قوتابی به‌کالۆریۆس به‌شی سینه‌ما – به‌ریتانیا :گومانی تێدا نیه بۆ قوتابیانی سینه‌ما ئه‌مڕۆکه گه‌لێک خۆشحاڵ بووین که گۆڤاری ( فیلم) توانی ژماره- 1 – و – 2 – بڵاوبکاته‌وه به‌شێوه‌یه‌کی جوان و ڕه‌نگین .. هیوای ته‌مه‌ن درێژیان بۆ ده‌خوازین .. ئه‌وه‌ی که منی قوتابی توشی غه‌م و ناسۆری کردووه ئه‌وه‌یه که گۆڤاری ( فیلم) مێزگردێکی بۆ چه‌ند که‌سێک ڕێک خستووه له لاپه‌ڕه‌ی ( دیمانه‌و به‌دوادا چون) دا‌و له په‌ڕه‌ی 66 ئه‌و دیمانه‌یه ده‌ستپێده‌کات و له لاپه‌ڕه‌ی 73 دا کۆتایی دێت .. به‌ناوی ( مێزگردێک له‌باره‌ی سازدانی فێستیڤاڵه‌کانی فیلمی کوردیه‌وه) که لاریمان له‌وه نیه که دوو هونه‌رمه‌ندی سینه‌مایی به‌شداری تێدا ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ به‌ڕێزو هێژا ڕێکخه‌ری ( فێستیڤاڵی کوردی له‌نده‌ن) کاك ” عه‌تا موفتی” دا.
ئێمه مافمان به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه نیه که ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده سینه‌ماییه باس له‌چی ده‌که‌ن؟ مافمان به‌سه‌ر ” ته‌سریحاته ناشاره‌زا و بێ سهروبنهکانی” کاکه عه‌تا موفتیه‌وه هه‌یه ده‌رباره‌ی سینه‌ماو فیلمسازی و هونه‌رمه‌ندانی ئه‌م بواره.. که هه‌مومان ده‌زانین کاکه عه‌تا موفتی که‌سێکی چالاکی به‌ڕێوه‌بردن و ڕایکردنی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیه له له‌نده‌ن و هه‌موو توانا‌و هه‌وڵ و کۆششه‌کانی ڕێزی لێده‌گرین و ده‌یخه‌ینه سه‌ر ته‌وقی سه‌رمان وه‌ک کابرایه‌کی ئیداری به‌ڕێوه‌بردنی فێستیڤاڵ و کاریشمان به‌سه‌ر فێستیڤا ڵه‌که‌ی له‌نده‌نه‌وه نیه و ته‌نها غه‌می خۆمان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی خوێنه‌رو هونه‌رمه ندانی ئه‌م بواره که له گۆڤارێکی جوان و ڕه‌نگینی وه‌هادا له کوردستان کاک عه‌تا هه‌ندێک ته‌سریحی ناشاره‌زای داوه که بۆنی وه‌لاوه خستنی هونه‌رمه‌ندانی به‌ریتانیای لێدێت که به‌بڕوای ئێمه چالاکترین هونه‌رمه‌نده‌کانی کوردی ئه‌وروپا له‌م وڵاته‌دا گۆش کراوون.
