کارزان کۆیی: بەڕێوەبەری نوسینی گۆڤاری ڕێچکە
حکومەتەکەم دەست و چاوت خۆش بۆ ئەم کارەت.. بەڵێ ئێمەی میدیای ئازاد لەگەڵ بیستی ھەواڵەکاندا , خوێندنەوەی وردو دروستی بۆ دەکەین .
ھەرگیزاو ھەرگیز ھێڵە ڕاستو چەپەکانمان نەھێناوە بەھەوڵە جوانەکاندا , وەک بەرپرسەکانت ئاماژەی پێ ئەدەن. بەڵکو ھەڵوێستەشمان لەسەر کاری دروست کردوە. بەڕێزان حکومەتی ھەرێم لەم رۆژانەدا بڕیاری دا تەنھا مۆڵەتی یەک جۆر بەنزین بدا بەبەنزین خانەکان لە کۆی سێ جۆر بەنزین . ھۆکارەکەشی لای ھەموان ئاشکرایە بەنزینی نۆرماڵ و موحەسەن ھەمان خەسڵەتی بەنزینی بێجیان ھەیە, تەنھا ژمارەی ئۆکتانەکەیان بەرزە, ئەویش لەڕێگەی تێکەڵ کردنی چەندین مەوادی کیمیاوی کە ئەوانەش ڕاستەوخۆ کاریگەریان ھەیە لەسەر تەندروستی و ژیانی ھاوڵاتیان و پیس بونی ژینگە, وە زۆرێکیش لەبەنزین خانەکان لەڕێگای قورقوشمەوە ژمارەی ئۆکتانی بەنزینەکانیان بەرز دەکەنەوە , کەلەھەمو جیھانە ئەو مادەیە قەدەغەکراوە . لەبەرئەوەی زیانی تەندروستی زۆرە .بەڵام بەداخەوە بۆ ھێندێک لەخاوەن بەنزین خانەکان لەبەر بەرژەوەندی خودی خۆیان دەڵێن ئەگەر ئەم بڕیارە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە بەنزین خانەکانمان دادەخەین .ئافەرین خاوەن بەنزین خانە برژواکان بۆ ئەم ھەڵوێستە بەنرخەتان با میلەت نەخۆش کەوێ با ژینگەمان پیس بێت و کوردوستان کاول بێت گرنگ تەنھا ئێوەن دەستان خۆش . بەڵام تۆ بڵێی حکومەتی ھەرێم کاریگەری برژوا کانی لەسەر نەبێ وبتوانێ لەبەر برژەوەندی ھاوڵاتی زیان بدا لەبەرژەوەندی گروپی کۆمپانیاکانی فلان و چەند دەسەڵات دارێ . ئەگەر حکومەت توانی ئەم بڕیارە بخاتە بواری جێ بەجێ کردنەوە و بەرژەوەندی میلەتێکی خستە پێش بەرژەوەندی چەند برژوایەک ئەوا پێویستە ھەر ھەمومان دەست خۆشی لێ بکەین و خۆشمان بوێت . بەس ئالێرەدا دەکرێ بە حکومەت بڵێم حکومەتەکەم گەر پەشیمان بویتەوە لە جێ بەجێ کردنی ئەم بڕیارە کەجێ بەجێ نەکردنی دژی ھەمو بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردوستانە ئەو دەمە وەک میدیای ئازاد بەمافی خۆمی دەزانم بپرسم چیت شایستەیە پێت بڵێم حکومەتەکەم ؟
awaolives@yahoo.com
facebook/awaolives