سروشتییه و به باشی ده‌زانم كه هه‌بێ.
*حاڵی حازر چۆن ده‌ڕوانیته ئاست و توانا و وێستگه‌ی ئێستای ژیانی وه‌رزشی سه‌رهه‌نگ , شایه‌نی ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه لای خه‌ڵك دروست بووه؟
سه‌رهه‌نگ: من ئێستا خه‌ریكم درێژه به كاروانی وه‌رزشیم ده‌ده‌م، هه‌ر له‌وكاته‌ی له یانه‌ی هه‌ولێر وه‌كو گۆلچییه‌كی سه‌ره‌كی یاریم كردووه، تا ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێت یانه‌كه به قۆناغی زێڕین تێده‌په‌ڕێ، خاوه‌ن ده‌ستكه‌وتی باشین، خه‌ریكی شكاندنی ژماره پێوانهییهكانین. . جا ئاستی من و هه‌موو یاریزانه‌كانی تر بوونه‌ته هه‌وێنی ده‌ستكه‌وت و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌كه‌ی یانه‌كه، له ژیانی وهرزشیشمدا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م مه‌به‌سته: كه واز له وه‌رزش دێنم ئاوڕ له‌دواوه‌ی خۆم ده‌دمه‌وه دڵم به‌وه خۆش بێت شتێكمان كردووه كه شایه‌ن به خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر و كورد به‌گشتی بووبێت. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تا چه‌ند شایه‌نی ئه‌و ڕێزه‌م له لایه‌ن خه‌ڵك: ئه‌گه‌رچی وه‌ڵامی ئه‌مه لای خه‌ڵكه به‌ڵام خۆشم په‌ی پێ ده‌به‌م، من به چڕ كردنه‌وه‌ی مه‌شقه‌كان و خۆ ماندوو كردنی به‌رده‌وام خه‌ریكم ڕێزی هانده‌ری خۆم ده‌گرم، هه‌میشه بیرم له‌وه كردۆته‌وه كه بۆ هه‌میشه جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك بم، له خودا داواكارم به‌رده‌وامیم پێ ببه‌خشێ.
*له ژیانی وه‌رزشیت دا تاچه‌نده خه‌ونی دروست بوونی ناوبانگت هه‌بووه, چه‌نده ناوبانگت لا گرنگه و چه‌نده هه‌وڵت بۆی داوه؟ ئه‌و ناوبانگهت بۆ چیه و بۆچ مه‌به‌ستێكیش به‌كاریان دێنی؟
سه‌رهه‌نگ: ناوبانگ تاكه مه‌به‌ستی من نه‌بووه، خۆی ناوبانگ زاده‌ی ده‌ستكه‌وته، منیش پێش هه‌موو شت بیرم له ده‌ستكه‌وت كردۆته‌وه، له زووشه‌وه خه‌ونم به‌وه بینیوه كه بگه‌مه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی، دیاره ئه‌ویش لوتكه‌ی به‌ناوبانگ بوونه، من نیم ناوبانگ به‌كارده‌هێنم، ئه‌و ناوبانگ خۆیه‌تی كه به‌كارم ده‌با. .
*له‌م وه‌رزه‌ی خولی عیراق یانه‌ی هه‌ولێر به‌گشتی و به‌تایبه‌ت گۆڵچیه‌كان توانیان ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكه‌ن و نزیك ببنه‌وه له ژماره‌ی پێوانه‌یی له هێشتنه‌وه‌ی تۆڕی یانه‌كه‌تان به خاوێنی و له چه‌ندین یاری یانه‌كه‌تان گۆڵی لێ تۆمار نه‌كرا, كام هه‌وڵ بوو ئێوه‌ی گه‌یانده ئه‌و ئه‌نجامه, كامه تواناش خۆی به خاوه‌نی ئه‌و ده‌سكه‌وته ده‌زانی؟ئومێدی دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌یه؟
سه‌رهه‌نگ: ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ هه‌ستی پێكرا من سێ ساڵه خهریكیمه! ئاخر له ساڵه‌كانی ڕابردووش جار هه‌بوو شه‌ش یاری گۆڵم خاوێن بوو، گه‌ر ئاوڕێكیش له ساڵه‌كانی پێشوو بده‌یته‌وه ده‌بینی گۆڵی من كه‌مترین گۆڵی لێ تۆمار كراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ شتێكی جیاوازبوو له‌به‌ر دوو هۆكار، یه‌كه‌میان هه‌وڵه‌كه بوو به كۆمه‌ڵ، دووه‌میش ڕێژه‌ی كاتی گۆڵ خاوێنییهكه به‌رز بوویه‌وه بۆ زیاترله 14 یاری، جا ئه‌م ژماره پێوانه‌ییه به‌رهه‌می ته‌وفیقی خوای گه‌وره ئینجا هه‌وڵ و ماندووبوونی ڕاهێنه‌ری گۆلچییه‌كان و گۆلچییهكانه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یانه‌كه مێژوویەكی تۆماركرد به‌وه‌ی 14 یاری گۆڵی خاوێن بوو، منیش شتێكم بۆ مێژووی خۆم چێ كرد به‌وه‌ی ئه‌م ساڵ نزیكه‌ی 693 خولهك گۆڵه‌كه‌م خاوێن ڕاگرت.
*ئه‌گه‌ر ببیته ڕاهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر چیت له هه‌گبه و پڕۆژه‌دایه بۆ ئه‌و یانه‌یه؟
سه‌رهه‌نگ: كه ده‌بمه ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌م تاكه ئامانجی من وه‌ك ئێستام كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌كه‌وته بۆ سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی مێژووی یانه‌كه‌م، ئه‌وساش وه‌ك ئێستام هه‌مان بیروباوه‌ڕم ده‌بێ: “هه‌میشه به‌ره‌وه مانگ هه‌ڵبكشێ، ئه‌گه‌ر پێشی نه‌گه‌ی ده‌بیته هاوشانی ئه‌ستێره‌كان”.