برایه‌کی هێژاو هاوڕێیه‌کی زۆر نزیکی زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی کورده له به‌ریتانیاداو جه‌نابی به‌ڕێزی کاک عه‌تا موفتی هاوڕێیه‌تیه‌کی زۆر خۆش و ناسکیشی هه‌یه له نێوان هونه‌رمه‌نده دێرینه‌کانی له‌نده‌ندا. که هه‌رده‌م خۆی ڕێزی ئه‌و هاوڕێیه‌تیه‌ی گرتووه له بواره‌که‌دا وه‌ک که‌سێکی ئیداری و له‌و مێزگرده‌دا ده‌ڵێت :- ( له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه تاکو ئێستا ڕه‌خنه‌گرمان نییه‌و کار بۆ ئه‌وه بکه‌ین ڕه‌خنه‌گری باش له جیهانی سینه‌مادا دروستبکه‌ین و به‌شێکی گرنگ ئه‌وه‌یه که ئێوه‌ش وه‌کو ” گۆڤاری فیلم” پێویسته ئه‌و لایه‌نه زۆر گرنگی پێبده‌ن و ڕه‌خنه هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وکارانه‌ی که پێشکه‌ش ده‌کرێن، … تاوه‌کو ئێستا ئه‌و لایه‌نه له هونه‌ری فیلمسازیدا نیه‌و پێویسته گرنگی پێبدرێت .) ل70 له جێگایه‌کی تریشدا برای شیرین ده‌ڵێت:- (له‌ڕووی پسپۆڕیهوه به‌داخه‌وه تاکو ئێستا که‌سانێکمان نیه پشتی پێببه‌ستین، ئه‌وه‌ی که کراوه هه‌مووی ئه‌زموونی تایبه‌تی بووه‌و به‌هه‌وڵ و کۆششی هۆگران و عاشقانی سینه‌مایه، بۆیه سازکردنی فێستیڤاڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ فیلمی کوردی کارێکی ئاسان نیه‌و هه‌وڵی زۆری ده‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش فیلمسا زانی کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات زۆر چالاکترن له‌وانه‌ی دیکه که که‌مترین هاوکاریش ده‌کرێن، …) ل73 پاشان دێت و وه‌ڵامی خۆی ده‌داته‌وه ده‌رباره‌ی ڕه‌خنه‌و ده‌ڵێت:- ( فیلمسازانی کورد که‌وتوونه‌ته سهرپێوو هه‌وڵی خۆیان خستۆته گه‌ڕو کورد خه‌ریکه ئه‌و چه‌که به‌شێوه یه‌کی باش به‌کارده‌هێنێت و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی شانازیه و به‌ڵام مانای ئه‌وه نیه که ڕه‌خنه یه‌کی باش نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر ئێمه به‌دووای فیلمسازوکاری سینه‌مایی وێڵبووین و ده‌گه‌ڕاین به‌ڵام ئێستا ئه‌وان خۆیان دێن و کاره‌کانیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن .) ل73
گه‌ر ئه‌و ته‌سریحاتانه شیبکه‌مه‌وه وه‌ک کۆلکه هونه‌رمه‌ندێک که به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ سوڵته‌ی کوردی وه‌های ترشاندووه که هونه‌رمه‌ندو خاوه‌ن شه‌هاده خۆی بهکۆلکه هونه‌رمه‌ند بناسێنێت و که‌سانی ئهماتۆرو ناشاره‌زاو ئه‌وانه‌ی که حه‌زیان له دۆکیهمێنتهری و فیلم دروستکردنه‌و هیوایه تیانه و ڕۆژێکیش له‌ژیانیاندا قوتابخایه‌کی ئێوارانی فیلمسازیشیان نه‌خوێندووه‌و ئه‌مڕۆ ده‌بنه هونه‌رمه‌ندو فیلمساز به‌هۆی سه‌رمایه‌و دارایی سوڵته‌و ناسیاو خزم