گۆڤاری گرینگی نێودەوڵەتی “ڤرایتی” Variety هەواڵێکی “مەنسوور جیهانی” پەیامنێری سەربەخۆی کورد و نێودەوڵەتی سینەمایی سەبارەت بە خەڵاتی ئۆسکار بڵاو کردەوە.
“مەنسوور جیهانی” پەیامنێری سەربەخۆی کورد و نێودەوڵەتی سینەمایی کە ماوەی 23 ساڵە لە بواری ڕۆژنامەوانیی هونەریدا بە جیدی و پڕۆفێشناڵ سەرقاڵی کار کردنە، لە نوێترین چالاکیی خۆیدا، هەواڵێکی سینەمایی سەبارەت بە خەڵاتی ئۆسکار لە گۆڤاری گرینگ و بەنرخی نێودەوڵەتیی سینەمایی “ڤرایتی” Variety سەبارەت بە سەرکەوتن و دەستکەوتی گەورەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی تاران لە ڕیزبەندی فێستیڤاڵەکانی “ئۆسکار کوالیفاید” Oscar Qualified لە وڵاتی ئەمەریکا بڵاو کردەوە.
https://variety.com/2021/film/news/film-news-in-brief-september-20-1235069493/
بڵاوبوونەوەی هەواڵەکان لە گرینگترین دەزگاکانی ڕاگەیاندنی جیهان
هەواڵەکانی “مەنسوور جیهانی” تا ئێستا لە تەنیشت زۆربەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان، ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ههره گرینگترین ماڵپەڕەکانی سینەمایی، هونەریی، ڕۆژنامە و هەروەها ئاژانسە جیهانییەکاندا بڵاو بوونەتەوە، لەوانە: “سکرین دەیلی” Screen Daily، “ڕۆیتێرز” Reuters، “ئابزێڕوێر” The Observer، “بی.بی.سی” BBC، “بیزینێس ئینسایدێر” Business Insider، Rai Alyoum و ڕۆژنامەی “ئەلعەڕەب” Alarab بەریتانیا، “دێدلاین” Deadline، “ئای. ئێم. دی. بی” IMDB، “ئاسۆشەیتێد پڕێس” Associated Press، “یاهوو” YAHOO، “ئێم. ئێس. ئێن” msn، “ئەلمانیتۆر” Al-Monitor، Daily Herald، Boston Herald، Flip Board، The DailyTimes، USA News Lab، Film Ink، Central Recorder، The Nation Press، Geeky Craze، Star Salert، Pop Star، List 23 و … لە ئەمەریکا، “دۆیچه وێلێ” Deutsche Welle ئەڵمانیا، “فیلم فێستیواڵز” FilmFestivals فەڕەنسا”، ئاژانسی “ئانسا” ANSA، “سینێتا نیووز” Cinecitta News، “ترێنتۆ” Trentino و “سینەما ئیتالیانۆ” Cinema Italiano ئیتالیا، “ئەلجەزیرە” Al Jazeera قەتەر، ئاژانسی Armenpress ئەرمەنستان، ئاژانسەکانی “ئازێر تەگ” Azer Tag، “ئازێر نیووز” Azer News، “ئۆنا” ONA، “ئەستێرە” Ulduzumsan، “ئێنز” ENS، “ئازاد لیک” Azad Liq و تەلەڤیزیۆنی Azerbaycan 24 ئازەربایجان، ئاژانسی “ئێسپۆتنیک” Sputnik ڕووسیا، ڕۆژنامەکانی “ئەلئەهرام” و “ئەلدەستوور”، Egypt Post، گۆڤاری “سینەمایی میسر”، Thqafat، “ئێل سینەما” El Cinema، Tahrir News، “نوون ئۆنلاین” Non Online، “ئەلغەد” Elghad، “میسر ئەلیەوم” Today Egypt، “تێلێگڕاف” Teleghraph و گۆڤاری “ئەلحوڕە” Alhuura میسر، ڕۆژنامەکانی “ئەلنەهار” An-Nahar، U-News، “ئەلحەیات” Alhayat و “ئەلئەخبار” Al-Akhbar، LebanonFiles، ماڵپەڕەکانی Middle East Online، “عەڕەب ئەلیهوم” Arabs Today، “شاشات” Shashat، “ئەلوەقت” Alwaght، “تەحەولات” Tahawolat، Real Medi، تەلەڤیزیۆنی “ئەلمەیادین” Al Mayadeen و “ئەلعەڕەبی الجدید” Alaraby Alnoor لوبنان، سایتی پسپۆڕانەی “سینەماتۆگراف” Cinematograph، “گۆڵف نیووز” Gulf News، Emarat News، “نەشناڵ پۆست” National Post ، Gulf و Arabic News ئیماڕات، The Indian Express، Asian News Channel، Film Fare Middl Eeast، The Economic Times، Brifly News، FirstPost، Millennium Post، The Indian Wire و Global News Network هیندستان، ئاژانسەکانی “کۆنا” Kuna و “ئەلئەنبا” Alanba کوەیت، ئاژانسی “ئەلجەزایر ڕیپۆڕتێر” Algerian Reporters، Djazairess ئەلجەزایر، Daily Times، ماڵپەڕەکانی Kakazai، E Newspaper و Media Box پاکیستان، ڕۆژنامەی “ئەلوەتەن” Alwatan و Oman Observer عومان، Al-Hhaleej Today و “عەڕەبی نیووز” Araby News عەڕەبستانی سعوودییە، ئاژانسی “سەوا” SAWA، سایتی “دەیلی نیووز” Daily News و “ئەلعالەم پڕێس” Alalam Press سووریە، “ئەلعەڕەبی نیووز” ElArbya و “دونیا ئەلوەتەن” Alwatan Voice فەلەستین، ئاژانسی “ئێکسترا” Extra یەمەن، ئاژانسی “ئەلواست نیووز” Alwasat News لیبی، ڕۆژنامەکانی “’ئەلمەدی” Almada، “ئهلشهرق” Alsharq، “ئەلتەئاخی” Altaakhi، “ئەسەباح ئەلجەدید” New Sabah، “ئهلبهینه ئهلجهدیده” ئاژانسەکانی “سەربەخۆ” Mustaqila، “ئێنا” INA، “شەفەق” Shafaaq و … عێراق، ئاژانسی “ئانادۆڵ” Anadolu، Film Loverss، Gazete Duvar، ڕۆژنامەی “دەیلی سەباح”، Aydınlık، تەلەڤیزیۆنەکانی “تێلێ سار” Telesur TV و “ئۆلاسال” Ulusal تورکیا و سەدان دەزگای ڕاگەیاندنی دیکەی بیانی.
