زۆر تامه‌زرۆم
چریسکه‌ی چاوه‌کانت
له‌هه‌ناسه‌ی شیعره‌کانما
ئۆقره بگرێ
خه‌ونی حه‌ژمه‌تی ئه‌ویناویت
له‌مه‌مله‌که‌تی جه‌سته‌ما
ساتێ بنوێ
به‌ڵام دڵم له‌ترپه‌ترپی
هه‌ناسه‌تدا….داده‌خورپێ
کاتێ روومه‌ته
ئاڵه‌که‌ت
بۆنی ماچی …لێووی منی
بهگۆناتدا….لێ ده‌تکێ
محمد سابر
کفری
ماچ
خۆشه‌یستم
خۆشه‌ویستیت
دڵۆپ ….دڵۆپ ….له‌ناخمدا
ده‌ڕژێته سه‌ر ده‌ڵه‌ی ونبووم
نیگای تیری جاوانی تۆ
شه‌پۆڵ ده‌دا له‌سه‌ر لاشهوو
جه‌سته‌ی تینووم
له‌ناو گۆڕا ده‌رم بێنن
ده‌ڵێم به(ماچ) ی تۆ بم شۆن
کفری
15/9/2005
*له‌ڕۆژ نامه‌ی که‌رکوکی ئه‌مڕۆ ژماره 90 ساڵی 23/10/2005 لاپه‌ڕه 6 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه