بەرھەمی ساڵی گروپی گەنج بۆ شانۆ بە شانۆگەری (٠٤٠) لە نووسین و دەرھێنانی شانۆکار (کارۆخ ئیبراھیم)، رێکەوتی (٢٧-٢٨-٢٩/٧/٢٠١١) کاتژمێر (٦:٠٠) ئێوارە لە ھۆڵی (گەل) نمایش دەکرێت،
ستافی تەکنیکی و ئەکتەر و کادیرە ھونەرییەکان تەواوی ئامادەکارییەکانیان جێبەجێکردوە و ئامادەن بۆ نمایش کردنی بەرھەمی ساڵی گروپ، ھەر لەمبارەیەوە رەگەز ئیسماعیل یاریدەدەری دەرھێنەر، لە لێدوانێکیدا باسی ئامادەکارییەکانی کردو بەرھەمی ئەمساڵی گەنج بۆ شانۆیی بە قۆناغێکی نوێ وەسف کرد، ھەر وەک لە لێدوانەکەدا ئاماژەی بەوە کرد کە “گروپەکەمان ئەمساڵ لە ٢٧/٧ بە بەرگێکی نوێیەوە خۆی نیشان دەدات، بە بەشداری کۆمەڵێک شانۆکار و موزیکژەن و شێوەکار و ھونەرمەند و کەسانی ئەکادیمی بە توانا لە بوارە جیا جیاکان، ھەموو لایەنە پراکتیکیەکان بە پێی ئەو نەخشەیەی بۆی دارێژرا بوو، جێبەجێکراوە” ھەروەھا ووتی” ئەمساڵ لە رووی بابەت و لە شێوازی کارکردن و جێبەجێکردنی، بە جۆرێکیتر دەردەکەوین، تا رادەی ئەوەی بینەر لە کاتی نمایشدا بەرەو ساڵانی (٢٠٣٠) ببەین و قۆناغێکی لە داھاتوو نیشان بدەین، بۆیە ئێمە لە ٢٧/٧ لەگەڵ دەست پێکردنی نمایش دەچینە ٢٠ ساڵی داھاتوو”