سەرکەوتنی “بەهمەن قوبادی” لە فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران، پێگەیەکی باشی لە ناو سینەماکارانی کورددا هەیە و زۆربەی فیلمسازانی بەناوبانگی کورد یەکەمین بەرهەمەکانی خۆیان لەم ڕووداوە سینەماییەدا بڵاو کردۆتەوە و بە خۆشحاڵییەوە سەرکەوتنی گرینگیان بەدەستهێناوە، لەوانە: “بەهمەن قوبادی”، “توورەج ئەسڵانی”، “شەهرام عەلیدی”، ڕەوانشاد “ڕەحیم زەبیحی”، “ئیبڕاهیم سەعیدی”، “شەوکەت ئەمین کورکی”، “بەتین قوبادی”، “شەهرام موکری”، “هوومهن بێهمهنێش”، “جەمیل ڕۆستەمی”، ڕەوانشاد “تەها کەریمی”، “سەتار چەمەنی گوڵ”، “جەلال ساعیدپەنا” و … .
“ئەسغەر فەرهادی” براوهی دوو خەڵاتی ئۆسکار
هەروەها سینەماکارانی ناوداری ئێرانیش گرینگییەکی ئەوتۆیان بە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران داوە و لە ناو دڵی ئەم ڕووداوە سینەماییەوە درەوشاونەتەوە و بە سینەمای جیهان ناسێرندراون، لەوانە: “ئەسغەر فەرهادی” براوهی دوو خەڵاتی ئۆسکار و خاوهنی کۆمەڵێک خەڵاتی گرینگی جیهانیی دیکە، “ڕەزا میرکەریمی”، “موحسین ئەمیریووسفی”، “مێهرداد ئۆسکوویی”، “مەجید بەرزگەر”، “ئایدا پەناهەندە”، “عهلی عهسگهری”، “فهڕنووش سهمهدی” و … .
بەرپرسی ڕاگەیاندنی گشتیی سینەماکارانی کورد
“مەنسوور جیهانی” لە ماوەی ئەو 15 ساڵەی کە بە شێوەی پیشەگەڕییانە بەردەوام لە بواری سینەماییدا چالاکی کردووە، بە هاوڕێیەتی لەگەڵ براکەی “مەنووچێهر جیهانی” ڕۆژنامەنووسی بەئەزموونی کورد؛ بەرپرسی ڕاگەیاندنی گشتیی کۆمەڵێک لە سینەماکارانی ناوداری کورد بوون و به شانازییهوه هەواڵی سەرکەوتنی فیلمە کوردییەکانیان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان، ئێران، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بڵاو کردۆتەوە، لەوانە: “بەهمەن قوبادی”، “توورەج ئەسڵانی”، “شەوکەت ئەمین کورکی”، خاتوو “پووران درەخشەندە”، “مەمەد ئەکتاش”، “شەهرام عەلیدی”، ڕەوانشاد “ڕەحیم زەبیحی”، “ئیبڕاهیم سەعیدی”، “بەتین قوبادی”، “کەیوان کەریمی”، خاتوو “ناهید قوبادی”، “وەحید وەکیلی فەر”، “ئەرسەلان ئەمیری”، ڕەوانشاد “تەها کەریمی”، “حوسێن حەسەن”، “هیشام زەمان”، “سەتار چەمەنی گوڵ”، “شوان عەتووف”، “جەلال ساعیدپەنا”، “عهباس غهزالی”، “ئەحمەد ڕەمەزانزادە”، “بیژەن زەمانپیرا”، “جەعفەر نوورمحەمەدی”، “ئیرەج محەمەدی ڕەزینی”، “مهنسوور چەمەنی”، خاتوو “فاتمە دەستمەرد”، “مێهدی ئەسڵانی” و دەیان دەرهێنەری دیکە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی گشتیی سینەماکاری ناوداری ئێران
ئەم ڕۆژنامەنووسە کوردە بەرپرسی ڕاگەیاندنی گشتیی سینەماکاری ناوداری لوڕ “مەسعوود جەعفەری جۆزانی” و هەروەها چەندین سینەماکاری بەناوبانگی دیکەی ئێرانی بووە، لەوانە: “نیکی کەریمی”، “عەلیڕەزا ڕەئیسیان”، ڕەوانشاد “کامبۆزیا پەرتهوی”، “مەجید مەجیدی”، “ئیبڕاهیم موختاری”، خاتوو “ئایدا پەناهەندە”، “فەرهاد وەرئەهرام”، “بایرام فەزلی”، خاتوو “فەریاڵ بێهزاد”، “عەلیڕەزا ئەمینی”، خاتوو “نەرگیس ئابیار”، “حەمیدڕەزا عەلیقولیان”، “حەمید زەڕگەرنیژاد”، “موڕتەزا ئاتەش زەمزەم”، “محەمەد ڕەزا فەرتووسی”، “حەبیب باوی ساجد”، “مێهدی قوربانپوور”، خاتوو “ناهید حەسەنزادە”، “بێهڕەنگ دێزفوولیزادە”، “مەحموود ڕەحمانی”، “پەناەبەرخودا ڕەزایی”، “ڕەزا فەرەهمەند”، “پێگاە قولیپوور” و … .
