دوای بڵاوکردنەوەی کلیپێکی نوێی بە ناوی (سەربەستی) ئەمڕۆ چۆپی فەتاح لەلایەن هونەرمەندی موزیکژەن گۆران کامیل هێڕشی توندی دەکرێتە سەر و بەبێڕێزیکردن بە کارە هونەرییەکانی ناوی دەبات.
هونەرمەند گۆران کامیل ئەمڕۆ لەسەر واڵەکەی خۆی لە فەیسبووک زۆر بە توندی ڕەخنە لە چۆپی فەتاح دەگرێت و دەنووسێت ” لەجیاتی سوپاس و پێزانین و دەستخۆشی لە کارەکانم، بەمەبەست ناوی من لە تایتڵی کلیپەکانی نانووسێت”.
هەر لە هەمان پەیامیدا پرسیارێک ئاراستەی هاوڕێکانی دەکات و دەڵێت :
” ئێوە ئەو کارەی چۆپی چی ناو دەنێن !؟ ماف خواردن و بێڕێزی کردن بە کارە هونەرییەکانم !؟ یان نەبوونی ڕەوشتی هونەریی !؟”.
ئەوە جاری یەکەم نییە هونەرمەند چۆپی فەتاح لە کلیپەکانیدا ناوی گۆران کامیل لە تایتڵدا نانووسێت.