یه‌ک له‌و گۆرانیانه‌ی هاوڕێ به ئه‌نجامی گه‌یاند له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو گۆرانیه‌کی R&B بوو، به ناوی {گیانه هاتم}. گۆرانی دووه‌م به ناوی {دووری تۆ} که تێکستی هه‌ردوو گۆرانیه‌که له لایه‌ن هۆنراوه‌نووس ده‌رباز یونس نوسراوه. هیوادارم مامۆستایانی هونه‌ر و ئه‌وانه‌ی خۆیان به به‌رپرسی هونه‌ر و گۆرانی ده‌زانن، خه‌ریکی خزمه‌ت کردنی لاوی کورد بن زۆرن ئه‌و گوڵانه‌ی له باخێکدان، ده‌نگیان خۆشه و خولیای گۆرانی گوتنیان هه‌یه به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی ده‌رامه‌ت یان که‌ره‌سته‌ی شیاو ده‌نگیان ناگاته گوێگر و هه‌وادارانی هونه‌ر.
به‌ڵام به خۆشحاڵیه‌وه هه‌ندێک گوڵی دیکه‌ش هه‌ن که به هزر و توانای خۆیان، بێ یارمه‌تی مامۆستا و لێزانه‌کان ده‌توانن کاری جوان دروست بکه‌ن و پێشکه‌شی خه‌ڵکی بکه‌ن تا درزێک له باخی هونه‌ری گۆرانی پڕ بکه‌نه‌وه. یه‌ک له‌و گوڵانه هاوڕێ زه‌ندیه که دانیشتووی پایته‌ختی کوردستانه. به ده‌ست و په‌نجه هونه‌ریه‌که‌ی گۆرانی و بیتی گۆرانی ئاماده ده‌کات.