خزمێنه‌وه له کوردستاندا. کاکه عه‌تا موفتی ده‌رباره‌ی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی ده‌ڵێت :- (له‌ڕووی پسپۆڕیهوه به‌داخه‌وه تاکو ئێستا که‌سانێکمان نیه پشتی پێببه‌ستین، ئه‌وه‌ی که کراوه هه‌مووی ئه‌زموونی تایبه‌تی بووه‌و به‌هه‌وڵ و کۆششی هۆگران و عاشقانی سینه‌مایه،…) ئه‌م گوته‌یه له‌کاتێکدا ده‌وترێت که هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی به‌ریتانیاو به‌تایبه‌تی شاری له‌نده‌ن مردبن و نه‌توانن به‌رگری له‌م مه‌سه‌له‌یه بکه‌ن .. تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که بیزانین له‌م شاری لهندهنهدا چه‌ند که‌سێک له ماوه‌ی 19 ساڵی ڕابووردودا ئاماده‌ییان هه‌بووه له‌نێوه‌ندی شانۆوسینهمای به‌ریتانیدا و کوردن ناویان نابه‌م با نه‌بێت به موزایده‌کردن بۆ که‌س هه‌ریه‌ک له‌و هونه‌رمه‌ندانه به‌درێژایی ئه‌و مێژووی 19 ساڵه که که سێکیان خۆی ده‌دات له 30 ساڵێک گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم له دراما‌و فیلمه کانی به‌ریتانیدا ڕۆڵی هه‌بووه که فێستیڤاڵی فیلمی کوردی ته‌مه‌نی خۆی ده‌دات له 7 ساڵێک و هیچ ڕۆژێک له‌ڕۆژان به‌ڕێوه‌به‌ران و ڕاپه‌ڕێنه‌رانی فێستیڤاڵ نه‌هاتوون داوایان لێبکه‌ن که به‌شداری بکه‌ن له‌و فێستیڤاڵه‌دا.. چونکه فێستیڤاڵ دووکه‌س ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه کاک عه‌تا موفتی کوردی سۆرانی و کاک موسته‌فا گوندگلو کوردی کرمانجی باکوور .. له‌م ساڵانه‌ی دووایشدا کۆمه‌ڵێک لاوی کورد له ئه‌کادیمیاو په‌یمانگاکانی سینه‌ما ده‌رچوون که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2005 بهدوواوهو هه‌موشیان که‌سانی لاوی ژیر‌و به‌ڕێزو به‌حورمه‌تن به‌رامبه‌ر که‌سانی تر و ده‌یه‌ها بار ناویان له‌لایه‌ن که‌سانێکه‌وه که شاره‌زاو پسپۆڕن ده‌ستنیشان کراوه که بێنه ناو کۆمیته‌که‌وه به بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه و بواریان پێنه‌دراوه بێنه ناوی وه‌ک ده‌رچوویه‌کی فیلم یان هونه‌رمه‌ندێک!! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه مانان پسپۆڕی سینما نین و بواری فیلمسازیش هه‌زار کیلۆ مه‌تر دووره لێتانه‌وه ده‌ترسن و ناتانه‌وێت پسپۆڕی سینه‌ماو هونه‌رمه‌ندی ڕه‌سه‌ن بێته ناوتانه‌وه، ئه‌مه ناواخنی مه‌سه‌له‌که‌یه و ئه‌م ته‌سریحاته بێ سهروبنانهش به‌کوردستاندا بڵاومه‌که‌نه‌وه.. که‌سێک نه‌زانێ وا ده‌زانێت به‌ریتانیاش وێرانه‌یه و هونه‌رمه‌ندی تێدانیه. به‌ریتانیا پڕێتی له هونه‌رمه‌ندی ژیر‌و چالاک، پڕێتی له کۆمپانیای فیلمی ده‌رهێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆی کوردی و پرێتی له ده‌رهێنه‌رو ئه‌کته‌ری ( فریلانس) ی کورد.
