زانا دڵشاد دزەیی:گۆرانیبێژی لاو گەیلان تاھیر، وەکو کوردێک بەشداری لەفیستیڤاڵی نێودەوڵەتی (ئاشتی گەلان) دەکات، کە وڵاتی وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت و دەڵێت “لەوێ لاوکێکی کاوێس ئاغا پێشکەش دەکەم”.
باوکی گەیلان، بە(سڤیل)ـی گوت “ئێستا گەیلان لەوڵاتی تورکیا و وڵاتانی تر بەوبانگ بووە، ئەمەش بەھۆی بەشداریکردنی گەیلان لەفیستیڤاڵ و بەرنامە پێشبڕکێیەکاندا، بۆیە ئەمساڵ لەفیستیڤاڵی نێودەوڵەتی (ئاشتی گەلان) لەوڵاتی ئەڵمانیا داوەتنامەیەکی فەرمی بۆ گەیلان ھاتووە”. ھەروەھا گوتیشی “رۆژی ١٨ی ئەم مانگە گەیلان بەرەو ئەڵمانیا بەڕێدەکەوێت و لاوکێکی کاوێس ئاغای ئامادە کردووە لەوێ پێشکەشی بکات”.