توانا حەمە: (موزیکمان گەورەیە بەڵام خۆمان بچووکین) شەھرامی نازری
دوای نزیکەی چارەکە سەدەیەک لە ئازاد بوونی ئێمە و ئەم ھەرێمە و بوونی قەوارەیکی بچوکی سیاسی , (جارجارە جاردانی سەربە خۆی ),گەورەترین کێشە بۆ بە ئەکادیمی بوونی موزیک ی کوردی و بوونی بەڵگەو سەرچاوە و ئەرشیفی میژووی تۆمار کراو و نووسراو ,کۆکردنەوەی فەرھەنگی موزیکی کوردی یە لە نێو گۆڤارێکی زانستی دا ,یا نە بوونی گۆڤارێکی ئەکادیمی بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی لەمەڕ ئەو ھونەرە ی کە , ئاسایشی زمان و
ئاسایشی نەتەوە ی و فەرھەنگی نەتەوەیەک بێت , کە ئێستا لە ھەموو شارەکانی ئەم ھەرێمەکۆلیژ و پەیمانگای ھونەرەجوانەکان و بەشی موزیکیشی ھەبێت , کە بڕی تێچوونی ئەو گۆڤارە تەنھا سەر ووتارەکەی من بێت!! بە ویژدانی ھونەر ی و مرۆڤ دۆستی و کوردایەتیتان پیویست نی یە( یەک قاقای تراژیدی لێ بدەین بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیر ی و دەسەڵاتی کوردی)؟ ئەگەر ھونەری جدی ئەونە بێ ئەرزش بێت , ئەی بوونی کۆلیژ و پەیمانگا و سەندیکاو دەزگای ھونەری و ڕاگەیاندنی و ئەنستیوت و ئەم ھەموو موچە خۆر و ھونەر مەندە یا( ئەوەی خۆی بە ھونەردا ھەڵ واسیووە) , لە پای چی ؟ و بۆچی؟ لە نیو بودجەی ئەم ووڵاتەدا جێ ی ھەیە و کە سەرنجامی کاری زۆرینەی دەزگاکان و سەنتەرەکان و مەڵبەندە بەناو موزیکی یەکان تەنھا (دەست درێژی کردنە سەر موزیکی کوردی و وێران کردن و ئەنفال کردنی فەرھەنگی موزیکی کوردی بێت ؟ لە دنیادا ھونەری بەگشتی و موزیک بە تایبەتی,یەکەم ھەنگاوی ئۆپۆزسیونی و بە گژداچونەوە و بەرانگار بوونەوەیە ,کە لە نێو ھەستی ھونەرمەندەوە بە (کورتەنامە) یەکی ھونەری بۆ خەلکی دەنێرێت تا ھۆشیاریان کاتەوە ,بەرامبەر ناعەدەلاتی کۆمەڵاتی و سیاسی…..ھەمیشە بێ دوودڵی و پڕ بەدەم ھاوار ئەکا نا…نا…
نموونەی سەرھەڵدانی موزیکی جاز و ڕاپ و ناسڕی ڕەزازی و حەمە جەزا و تیپی شەھید کارزان و ئاوازی سەرچیایی گەریلاکان و گۆڕانەی دژ بە ھاوپەیمانە ی لای خۆمان ھیوادارم گەواھی بۆ ڕاستی ووتەکانم بدەن.
موزیک بە بێ ئەوەی بایکۆتی کۆبوونەوەکان بکات و ھۆڵی پەرلەمان جێ بھێڵیت , دواتر گۆڕنکاریش بە دوای خۆیدا ئەھێنێت . جێ ی تێڕامانە کە ھیچ شۆڕش و گۆڕانکاریەک بە بێ موزیک نەیتوانیووە ھەنگا وێک بنێت ,کەچی پێچەوانەی ئەمە ھونەر و ھونەر مەندی کورد, لە ئاست ھەندێ مەترسی ( قۆپچەی پاڵتۆیەکی داوە ) لە دەنگی زوڵاڵی , خەمی گرفان و بوونی کەسی نا بەرپرس , تایبەت بەم کایەیە وای کردووە , کە ھونەری موزیکی کوردی لە گیان ئەڵا دابێت و گوێ ی ھەموومان بخنرێت بە ئاواز و مۆرکی بێگانە و ھێدی ھێدی مەرگی ئەم ھونەرە مەزنەی کوردببینین .دواجاریش ئەوەتا ,( توورک و فارس) بێ دودوڵی کەوتونەتە وێزەی ھەرچی ئاواز و , بە نۆتە و میژوو و تیکستی گۆراوە وە, بۆ زمانی خۆیان لە ئەرشیفی نەتەوەیاندا ھەڵیدەگرن و خۆیان دەکەنە خاوەنی (( کوردینۆ ڕۆژتان باش کوا ؟شتێک بە ناوی ئەرشیفی نەتەوەی؟. دواجاریش بۆ ئەمە بەھۆی نە بوونی گۆڤار ی ئەکادیمی و زانستی ھونەری موزیک و پەرتووکی نوسراو و کۆکردنەوە و یاداشت کردنیان نا توانین (داکۆکی لە یەک گۆرانی فۆلکلۆری کوردی بکەین (کە ئەی وەی زارایە), ئەوەی بینیمان لە دوای شەش کابینە , واحەوت و دووساڵی تر ھەشت ……
تەنھا توانیمان سەمای بیانی و موزیکی بیانی و ئەرەبێسکی تورکی و ( تەرب) ی عەرەبی و موزیکی فارسی و روژاندنی سیکسی و ئافرەتی دەنگ ناساز و لەش نەرم و نیان لە ھونەری گۆرانی و موزیکدا زیاد کەین ,بەڵام نەمان توانی یەک ھەنگاو ی جدی و فەرھەنگی و بەرەو پێشەوە چوون بنێین جگە لەوەش موزیکە کەشمان تاڵان کراو کەسێ وورتەی نەکرد .ئەوەی کردمان لە یەکەم شت کە لە بەرەنگاری گەندەڵی دا, ئەوە بوو کەوتینە داخستنی زۆرێک لەو گۆڤار و ڕۆژنامانەی کە گرنگیان بە موزیک ئەدا نموونە (شاکار و پاشکۆی شەبەنگی ئاسۆ و ھاموون و ھارمۆنی….ھتد بە بیانووی کەمی بودجە کە لێرەدا من مەبەستیش ئەم جۆرە کوالێتە نزمانە نی یە بۆ گۆڤارێکی ئەکادیمی بەڵام ئەمانە بوونیان باشتر بوو لە نەبوون ,بە داخەوە نەتوانرا دوو گۆڤاری بن دیواری حیزبی و دوو گۆڤاری ھونەری ووروژاندن ی حیزبی داخەن ((کە سەرچاوەکانیان تەنھا لاپەڕەکانی فەیس بووکە ھیچ پرەنسیپ و کوالێت و ئاکارێکی ڕاگەیاندن کارانەیان تیدا نی یە)) و بودجەی ئەمانە لە گۆڤارێکی ھونەری ئەکادیمیدا خەرج کەن !!! ڕەشبینی من لەوەوە سەرچاوە ئەگرێت بە چارەکە (سەدەیەک مناڵ ئەبێتە باوکی منداڵ , کە چی ئێمە ھەر ئەڵێین ساواین ) ئەفسووس ھەزار ئەفسووس کە کەس گوێم لێ ناگرێت ھەست بە نابیستەی دەسەڵاتیئەم ھەرێمە بە دبەختە ئەکەم.
توانا حەمە
Kurd_violin@yahoo.com
٢٦ی ٤ ی ٢٠١٢