وانه خوێندن لە ژێر چاودێریی ڕخنەگرانی ناوداری سینەمای جیهان
“مەنسوور جیهانی” دەرچووی پەیامنێریی لقی “فەرهەنگ و هونەر” لە کۆلێژی هەواڵی تارانە و خولی ئاست بەرزی “خوێندنەوەکانی فیلم: بیرۆکە، ڕخنە و شیکردنەوە”ی بۆ ماوەی ساڵێک لە کۆلێژی نەتەوەیی سینەمای ئێران لە ساڵی 2018 لە ژێر چاودێریی مامۆستایانی بیرمەند و ڕخنەگرانی ناوداری سینەمای جیهان تەواو کردووە، لەوانە: ڕخنەگری ناوداری ئەمەریکی “جاناتان ڕۆزێنبام” Jonathan Rosenbaum، ڕخنەگری بەئەزموون و بەناوبانگی فەڕەنسی پڕۆفیسۆر “ژان میشێل فڕۆدۆن” Jean-Michel FRODON سەرنووسەری پێشووی گۆڤاری گرینگ، بەنرخ و کاریگەری “کایە دۆ سینەما” Cahiers du Cinéma و ڕخنەگری ئێستای گۆڤاری گرینگی “هۆلیوود ڕیپۆرتەر” The Hollywood Reporter، دکتۆر “ئێنیس دێڤیکتۆر” Agnès Devictor مامۆستای زانکۆی پاریس، دکتۆر “ژاک لۆیی کرێمبۆن” Jacques Kermabon سەرنووسەری گۆڤاری “برێف” Bref، دکتۆر “مارییۆن زیلیۆ” Marion Zilio ڕخنەگری فەڕەنسی و مامۆستای زانکۆی پاریسی 8، دکتۆر “ئانخێل کواینتانا” Àngel Quintana مامۆستای زانکۆی جیرۆنای ئیسپانیا و ڕخنەگران، نووسەران و مامۆستایانی شارەزا و بەرچاوی سینەمای ئێران و هەروەها خولی پسپۆڕانەی “ڕخنەی فیلم”ی لە ساڵی 2014 لە ناوەندی ڕێکخراوەی سینەمایی فاڕابی لە ژێر چاودێری کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆ تەواو کردووە، لەوانە: دکتۆر “شاهین کەربەلایی تاهیر” مامۆستای زانکۆی “یۆرک” لە کەنەدا و توێژەری ئێستای زانکۆی “هونەرە جوانەکانی هامبۆڕگ” لە وڵاتی ئەڵمانیا و … .
ئەندامی چهندین ڕێکخراوهی ڕۆژنامەوانیی جیهانی و ڕخنەگرانی سینەمایی
“مەنسوور جیهانی” ئەندامی فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان لە وڵاتی بەلژیکا، ئەندامی کارای ئەنجومەنی ڕخنەگران و نووسەرانی سینەمای ئێران، ئەندامی بنکەی دیزاینەران و بەڕێوەبەرانی ڕیکلامی سینەمای ئێران (ماڵی سینەما)، ئەندامی کارای ئەنجومەنی نووسەران، پەیامنێران و فۆتۆگرافەرانی وەرزشیی ئێران ISJA، ئەندامی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشیی AIPS لە وڵاتی سویسڕا، ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان و ئەندامی بنکەی توێژەرانی ماڵی موزیکی ئێرانە و خاوهنی خەڵاتی ڕۆژنامەوانی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی “یۆتۆبۆری” Internationella Sköna Konster لە وڵاتی سویدە و بە هۆی هەوڵ و تێکۆشانەکانی لە بواری ڕاگەیاندن، لە زۆربەی فێستیڤاڵ و ڕووداوە هونەرییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستاندا ڕێزی لێگیراوە و سوپاسنامهی ئاراسته کراوه.