*خه‌می گه‌وره‌ت چیه؟
سه‌رهه‌نگ: پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری.
*دڵت به‌چی ناخۆش ده‌بێت؟
سه‌رهه‌نگ: هه‌رده‌م دڵخۆش و ئاسوده‌م، ته‌نیا به درۆ و خیانه‌ت تێك ده‌چم.
*په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عیراق چۆنه؟
سه‌رهه‌نگ: ئه‌گه‌ر وه‌رگرتنی یاریزانان له‌سه‌ر بنه‌مای ئاست به‌رزی بێت بڕوام وایه بێ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق ده‌بم.
*ئه‌گه‌ر وه‌رزشه‌وان نه‌بای چی بووی؟
سەرهەنگ :نازانم، ئاخر من زۆر كارم كردووه، ڕۆژگارێك هات 7 گۆرانیم تۆماركرد، شیعر ده‌نووسم، زۆر حه‌ز به‌كاری وێنه‌گرتن ده‌كه‌م. . كردوومه، له ڕۆژنامه‌كان ووتارم نووسیوه. . خودا له بواری وێنه‌كێشان و خۆشنوسیش بێ به‌شی نه‌كردووم، جگه له‌وانه‌ش له ساڵ 1997 چه‌ند په‌یكه‌رێكی بچوكم له‌ماڵه‌وه له قوڕو گه‌چ چێ كرد یه‌كێكان شێوه‌ی بێژه‌رێكی سیاسی ئه‌وسای كه‌ناڵێكی كوردی بوو، جا له‌كۆی ئه‌مانه‌دا نازانم چی ده‌بووم!!.
*زانیومانه له نوسینی شیعر هه‌ستێكی ئیستاتیكا و ناسكتان هه‌یه, له كامه‌یان ئارامتر و پێشهنگترن وه‌رزش یان شیعر؟ بۆ كامه‌یان ده‌ستبه‌رداری ئه‌وی دیكه‌یان ده‌بن؟
سه‌رهه‌نگ: سه‌باره‌ت به نووسینی شیعر: كاری من له‌م بواره به‌ره‌و پێش بردنی به‌هره فیترییهكهیه كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوم. سه‌باره‌ت به ئارام به‌خشی و پێشه‌نگی. . لهوهرزشهكه پێشهنگترم، ئه‌مما له شیعردا ئارامییهكه باشتر ده‌بینم. هیچیان به قوربانی هیچیان ناكه‌م، وه‌رزش په‌یوه‌سته به ته‌مه‌نه‌وه لێ شیعره‌كه ئه‌به‌دییه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه كه بۆ هیچیان ده‌ستبه‌ردای ئه‌ویتر نه‌بم.
*له مالهَوه لێت ڕازین؟ گله‌یی چیت لێ ده‌كه‌ن؟
سه‌رهه‌نگ: له مناڵییه‌وه تا ئێستا ماڵه‌وه‌مان له‌وه لێم ڕازین كه هیچ كێشه‌یه‌كم نهربردۆتهوه ماڵه‌وه‌و بێ كێشه بوومه، سه‌باره‌ت به گله‌ییش دایكم هه‌میشه گله‌یی پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری و ده‌ست گرتن به پاره‌و زۆر خه‌ریك نه‌بوون به ئینته‌رنێتم لێ ده‌كات.
*ژیانی خۆت چۆن ده‌بینی به شێوه‌یه‌كی گشتی, پێت وایه له چ ئاستێك دای, چین ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی له‌كیست چوون, له چی په‌شیمانیت؟
سه‌رهه‌نگ: یه‌كه‌م شت هه‌میشه سوپاس گوزاری خوام كردووه كه كوردم، هه‌روه‌ها ژیانێكی زۆر خۆش ده‌ژیم، ئه‌گه‌رچی بێ باوكی و كاركردنی نێو كۆلانه‌كان و نه‌جاڕی خانووم كردووه به‌ڵام له 1998ــه‌وه له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی باوكم له به‌ندینخانه‌كانی ئێران كه له شه‌ڕی ئێران و عێراق به‌دیل گیرابوو تا ئێستا هه‌ر له نیعمهتدام، كێشه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و ماددیشم نیه، له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه ئازادم. . . .
*چۆن پێناسه‌ی دایكت ده‌كه‌ی؟دایكت چ ڕۆڵێكی هه‌بووه له ژیانی وه‌رزشیت؟
سه‌رهه‌نگ: دایكم واته بوونی من، هه‌روه‌ها دایكم جگه لهوهرزشهكه ڕۆڵێكی كاریگه‌ری به‌سه‌رمه‌وه هه‌یه، منی به بێ باوكی گه‌وره كرد تا ئازاد كردنی باوكم پاش 13 ساڵ زیندانی! له درێژه‌ی ئه‌م هه‌موو ساڵه‌دا نه‌یهێشت من و خوشكه‌كه‌م و سه‌رهیدی برام هه‌ست به هیچ نه‌قسێك بكه‌ین، خوێندنی خۆمان كرد و برسی و ڕووت نه‌بووین، له ههڵاتنهكهش دایكم ئێمه‌ی به‌كۆڵه‌وه بوو!
* لە كۆتایدا سەرهەنگ موحسین بە تایبەت بۆ خوێنەرانی (چراتیڤی) پارچە شیعرێكی خۆی پێشكەشمان كرد و پیرۆزبایی دەرچوونی یەكەم ژمارەی گۆڤاری (زانكۆ پرێس )یشی لە نوسەر و خوێنەرانی كرد