ئاگاداری ئەدەبدۆستان و خوێنەرانی سایتی چرا تیڤی دەکەین، کە لە پاش سێ ساڵ بێدەنگی خاتونی شاعیر سارا عومەر، لەسەر داوای خوێنەرانمان لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشی ئەدەبی سایتی چرا تیڤی،
وەک وەفایەک هەڵدەستێت بە کردنەوەی گۆشەیەکی تایبەت بۆ گەیاندنی هەر جارە و کۆپلەیەک لە شیعرە لێوانلێو لە هەستەکەی نامیلکە شیعرییەکەی ( ترۆپکی داڵغە)ی خاتوونی شاعیر، سارا عومەر. ئێمە وەک چرا تیڤی هیوای سەرکەوتن بۆ سارا خان دەخوازین و هیوادارین دیوارەکانی بێدەنگی بشکێنێت و لە بیری نەچێت، کە ئەو ئەستێرەیەکی درەوشاوەیە لە ناو ئەدەبی کوردیدا.
چرا تیڤی بە سارا خان دەڵێت، چرا تیڤی و هەوادارانی هۆنراوەکانت بیرت ئەکەن. شایەنی باسە، خانمی شاعیر یەکێکە لە دەنگە ڕەسەنەکانی ناو ئەدەبی کوردی، کە خاوەنی ڕێچکەیەکی داهێنەری تایبەت بە خۆیەتی و هەمیشە بە وشە تەژی لە هەستە جۆراوجۆرەکانی ئەمانباتە ناو دنیایەکی خەیاڵی و هەر لەوێوە ئاشنامان دەکات بە ترۆپکەکانی داڵغەی خۆی..
تکایە چاوەڕوان بن …..