دنیا ڕه‌نگی گۆڕاوه له‌ئافره‌تی پیس ئه‌چێ
واداوێنی هه‌ڵکردوه ئاخۆ به‌ره‌وکوێ ئه‌چێ
ته‌رزه به‌نه‌رمی ده‌بارێ بارانه بۆته ئاسن
خۆده‌ڵێی مه‌یخانه‌یه خه‌ڵک له‌سه‌رخۆش ئه‌چێ
شه‌کر تامی قوڕ ئه‌یا زهقومیش بۆته شیفا
منداڵ ده‌ڵێ شیرم ناوێ منداڵ باوکی بیرئه‌چێ
که‌میری میران نه‌ما و (نالی) که‌وته غه‌ریبی
ئه‌وجاکه( سالم) زانی دنیا هه‌ر له‌هیچ ئه‌چێ
گوڵ دڕک ده‌گرێ هه‌نجیره به‌ری خورما
باخه‌وان که‌ئه‌مه ده‌بینێ هه‌رسه‌ری لێتێک ئه‌چێ
برینداره دڵی (ڕێباز) له‌تاو بێ وه‌فایی که‌س
به‌ڵام بازی سه‌رکه‌شه به‌ره‌و که‌شکه‌ڵان ئه‌چێ
ڕێباز عوسمان عزیز
ستۆکهۆڵم