بەشداریی لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی سینەمای جیهان
“مەنسوور جیهانی” لە زۆربهی ڕووداوە گرینگەکانی سینەمای جیهان راستهوخۆ ئامادە بووە و هەواڵەکانی ئەم فێستیڤاڵانەی بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، عەڕەبی و فارسی لە دەزگانی ڕاگەیاندنی دنیادا بڵاو کردۆتەوە، لەوانە: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کان” Cannes لە وڵاتی فەڕەنسا لە ساڵەکانی 2018 و 2019، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەرلینالە” Berlinale لە وڵاتی ئەڵمانیا ساڵی 2020، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “یۆتۆبۆری” Goteborg لە وڵاتی سوید لە ساڵەکانی 2018 و 2020، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” Venice لە وڵاتی ئیتالیا بۆ ساڵی 2020، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەڵگەفیلمی “ئیدفا” IDFA لە وڵاتی هۆڵەندا بۆ ساڵی 2020، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ئەبووزەبی” Abu Dhabi لە وڵاتی ئیماڕات لە 5 خولی ساڵەکانی 2010، 2011، 2012، 2013، 2014 و چەندین فێستیڤاڵی پڕبایهخی دیکە.
بەرپرسایهتی ڕاگەیاندنی گشتیی 6 فیلمی کوردی و ئێرانی لە ئۆسکار
“مەنسوور جیهانی” و “مەنووچێهر جیهانی” بەرپرسایهتی ڕاگەیاندنی گشتی 3 فیلمی سینەمایی کوردییان لە ئەستۆدا بووە کە لە لایەن وڵاتی عێراقەوە بە خهڵاتی ئۆسکار ناسێندراون، لەوانە: فیلمی سینەمایی “مەردان” لە دەرهێنانی “بەتین قوبادی” لە ساڵی 2015، فیلمی سینەمایی “شوێنیک بۆ یاری” لە دەرهێنانی “شەوکەت ئەمین کورکی” لە ساڵی 2016، فیلمی سینەمایی “ڕەشەبا” لە دەرهێنانی “حوسێن حەسەن” لە ساڵی 2018، فیلمی سینەمایی “بێ مێژوو، بێ واژۆ” No Date، No Sign لە دەرهێنانی “وەحید جەلیلوەند” لە ساڵی 2018، بەڵگەفیلمی بڵندی “گەڕان بەشوێن فەریدەدا” Finding Farideh لە دەرهێنانی هاوبەشی “ئازادەی مووسەوی” و “کوروش عەتایی” لە ساڵی 2020 و فیلمی سینەمایی “هەتاو” Sun Children لە دەرهێنانی “مەجید مەجیدی” لە ساڵی 2021 کە لە لایەنی ڕێژەییەوە ئەم هەنگاوە لە سینەمای کوردستان و ئێراندا به ڕیکۆردێکی بەرچاو دێتە ئەژمار کە بەرپرسی ڕاگەیاندنی گشتیی بەرهەمێکی سینەمایی بتوانێت هەواڵەکانی 6 فیلم لە ئۆسکاردا بڵاو بکاتەوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی گشتی کۆمەڵێک فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم
“مەنسوور جیهانی” تا ئێستادا بەرپرسی ڕاگەیاندنی گشتی کۆمەڵێک فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی لە ئەستۆدا بووە، لەوانە: “سلێمانی” لە ساڵەکانی 2018 و 2019، یەکەمین هەفتەی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی “سنەدژ” لە سنە ساڵی 2017، شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “هەتاو”ی ئێران ساڵی 2016، یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “لێلوون” لە ڕۆژئاوا ساڵی 2020، یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ئامێد” ساڵی 2012، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سوید لە ساڵەکانی 2016، 2017، 2019 و 2020، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “لەندەن” لە بەریتانیا لە ساڵەکانی 2009، 2011، 2013، 2014، 2015 و 2021، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “سلێمانی” لە ساڵەکانی 2009، 2010 و 2011، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مەنچستێر” لە بەریتانیا ساڵی 2009، فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمی “هەڵەبجە” ساڵی 2010، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “زوریخ” لە سویسڕا ساڵی 2010، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “بەڕلین” لە ئەڵمانیا، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “یەڵماز گۆنای” لە باتمان ساڵی 2015، دووهەمین خولی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی “لاوی زێڕین” لە هەولێر ساڵی 2012، سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی “نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان” هەولێر لە ساڵی 2012، یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی “ڕانیە” لە ساڵی 2011، فێستیڤاڵی فیلمی “ژیار” سنە لە ساڵەکانی 2009، 2012 و 2014، یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی ناوچەیی “کۆسالان” لە سنە ساڵی 2011، یەکەمین خولی فێستیڤاڵی “کورتە فیلم”ی بۆکان له ساڵی 2009و یهکهمین خولی فێستیڤاڵی “شانۆی ئەزموونی” بۆکان له ساڵی 2010، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” ساڵی 2021 لە ڕووسیا، فێستیڤاڵی فیلم و کەلتووری کوردی “نیۆیۆرک” ساڵی 2021 لە ئەمەریکا، دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی “کۆبانێ” ساڵی 2021 لە ئەڵمانیا و … .
هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵێک فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی و کوردی
ئەم پەیامنێرە کوردە هەروەها لەگەڵ کۆمەڵێک فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی و کوردی وەکوو ڕۆژنامەوانی سینەمایی و هونەریی هاوکاری کردووە، لەوانە: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ئەبووزەبی” لە وڵاتی ئیماڕات لە ساڵەکانی 2010، 2011، 2012، 2013 و 2014، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سوید لە ساڵەکانی 2018 و 2020 و 2021، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” لە ساڵەکانی 2011، 2012، 2015، 2016، حەفتاوچوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هونەریی هۆڵەندا بە ژەنیاری پیانۆ لە لایەن “ڕیویچی ساکامۆتۆ” Ryuichi Sakamoto ئاوازدانەری ناوداری براوەی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین موزیکی فیلمی سینەمایی “دوایین ئیمپیڕاتۆر” The Last Emperor لە دەرهێنانی سینەماکاری ناوداری ئیتاڵی ڕەوانشاد “بێڕناردۆ بێڕتۆلۆچی” Bernardo Bertolucci لە ساڵی 2021، سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شیعری “مێدلین” Medellin لە وڵاتی کۆلۆمبیا لە ساڵی 2021، کۆنسێرتی “کێنی باروون” Kenny Barron ژەنیاری بەتوانای پیانۆ و براوه و خاوهنی 9 خەڵاتی گرینگی موزیکی “گڕێمی” Grammy لە شەستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆسیقای “جەز” Antibes Juan-les-Pins لە وڵاتی فەڕەنسا لە ساڵی 2021، سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “فڕانکۆفۆن ناموور” Francophone de Namur لە بەلژیکا لە ساڵی 2021، هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شیعری “ئاتێن” لە یوونان ساڵی 2019، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی “دەنگی وەحشی” WILDsound Festival لە ئەمەریکا ساڵی 2019، دهیهمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شیعری “هاواری ژن” Woman Scream له مهکزیک ساڵی 2019، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی “ڕەش و سپی” لە یوونان ساڵی 2019 و هەروەها هەواڵی کۆمەڵێک فێستیڤاڵی فیلمی ئێرانیی بڵاو کردۆتەوە، لەوانە: “سان فڕانسیسکۆ” و “داڵاس شید لە ئەمەریکا”، “ویترە” و “کاتی زستانی تاران” لە فەڕەنسا، “تۆڕۆنتۆ” لە کەنەدا، “بەڕلین” لە ئەڵمانیا، “باڕسیلۆنا” لە ئیسپانیا و “ئوستوڕالیا”.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی میدیایی بیانی چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم
“مەنسوور جیهانی” هەروەها بەرپرسی ڕاگەیاندنی میدیایی بیانی چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم بووە، لەوانە: فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی “فەجر” لە خولهکانی ساڵەکانی 2011، 2014، 2015، 2016، 2017، 2018 و 2020، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سلێمانی” لە ساڵەکانی 2016 و 2017، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران لە ساڵەکانی 2014، 2015، 2016، 2017، 2018، 2019، 2020 و 2021، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵانی و مێرمنداڵانی “ئیسفەهان” لە ساڵەکانی 2017، 2018، 2019 و 2020، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سینەما حەقیقت” لە ساڵەکانی 2014 و 2018، هەواڵە نێودەوڵەتییەکانی دامهزراوهی سینەمایی فاڕابی ئێران لە ساڵەکانی 2018، 2019، 2020 و 2021، یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کیش” لە ساڵی 2011، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سەوز”ی ئێران لە ساڵەکانی 2016 و 2017، یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ویدیۆیی “یاس”ی ئێران و هەروەها سەرنووسەری گۆڤاری ڕۆژانەی ئەم ڕووداوە سینەماییە لە ساڵی 2012، نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “وارش”ی ئێران لە ساڵی 2019، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی “یەک خولەک قەرەنتینە”ی ئێران لە ساڵی 2020، چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “مێنا” MENA لە وڵاتی هۆڵەندا لە ساڵی 2021، هەواڵی کتێبی “شەوێکی دووراو بە هەورەتریشقە” لە شیعرەکانی سینەماکاری ناوداری ئێرانی ڕەوانشاد “عەباس کیاڕۆستەمی” و لە وەرگێڕانی “محەمەد ئەلئەمین ئەلکەرخی” شاعیری عێراقی و “ڕەشید وەحتی” شاعیری مەغریبی بۆ سەر زمانی عەڕەبی لە حەوتەمین فێستیڤاڵی فیلمی “کاپ ئێسپارتێل” Cap Spartel لە وڵاتی مەغریب لە ساڵی 2021 و چەندین ڕووداوی هونهریی گرینگی دیکە.