ئه‌و بۆ خۆی وه‌ڵامی خۆشی ده‌داته‌وه که ده‌ڵێت 🙁 که‌سێکی پسپۆڕمان نیه پشتی پێ ببه‌ستین و..) ، ده‌ڵێت:- (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش فیلمسازانی کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات زۆر چالاکترن له‌وانه‌ی دیکه که که‌مترین هاوکاریش ده‌کرێن…) ئه‌ی ئه‌م فیلمسازانه له‌کوێوه هاتن .. ؟ یان ده‌ڵێت :- (( فیلمسازانی کورد که‌وتوونه‌ته سهرپێوو هه‌وڵی خۆیان خستۆته گه‌ڕو کورد خه‌ریکه ئه‌و چه‌که به‌شێوه‌یه‌کی باش به‌کارده‌هێنێت و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی شانازیه و به‌ڵام مانای ئه‌وه نیه که ڕه‌خنه‌یه‌کی باش نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر ئێمه به‌دووای فیلمساز و کاری سینه‌مایی وێڵبووین و ده‌گه‌ڕاین به‌ڵام ئێستا ئه‌وان خۆیان دێن و کاره‌کانیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن.) ل73 ئه‌ی ئه‌مانه له‌کوێوه هاتن ئه‌مانه پسپۆڕ نین ؟! ئێوه فیلمی 4 لاوی ده‌رچووی ئه‌کادیمیاو په‌یمانگاکانی به‌ریتانیاتان له‌ناو له‌نده‌ندا ڕه‌فز کرد به به‌هانه‌ی جیا جیا .. ئیتر بۆ پسپۆڕمان نیه .. ئه‌مه قسه‌ی که‌سێکی سوڵته‌ی لاخه‌به‌ره کاک عه‌تا گیان یان ئه‌وه‌تا ده‌تانه‌وێت هونه‌رمه‌ندی کورد له‌قه‌بری له‌بیر چوونه‌وه‌ی بنێن؟! یان دیاره پیلانێک هه‌یه که سوڵته به‌و مه‌رجه دارایتان ده‌داتێ که فیلمه‌کانی هونه‌رمه‌ندی حیزبی لێبدررێت و به‌س .. به‌خوا شوره‌ییه که کورد ئه‌مڕۆ توشی ئه‌م عهنعهناتانه بووه له بواری هونه‌ریدا و که‌سانێک گۆمه‌که‌یان شڵه‌قاندووه که هیچیان په‌یوه‌ندیان له‌دوورو نزیکه‌وه نیه به سینه‌ماو فیلمسازی و هونه‌ره‌وه .. هیچ سیاسی میلله‌تێک به‌قه‌ده‌ر ئێمه ڕقی له هونه‌رمه‌نده‌که‌ی خۆی نیه .. کاکه ئه‌گه‌ر بڕۆگرام و ڕێچکه‌ی حیزب و سوڵته لێره ده‌به‌ن به رێگه‌وه ئه‌وا ئێمه به داگاو یاسا شێتتان ده‌که‌ین. له نیقابه‌کانی هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماو ئه‌کته‌رانه‌وه دادگاتان لێده‌گرین و مافی خۆشمانه گه‌ر ده‌تانه‌وێت به‌م ته‌سریحاتانه هونه‌رمه‌ندان سوك بکه‌ن و به ” هیچ ” ناوزه‌دمان بکه‌ن .
له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌ڵێت:- (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه تاکو ئێستا ڕه‌خنه‌گرمان نییه‌و کار بۆ ئه‌وه بکه‌ین ڕه‌خنه‌گری باش له جیهانی سینه‌مادا دروستبکه‌ین و…) توخوا ته‌نها یه‌ک پرسیار له خۆت ده‌که‌م و به‌ڕاستگۆیی وه‌ڵامم بده‌ره‌وه .. چه‌ند جار ڕه‌خنه‌ی سینه‌ماییت ده‌رباره ی فیلمی که‌ڵه ده‌رهێنه‌ره‌کانی کوردت خوێندۆته‌وه که هونه‌رمه‌ندی کورد له‌له‌نده‌نه‌وه ده‌ینوسێت و له ساڵی 2000 ه‌وه تا ئێستا زیاد له 22 تا 25 ڕه‌خنه‌ی سینه‌مایی و زنجیره ی دراما‌و فیلمی کورت نوسراوه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانه‌وه ؟ ها .. چه‌ند جار .. یان ڕه‌خنه کانی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وروپا به‌دڵی هاوڕێی و براده‌ره ئهماتۆره کانت نیه که فیلمی سه‌قه‌ت دروست ده‌که‌ن له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه له سیناریۆدا سه‌قه‌ت ” سیناریۆشیان نیه که فیلم دروست ده‌که‌ن” سیناریۆ شتێکی مه‌زن و زانستێکی به‌رزو ئه‌کادیمیه هه‌موو که‌س پێی ناوێرێت .. له گرته‌و مۆنتاژ و له سه‌قه‌تی گۆشه‌و ڕه‌نگ و ڕووناکی و گه‌رمی و کاراکته‌ر پێگه‌یاندن و گه‌شه‌کردنی و نواندنی سه‌قه‌ت و ئه‌کته‌ری موعه‌له‌ب و ده‌رهێنه‌ر ی ڕیمۆت کۆنتڕۆڵ و ئه‌وه‌نده شتی قۆڕو خراپمان بینی میزاجی کورده‌واریمان تێک چوو .. بڕۆن سه‌یری فیلمی ئه‌م ئه‌وروپایه بکه‌ن و سه‌یری فیلمی ئینگلیزی بکه‌ن بزانن چۆن چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن .. ئه‌م ته‌سریحه گه‌ر هونه‌رمه‌ندێك بیدایه لێی دهبوراین .. به‌ڵام تۆ چ په‌یوه‌ندیت به‌ڕه‌خنه‌ی سینه‌مایی و فیلم سازی و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمیه‌وه هه‌یه ..؟!! ڕه‌خنه‌ی چی؟! مسته‌فا گوندۆگلۆ دووای فیلمه‌کان دێته سه‌ر شانۆ‌و هه‌رچی هونه‌رمه‌ندی چاک و له‌بارو تێگهێشتوو هه‌یه یان ده‌یپه‌ڕێنێ چونکه ده‌ترسێت ڕه‌خنه‌یه‌ک بگرێت.. یان دوو خوله‌کی خێرایی ده‌داتێ و یه‌کسه‌ر مایکرۆفۆنه‌که ده‌گرێت و بێده‌نگی ده‌کات و به‌سه‌ریدا باز ده‌دات و نایه‌ڵێت هه‌ر وورته بکات .. ئاخر ئێوه خۆتان هۆکاره‌که‌ن .. کێشه‌که ههردوکتانن.
ئاده‌ی بزانم چه‌ند که‌س زانستی سینه‌مای خوێندووه له کوردستاندا.. چه‌ند که‌س بینه رێکی ژیری فیلم تهماشاکردنهو ده‌توانێت چه‌ند خوله‌کێک باسی فیلمێکمان بۆ بکات و بتوانین گوێی لێبگرین؟ چه‌ند که‌س ده‌زانێ که” جه‌لال جوانرۆیی” به کۆڵێ شه‌هاده‌وه له ”زانکۆی تی‌چ” له نیویۆرک وانه‌ی سینه‌ما ده‌ڵێته‌وه چه‌ند که‌س ده‌زانێت که” که‌مال سه‌یدۆ” له” زانکۆی فیلم له به‌رلین” 20 ساڵه وانه‌ی سینه‌ما ده‌ڵێته‌وه.. بۆ بانگیان ناکه‌ن وه‌ک دادوه‌ر؟ ئه‌ماتۆر خواردوینی .. ئه‌ماتۆر له هه‌موو بواره‌کاندا .. ئه‌ماتۆر له سوڵته‌دا .. ئه‌ماتۆر له‌ژیاندا .. له‌سیاسه‌تدا .. له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کاندا .. ئه‌ماتۆر .. ئه‌ماتۆر .. ئه‌ماتۆر … له‌به‌رده‌می هونه‌رمه‌نده‌کاندا شتێک ده‌ڵێن و له‌سه‌ر میدیا‌و ته‌له‌فزیۆنه‌کان و ڕۆژنامه‌کاندا شتێکی تر .. به‌ڕاست شوره‌ییه که ئه‌مڕۆ کورد ئه‌ماتۆر ده‌یبات به‌ڕێوه!!!
