گەرئەم جارەگەڕایتەوە وەکو جاران بە ئەسپایی لەنیگامدا
خۆت بنوێنە لەگەڵ کازیوە سەرهه ڵدە
هه نسکی شەوانی بێ تۆیم هێندە سەختە بە ئاگابە نەت تاسێنێ
ئەم شەولەگەڵ گۆزە دەدوێم تانیگاتم لەیاد بکا
پاڕامەوە لەساقی بێداری ئەم شەوم لەگەڵ گۆزە بەشکا
لەپایزی دوری تۆدا گەڵایەکم بێ جێ ومەکان
ئەستێرەی چاوانی منە بۆت دەڕوانن شەوتابەیان
چۆن دەتوانی لەیادمکەی
ئەوساتانەی جەستەی ئەوینت لە ئامێزما دڵۆپ دڵۆپ دەتوایەوە
ئاسمانی من پڕئەستێرەوڕۆژانیشم پرشگ داربو
نەم دەزانی ڕۆژێک دادێ ئاسۆی نیگات لێم ون دەبێ
هیچ هه واڵێکت نازانم تا سەبوری دوریم پێی بێ
دەگەڕێمەوە بۆ جێ ژوان بەڵکوشوێن پێی ماچێکی تۆی لێ جێمابێ
وەرە ئەم شەولەخەیاڵم خۆت دەر بێنەدەستەکانت لە دەریای ئەشکم پاک کەرەوە
بەڵێن بدە جارێکی تر مەم ڕەنجێنە

شیرین کافی