نووسینی هەواڵ و ڕاپۆڕت لهسهر فێستیڤاڵە گرینگەکانی فیلم له جیهاندا
هەواڵ و ڕاپۆڕتە سینەماییەکانی ئەم ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆیە؛ لە فێستیڤاڵە گرینگەکانی جیهان، لەوانە: فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلمی “کان” لە فەڕەنسا، “بەرلینالە” لە ئەڵمانیا، “ڤێنیز” لە ئیتاڵیا، “سەن سباستییەن” لە ئیسپانیا، “تسالۆنیکی” لە یوونان، “لەندەن” لە بەریتانیا، “کاڕلۆڤی ڤاری”، “زێلین” و “بڕنۆ” لە کۆماری چیک، “تالین” لە ئستۆنیا، “لۆکاڕنۆ” لە سویسڕا، “شانگهای” لە چین، “بووسان”، “دمز” و “ئۆلجۆ” لە کۆریای باشوور، “مۆسکۆ” لە ڕووسیا، “تۆکیۆ”، “فیلمەکس” و “فۆکۆئۆکا” لە ژاپۆن، “تۆڕونتۆ”، “مۆنتڕاڵ”، “ڤەنکۆڤێر” و “هات داکس” لە کەنەدا، “ڕۆتێردام”، “ئیدفا”، “دێت ماتێر” و “مێنا” لە هۆڵەندا، “قاهیرە” لە میسر، “ئێدینبۆڕگ” لە ئیسکاتلەندا، “یۆتۆبۆری” و “ئستۆکهۆڵم” لە سوید، “گوا”، “چاوی سێیەم”، “کرالا”، “مۆمبای”، “بەنگلۆر”، “بەمبەئی”، “جەیپوور”، “جەگران”، “دێهلی”، “گڵۆباڵ” و “کەڵکەتە” لە هیندستان، “ساندەنس”، “تڕابیکا”، “شیکاگۆ”، “مەیامەی”، “سیاتێل”، “بیگ ئێسکای”، “سانتا باڕباڕا”، “تیبۆڕۆن”، “بڕۆکلین”، “هۆستۆن”، “دی.سی فیلم فێست”، “پاڵم ئێسپرینگز”، “واشنگتۆن دی.سی”، Accolade Global، “میلی والری”، “ئاسیا پەسیفیک”، “ئاسیا لۆس ئانجلێس”، “سینە کۆئێست”، “ئاشتی لە زەوی” POEFF، “ڕیوەڕوان” و “ئازادی” لە ئەمەریکا، “تۆرینۆ”، “تائۆرمینا”، “ترێنتۆ”، “هونەری سینەما”، “ئیستیجاری”، “سالێنتۆ”، “سینە فیلم”، “ئیدێل ئێست نۆ”، “دینی ئەمڕۆ” و “فیلم بۆ ئاشتی” لە ئیتاڵیا، “مۆنیخ”، “لۆکاس”، “بلاک”، “ئینتێرفیلم”ی بەڕلین، “نۆرێمبۆرگ”، “مانهایم” و “کاسێل” لە ئەڵمانیا، “دووبلین” و “کۆڕۆناکورک” لە ئیرلەندا، “سێ قاڕەی نانت”، “دۆویل”، “دۆ نێت”، “پاریس”، “لیۆن”، “وزوول”، “پێساک” و “فیلم کالێت” لە فەڕەنسا، “سائۆپۆلۆ”، “ئامازۆن” و “کۆریتیبا” لە بڕازیل، “کاستێندۆرف” لە سێربستان، “فانتاسپۆرتۆ” لە پورتوگال، “ئانتالیا”، “ئیستانبوول”، “مالاتیا”، “ئادانا” لە تورکیا، “تڕۆمسۆ”، “کۆسمۆڕاما”، “ڕیف” و خەڵاتەکانی “ئاماندا” لە نۆڕوێژ، “پلووس کامێڕائیمەیج”، “کڕاکۆف”، “کامێڕا ئاف پلووس”، “مێژوویی و سەربازی”، “ئالە کینۆ”، “ئاف سینەما” و “گڕاند ئاف” لە پۆڵەندا، “گڕانادا”، “جیڕۆنا”، “وایادۆلید”، “بیلبائۆ”، “ئەمال” و “ئۆڕێنس” لە ئیسپانیا، “سینەدایز” لە مەقدوونیە، “مێکزیکۆ” لە مەکزیک، “ئەبووزەبی”، “دوبەی”، “گۆڵف” و “شارجە” لە ئیماڕات، “سیدنی”، “بریزبێین”، “ئابۆڕن” و “مێلبۆڕن” لە ئوستڕاڵیا، “زووریخ”، “مافی مرۆڤی ژنێڤ” و “تۆسیس” لە سویسڕا، “واڕنا” و “سووفیا مێنار” لە بوڵگاریا، “وێلێنیووس” لە لیتوانی، “بڕاتیسلاوا” لە ئۆسلۆڤاکی، “میلینیۆم” و “مۆنز” لە بەلژیکا، “ئاڵتێڕناتیڤ” لە ڕۆمانیا، “مۆلۆدیست” لە ئۆکڕاینا، “ڕیکیاویک” لە ئیسلەندا، “تیڕانا” لە ئەڵبانیا، “مدیاڤەیڤ” لە هەنگاریا، “بۆینێس ئایرێس” لە ئەڕژانتین، “دووربان” لە ئەفریقای باشوور، “زاگرێب داکس” و “ئسپلێت” لە کڕۆواسی، “قەیسی زێڕین” و “ڕۆلان” لە ئەرمەنیستان، “هێلسینکی” و “میدنیات سان” لە فینلەندا، “زاگۆڕا”، “ڕەبات” و “مەغریب” لە مەڕاکیش، “بەیرووت” لە لوبنان، “سەن پێتێرزبوورگ”، “تیفلیس” و “کازان” لە ڕووسیا، “هۆنگ کۆنگ”، “خەڵاتەکانی ئاسیا” و “ئاڕت” لە هۆنگ کۆنگ، “زەنگبار” و خەڵاتەکانی “دارالسەلام” لە تانزانیا، “ئەبووجا” لە نیجریە، “دۆحە” لە قەتەر، “ئەبووجا” لە