هونه‌رمه‌ندێکی ژیری لاو دێت و ده‌رچووی ئه‌کادیمیایه و ده‌ڵێت:- تۆزێ پاره‌م بۆ وه‌رگرن ئێوه ده‌ڵێن:- ئاخر تۆ به‌ناو بانگ نیت ناتوانین پاره بۆ تۆ وه‌رگرین .. ئه‌ی گه‌ر تۆ پاره‌ی بۆ وه‌رنه‌گریت تا فیلمی یه‌که‌می بکات ئه‌ی چۆن به‌ناوبانگ ده‌بێت؟ .. پاره هه‌ر ده‌بێ بدرێت به‌و ئهماتۆرانهی سینه‌ما که به 500 هه‌زار دۆلار‌و 700 هه‌زار وه‌رده‌گرن و فیلمه‌کانیشیان هه‌مووی سه‌قه‌ته .. یان ئه‌و فیلمه قۆڕانه‌ی ئێران که پاسداران و کۆمیته‌ی ئیسلامی سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن و هه‌مووی جوینه‌وه‌ی یه‌ک باسه دێنن و مێشکی ئێمه‌ی پێ پڕ ده‌که‌ن .. ده‌توانن له چه‌ند مانگێکدا هه‌زاره‌ها دۆلار بۆ فێستیڤاڵ یان کۆڕی شیعری و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی بێتام وه‌ربگرن به‌ڵام ناتوانن یارمه‌تی گه‌نجێک بده‌ن که ئه‌کادیمیای خوێندووه‌و ده‌یه‌وێت خه‌ون و ژانه‌کانی بکاته فیلمێک ؟! وه‌ک ده‌ڵێن که ساڵانی نه‌وه‌د ئه‌م وڵاته باشتر بوو، ئه‌مڕۆ مافیایه‌کی کوردی هه‌موو پاره‌ی فیلمسازی وه‌رده‌گرن بۆ خۆیان و هیچیشیان فڕیان به سینه‌ماو فیلمسازیهوه نیه و له‌ژیانیاندا 20 فیلمیان نه‌دیوه‌و به‌ناوی ڕێکخراوی کارتۆنیه‌وه ئه‌و بوجانه وه‌رده‌گرن و له‌هه‌رشوێنێک داوای یارمه‌تی دارایی ده‌که‌یت ده‌ڵێن:- فڵان ڕێکخراوی کوردی بۆ سینه‌ماو ئاهه‌نگ و قون بادان ئه‌مه‌نده‌ی پێدراوه ئه‌مساڵ و فیسار ڕێکخراوو ئه‌وه‌نده‌ی وه‌رگرتوه پارساڵ .. تۆش شه‌رم ده‌تگرێت شیکایهتیان لێبکه‌یت چونکه مهعدهنهکهت پاکه و بڵێیت :- براکه‌م ئه‌وانه هیچیان فڕیان بهسینهماوه نیه وه‌رن باهونهرمهنده ڕه‌سه‌نه‌کانی ناو له‌نده‌ن شه‌هاده‌کانیان بخه‌نه سه‌ر مێز ئێمهشو و ئه‌وانیش بزانن کێ هونه‌رمه‌نده و ئه‌وان هیچ بۆ هونه‌رمه‌ندانی ئه‌سڵی و ده‌رچوانی ئه‌م بوارانه ناهێڵنه‌وه .. مافیا‌و .. ئه‌ماتۆر .. مافیا‌و ئه‌ماتۆر .. ما .. فیا .. و .. ئه‌ما .. تۆ .. ررررر خواردیانین کردیانین به کورده‌که‌ی له هه‌ردوو جه‌ژن بوو .. به‌هۆی ئهماتۆرهوه ئێره‌شمان چوو ئه‌وێشمان چوو.. به‌س کۆڵ ناده‌ین به‌گیرفانی خۆمان فیلم ده‌که‌ین، به‌ڵام نیشانی هیچ فێستیڤاڵێکی کوردیشی ناده‌ین . ئاخر ئێمه‌ی هونه‌مه‌ندان