بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی شاری سلێمانیڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند گەنجێک سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی خۆی لە ناوەڕاستی شاری سلێمانی بە دەمانچە کوشتووە و دواتریش خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە هۆکاری ئەم ڕووداوەشی گەڕاندۆتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی قووڵ لە نێو خێزانەکەیدا.
بەڕێوبەری بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ملازم ئاسۆ عومەر لە لێدوانێکدا بۆ (سۆمەریە نیوز) ڕایگەیاند” گەنجێکی تەمەن ١٧ هەڤدە ساڵان دوێنێ شەو گولەی دەمانچەکەی دەگرێتە باوکی (٣٧ ساڵان) و دیکی ( ٣٥ ساڵان ) وە (خوشکی ١١ ساڵان) لە گەڕەکی بەختیاری لە ناوەڕاستی شاری سلێمانی بە هۆیەوە هەموویان دەکوژرێن.”
هەروەها ووتی ” بکوژەکە ئەمڕۆ خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و دانی بە تاوانەکەی ناوە”. هەروەها لە کاتی لێکۆڵینەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە دەمانچەکەی باوکی دزیوەو ئەم تاوانەی پێ ئەنجام داوە ئەویش بە هۆی ناکۆکییەکی قووڵی کۆمەڵایەتی لە نێو خێزانەکەیدا.