نیجریە، “ئۆراسیا” لە قەزاقستان، “مەسقەت” لە عومان، “بەغداد” و “بابل” لە عێراق، هەواڵەکانی 6 خولی خەڵاتەکانی “ئاسیا پەسیفیک” Asia Pacific (ناسراو بە خەڵاتی ئاسیا) BAPFF لە ساڵەکانی 2008، 2011، 2012، 2014، 2015 و 2017 لە ئوستڕاڵیا، نمایشی فیلمی سینەمایی “بیرەوەرییەکانی سەر بەرد” لە دەرهێنانی “شەوکەت ئەمین کورکی” لە ساڵی 2015 و هەروەها فیلمی سینەمایی “ڕەشەبا” لە دەرهێنانی “حوسێن حەسەن” لە ساڵی 2017 لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ڕێکخراوەی جیهانی “یۆنسکۆ” UNESCO لە شاری پاریس لە فەڕەنسا، هەواڵەکانی ڕێزلێنان و نمایشی بەرهەمەکانی مامۆستا “عەباس کیاڕۆستەمی” لە دنیادا و سەدان فێستیڤاڵ و ڕووداوی سینەمایی دیکەی بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، عەڕەبی، فارسی، ئیتاڵی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، ڕووسی، تورکی و … لە ئاژانسەکان، ڕۆژنامەکان، هەفتەنامەکان، گۆڤارەکان و ماڵپەڕەکانی هەرێمی کوردستان، ئێران، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، بە شێوەی بەربڵاو و و پیشەگەڕییانە چاپ و بڵاو بۆتەوە.
هاوکاریی لهگهڵ ڕێکخراوهی یۆنسکۆ و ناوهنده فهرههنگی و هونهرییهکان
“مەنسوور جیهانی” هەروەها هەواڵە نێودەوڵەتییەکانی نووسینگەی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنسکۆ ـ ئێران لە ساڵەکانی 2018، 2019، 2020 و 2021، هەواڵەکانی بەشی فەرهەنگیی باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران لە ساڵەکانی 2016، 2017، 2018 و 2019، ڕاپۆڕتی کۆنسێڕتی گرووپی مۆسیقای “شەمس” بە ئاوازدانەریی موزیکزانی ناوداری کورد مامۆستا “کەیخوسرەو پوورنازی” و بە دەنگی “هۆمایوون شەجەریان” لە شاری قوونیای تورکیا لە ساڵی 2018، کۆنفڕانسی “میراتی جیهانی شاهروود، بەستام و خەرەقان” بە ئامادەبوونی مامۆستا “شەهرام نازری” خاوهنی خەڵاتی شووالییەی ئاواز و خاتوو “ئێسین چەڵەبی” نەوەی بیست و دووهەمی مەولانا شاعیری ناوداری ئێرانی و سەرۆکی ڕێکخراوەی جیهانی مەولانا لە ساڵی 2018، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەدەبی “گەلاوێژ” لە هەرێمی کوردستان لە ساڵەکانی 2016، 2018 و 2019، سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی “دابڕان” لە سلێمانی لە ساڵی 2017، بەرپرسی ڕاگەیاندنی گالێری هونەرەکانی شێوەکاریی “ئاس” لە تاران لە ساڵەکانی 2016، 2017، 2018 و 2019، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای مۆسیقای “ئێران گام” لە ساڵەکانی 2016، 2017، 2018 و 2019، ماوهی 4 ساڵ بەرپرسی ڕاگەیاندن و فۆتۆگرافەری تایبەتی چالاکییە هونەریی و کۆنسێڕتەکانی گۆرانیبێژی ناوداری موزیکی پاپی ئێران “محەمەد عەلیزادە”، پێشانگای فۆتۆگرافی دکتۆر “مەجید پازووکی” بە ناونیشانی “هەور” لە ساڵی 2015، چەندین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی “سەقز” له ساڵی 1999 تا ئێستا، یەکەمین پێشانگای “هونەر و ئێچ.ئای.ڤی / ئێیدز” HIV / Aids” لە ساڵی 2016، پازدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆییەکانی ئایینی و سونەتی تاران لە ساڵی 2011، پێشبڕکێی فۆتۆگرافیی “هەڵبژاردەی بەرچاو”ی سۆنقۆر لە کرماشان، چەندین خولی فێستیڤاڵی سەرتاسەری چیرۆکی “بانە”، دووهەمین پێشانگای “منداڵان، سینەما، ئێچ.ئای.