و قوتابیانی سینه‌ما موئهدهبین و ناسکین و ئازاری گیانی که‌س ناده‌ین و سینه‌ما ماڵه‌که‌مانه ، ژیانمانه، هه‌واکه‌مانه که هه‌ڵی ده‌مژین بۆ ئێوه ئازاری ڕۆحمان ده‌ده‌ن و بهسوکمان ته‌ماشا ده‌که‌ن. با( سیڤیه‌کانتان) نه‌خه‌ینه سه‌ر په‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌کان که چ کاره‌ن و خه‌ریکی قسه‌کردنن له‌سه‌ر سینه‌ماو نه‌بێته حه‌یا برد نێکی پڕ مه‌زن. زۆر به جیدیمه براده‌رێکی پسپۆڕی زمان و کۆمپیوته‌ر خه‌ریکی سۆفتوێر ێکه هه‌رکه‌سێک بڵی ده‌رچووی سینه‌مای فڵانه کۆلێژم یه‌کسه‌ر ناوه‌که‌ی ده‌خاته ناو کۆمپیوته‌ره‌که‌وه‌و حهیابردنهکهی ئاشکرا ده‌بێت یان که‌سێک بڵێ دکتۆرام هێناوه له فڵان بابه‌تدا له فڵان دانشگا یه‌کسه‌ر بابه‌ته‌که‌ی ده‌خاته ناو کۆمپیوته‌ره‌که‌وه‌و ده‌پرسێ بابزانم تۆ سه‌رچاوه‌ی دکتۆراکه‌ت له‌کوێوه هێناوه و هی مێشکی خۆته و داهێنانێكی تایبه‌تیه یان دزراوه‌و کۆپی په‌یستی نوسینی خه‌ڵکی تره و حهیابردنهکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌موویان ده‌رده‌که‌ون .. له چه‌ند ساڵێکی داهاتوودا ئه‌م سۆفت وێره ده‌که‌وێته بازاڕه‌وه.. ئه‌مه فیلمی فیکشن نیه و سیناریۆی دروستکراوی خه‌یاڵ نیه .. ڕاستیه .. ده‌که‌وێته بازاڕه‌وه. کابرا بهئهسڵیش کوردی فه‌یلیه‌و ده‌رچووی به‌ریتانیایه له زمان و سۆفتوێرداو چه‌نده‌ها فه‌رهه‌نگی وه‌رگێڕانی هه‌یه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی. ده‌بوا کاک عه‌تا باسی چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی فێستیڤاڵی له‌نده‌نی بکردایه و ده‌بوا باسی ڕێکخستن و میوانداری و کێشه‌ی فیزه‌ی هونه‌رمه‌ندانی کوردستانی بکردایه‌و که‌سیش نه‌بوو بڵێت:- به‌ری چاووت کلی پێوه‌یه .. به‌ڵام دێت و هونه‌رمه‌ندانی به‌ریتانیا زویر ده‌کات وله فه‌رهه‌نگی سینه‌مادا ده‌یان کاته ده‌ره‌وه که که‌س لێره هونه‌رمه‌ند نیه‌و له‌نده‌ن وێرانه و کاولستانه وه‌ک ئه‌وێ.. به‌وه‌ی که‌که‌س نیه پسپۆڕ بێت و که‌س نیه ڕه‌خنه‌گر بێت له‌مه‌یاندا زۆر هه‌ڵه بوو نه‌ئه‌بوایه وه‌ها قسه‌ی بکردایه و خه‌ڵکی زویر بکردایه، یان دێاره مه‌به‌ستێک له‌پشتی تهسریحاتهکانیهوه هه‌یه‌و ئێمه نایزانین!!
نوسینی :باران ئه‌میر