ڤی / ئێیدز” HIV / Aids” لە ساڵی 2016، فیستیڤاڵی “ئاوای ئێرانی” لە ساڵەکانی 2017، 2018 و 2019، ئەنجومەنی خوێشەویستانی شاعیری ناوداری ئێرانی “حافز” لە ساڵی 2016 و 2017، هەواڵەکانی گەڕانەوەی شاخەوانی کورد “حەمید دێهقان” لە لووتکەی بەرزی “ئێوێرێست” Everest لە ساڵی 2011، هەواڵەکانی خەڵاتی مامۆستا “محەمەد ماملێ” لە ساڵەکانی 2013 و 2014، بڵاوکردنەوەی هەواڵی چالاکییە هونەرییەکانی مامۆستا “شەهرام نازری”، ئەڵبوومی موزیکی “طریق عشق” واتە “ڕێگای ئەوین” بە دەنگی گۆرانیبێژی ناوداری ئێرانی مامۆستا “محەمەد ڕەزا شەجەریان” لە ساڵی 2017، هەواڵی چالاکییەکانی گرووپی موسیقای “کامکاران”، هەواڵی کتێبی فێرخوازیی “دەف” بە هەوڵی مامۆستا “بیژەن کامکار”، هەواڵەکانی مامۆستا “سەدیق تەعریف”، گۆرانیبێژی ناوداری کورد “عەدنان کەریم”، کۆنسێڕتەکانی گرووپی موزیکی “نیشتمان” بە سەرپەرەستی “هەژار زەهاوی” لە جیهاندا لە ساڵەکانی 2015 و 2016، هەواڵی چالاکییەکانی گۆرانیبێژی ناوداری کورد “پەیام عەزیزی” لە ساڵی 2012 تا ئێستا، کۆنسێڕتی مۆسیقای “پەیام عەزیزی” لە کۆنسێڕواتواری چایکۆفسکی شاری مۆسکۆ؛ گەورەترین و گرینگترین کۆنسێڕواتواری جیهان، ئەلبوومی “وتووێژی چەنگ و نەی” بە ژەنیاری خاتوو “تارا جاف” و موزیکزانی کورد “فەردین لاهوورپور” لە ساڵی 2012، گۆرانیبێژی نێودەوڵەتی ئۆرکستڕای نەتەوەیی وڵاتی سویسڕا “کورووش ئەنووش”، ئاوازدانەری ئێرانی “ئەڕەشک ڕەفیعی”، بیست و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیای مۆسیقای “ئاڕشە جامی جەم” نوێنەری فەرمی “یاماها” YAMAHA لە ئێران ساڵی 2017، کۆنسێڕتی گەورەی “مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی” لە بۆکان ساڵی 2019، گرووپی موزیکی کچانی “ژیوار” لە ساڵەکانی 2009، 2010، 2011 و 2012، ئەلبوومی “خۆرووش” بە ئاوازدانانی موزیکزانی ناوداری ئێرانی “مەجید درەخشانی” و بە دەنگی “موجتەبا عەسگەری”، “محەمەد شەعبانی” ژەنیاری پێڕکاشێن و ئاڕتیستی کۆمپانیای جیهانی “یاماها” YAMAHA لە ئێران، کۆنسێڕتی گرووپی موزیکی “ڕووناک” لە کارنەڤاڵی گەورەی فەرهەنگی ئاسیایی و بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆسیقای “ڕێگای هەورێشم” لە چین ساڵی 2019، کۆنسێڕتی گرووپی موزیکی منداڵانی “کاغەز ڕەنگی” ئیسفەهان لە کۆنسێڕواتواری پیکەن و مۆزەخانەی چین لە ساڵی 2018، کۆنفڕانسی هاوبەشی دکتۆر “محەمەد سەیدا” کەسایەتی ناسراوی کورد و پیاوی بیرتیژی زەینی ئێران و “وینسێنت دێلۆرمێل” Vincent Delourmel پیاوی بیرتیژی زەینی فەڕەنسا لە شاری پاریس، سێیەمین فێستیڤاڵی سترانی “هاوار” لە عەفرین ساڵی 2021، کۆنسێڕتی گرووپی موزیکی تەنبووری “مێهروەرزان” لە ساڵی 2016، حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ژەنیاری دەفی “دەف نەوای ڕەحمەت” لە ساڵی 2017، کردنەوەی ناوەندی فەرهەنگیی عێراق لە تاران لە ساڵی 2015، چوارەمین فێستیڤاڵی مەولوودی خوێنیی “هەتاو” لە ساڵی 2017، فێستیڤاڵی شانۆی کوردی “یۆتۆبۆری” سوید لە ساڵەکانی 2017 و 2021، هەواڵی داهێنانی دەزگای “ئەی.تی.ئێم” و پوڵ ژمێری بە تایبەتمەندی خاوێنکردنەوە و کوشتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە لایەن دکتۆر “پەیمان سەرحەدی” زانا و داهێنەری کورد لە وڵاتی سویسڕا لە ساڵی 2020، پێشانگای فۆتۆگرافی بە ناونیشانی “هەورامان: داوێنی ئاسمان” Hawraman، Fringing the skies بە هاوکاریی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی “یۆنسکۆ” لە ماڵی هونەرمەندانی ئێران ـ ساڵی 2020، هەواڵی تۆمارکردنی جیهانی هەورامان لە لیستی جیهانی ڕێکخراوەی “یۆنسکۆ” و … بڵاو کردۆتەوە.